کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


-1- ئایا مه‌سعوود له چوونه‌که‌ی بۆ تورکیا ڕێزی لێگیرا یا بێڕێزی پێ کرا ؟

Saturday, 05/06/2010, 12:00


خۆزگه ڕۆژنامه‌وانێک دوای هاتنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته ئه‌کرد هه‌رچه نده خۆی باش ئه‌زانێ تۆزقاڵێک ڕێزیان لێ نه‌گرتوه به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بێ گوومانم ئه‌ڵێ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز‌و پێشوازییان لێکردم ئاخر ئه‌گه‌ر ڕێزی لێ گیراوه کامه ڕێز ئه‌‌‌و ڕێزه‌ی که داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که به خێزانێکی ناوداری عراقی ناو هێنا یان دانانی ئاڵای عراقی هه‌ر بۆ ڕێزنانێکی ده‌وڵه‌تی عێراق له ته‌ک ئاڵای تورکیا ، چوونی
ئه‌گه‌ر چوونه‌که‌ی بۆ تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی کورد بووه وه‌ک میدیاکانی سه‌ر به م پارته‌ی خۆیان وا به جۆش‌و خرۆش‌ باسی لێوه ئه‌که‌ن و گرنگی پێ ئه‌ده‌ن ئه‌کرێ هه‌ندێ خاڵێ پۆزه‌تیڤیشمان بۆ باس بکه‌ن که مه‌سعوود بارزانی گه‌ڵاڵه‌ی کردبێ له تورکیا ،، وه‌ک بازرگانێکی گه‌وره‌و له خێزانێکی خێڵه‌کی گه‌وره‌ی عراقی ناویان هێنا ،،دوای ئه‌وه مه‌سعوود بارزانی شێره هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌که‌ی ناو خۆمان که سه‌ری زمان‌و بنی زمانی کوردایه‌تی‌و ئه‌زموونی چه‌‌ند ساڵه‌ی خه‌باتی کووردایه‌تیمان پێ ئه‌فرۆشێته‌وه ئه‌كری کاک مه‌سعووده فه‌ندی پێمان بڵێ‌ بۆچی به‌جلی کوردی نه‌چووی یا هه‌رزوو پێیان ڕاگه‌یاندبووی نه‌که‌ی به جلی کوردی بێ‌ی ئه‌گینا ئه‌تکه‌ین به‌فلیمی هیندی ،،دووهه‌م نه‌ک هه‌رباسی کوردی نه‌کرد ته‌نانه‌ت ووشه‌یه‌کی واشی نه‌درکاند که یه‌که‌م ووشه‌ی -کاف- بووبێ ئه‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی کوردوستان !کاتێ ڕۆژنامه‌وانێک لێ‌ی پرسی بۆ چی ئاڵای عراق دا‌نه‌ندراوه ؟تۆش ئاوڕێکی گورجت دایه‌وه زمانت ته‌ته‌ڵه‌ی کرد خۆ نه‌یان ئه‌کووشتی وه‌ک چۆن ئێوه‌ سه‌رده شتان کووشت ، گووتبات ئه‌رێ خۆ ڕاسته ئه‌بوایه ئاڵایێکی عراقیتان له‌ته‌ک ئه‌م ئاڵایه‌ی خۆتان دانابووایه هه‌ر بۆ ڕێز لێنانێک ئاخر باسی کام خاڵی گرنگ کراوه به‌ڵی ڕاسته ژێر به‌ژێر باسی زۆر خاڵی گرنگ کراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و گۆڕینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی‌و سه‌لامه‌تی بنه‌ماڵه که‌ی ئێوه و مانه‌وه‌تان بۆ تا هه‌تایا له‌سه‌ر کورسی مه‌لیکیه‌ت‌ به رامبه‌ر به هاوکاری کردن بۆ لێدانی گه ریلاکانی پکک له قه‌ندیل یان بازرگانی‌و هاو ئاهه‌نگی له بواری قازانج به‌ده‌ست هێنان له‌ هه‌مووی خۆشتر قسه‌کانی فوئاد حوسێن به‌ناو سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌ڵێ ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک بۆ تورکیا سه‌ردانێکی مێژووییه به گه‌رمیش پێشوازی لێکرا منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که به گه‌رمی پێشوازی لێکرا بۆ ؟ چونکی یاری دامه‌که‌یان ئه‌م داشه‌ی مه‌سعوودیان که‌م بوو که یاری دامه‌ش داشێکی که‌م بێ یاریه‌که خۆش نابێ بۆیه به‌ هاتنی ئه‌م داشه خۆش حاڵ‌بوون بۆ یاری پێ کردنی به‌ڵێ به‌باوه‌ڕی من چوونی مه‌سعوود بارزانی بۆ تورکیا ترووسکایییه‌کی تیا به‌دی نه کرابۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد چوونکی قه‌ت نه‌م بیستووه به گورگ ووترابێ به‌سه ئیتر تۆبه بکه
تۆبه‌ی گورگ مه‌رگه ئیتر چاوه‌ڕێ‌ی چی باش له تورکیا ئه‌کرێ بۆ کورد ئه‌گه‌‌رخۆی براو‌ه نه‌بێ .هیوادارم ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکانه‌ی کوردوستان چیتر خۆڵ نه‌که‌نه چاوی تاکی کوردو ئێستا کورد هوشیاره به‌م قسه باق‌و بریقانه‌تان باوه‌ڕ ناکه‌ن ئه‌ی ئه‌مه شه‌رمه‌زاری نییه سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌یوێراباسی کوردوستان بکا نه‌یوێرا ته‌نها بۆ تورکیاجلی کوردی بکاته به‌ری بۆ ئێمه‌ش هه‌میشه ماری حه‌دبایه به جه‌مانیه‌که‌یه وه .!
د. ع
- هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە