گۆڕان ئازایه‌تیی كرد، وتی <<نا>>
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
كامیار سابیر
زۆرجار ره‌خنه‌م لهگۆإان و شێوازی بیركردنه‌وه‌و كاركردنی سه‌ركرده‌كانی گرتووه. له‌داهاتووشدا ره‌خنه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌نووسم، به‌ڵام ئه‌مجاره شایانی ده‌ستخۆشیی لێكردنن. خه‌ریكه ته‌واوی بواره سیاسیی، ئابووریی وكهلتوورییهكانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتیی و یه‌كێتییه‌وه قۆرخ بكرێ و نووزه‌ی ئازادیی تێدا نه‌مێنێ و خه‌ڵك هه‌مووی بكرێ به حه‌شامات و چه‌پڵه بۆ سه‌ركرده‌كان و كوإو برازا‌و ئامۆزا‌و پیاوانی عه‌شیره‌ت لێ بده‌ن. خه‌ریكه هه‌رچی ده‌ستگای هه‌ستیار و وه‌زاره‌تی گرنگ و پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی ئابووریی هه‌یه له‌ده‌ستی كۆمه‌ڵێ سیاسیی‌دا كه كاری سه‌ره‌كییان بازرگانیی و پارهكهڵهكهكردنه كۆده‌بێته‌وه.
خه‌ریكه عه‌شیره‌تێك كه به‌قه‌ولی سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نیا هه‌زار پیاویان هه‌یه، ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی هه‌موو گه‌لی كوردی كوردستانی عێراقدا ده‌گرن و پێنج ملیۆن مرۆڤی كوردیش له‌هه‌ر چوار شاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان، چاویان له مه‌رحه‌مه‌ت و مهكرهمهی ئه‌م عه‌شیره‌ته هه‌زار كه‌سییه بێت. به‌شێكی زۆر له گه‌لی كوردی كوردستانی عێراق ئه‌و هه‌موو قوربانییه زۆره‌ی له‌ژێر چه‌تری (ینك)دا به‌خشی، بۆ ئه‌وه نه‌بوو یه‌كێتی ئه‌و هه‌موو قوربانییه بكات به قوربانی یه‌ك پۆستی سیمبوڵیی شاری به‌غدا و ئه‌و هێزه پإ له داینامیكییهی یه‌كێتییش بكات به پاشكۆی لق و ناوچه‌كانی پارتی.
كه‌س داوای ئه‌وه ناكات شهإ به چه‌ك دروست بێته‌وه، كه‌س حه‌زی له‌توندوتیژیی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوردستان مونافه‌سه‌ی سیاسیی تێدا نه‌مێنێ وه‌ك یه‌كێتی ته‌واو ده‌ستی له‌خۆی شۆریوه، ئه‌وه ته‌نیا گۆإانه ده‌توانێ ئه‌م مه‌یدانه پإ بكاته‌وه. گۆإان پێویسته ئه‌م شهإه سیاسییه بكات. شه‌إی دیموكراسیی و خه‌باتی مه‌ده‌نیی و جه‌ماوه‌ریی گه‌شه پێبدات. كادیره‌كان و لایه‌نگرانی ته‌یار بكات به زه‌خیره‌و مه‌عریفه‌ی فیكریی و سیاسیی و كه‌لتووریی بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا حوكمی عه‌شیره‌ت و یه‌ك حیزبیی و حیزبی قائید كۆتایی پێ بهێنێت. خۆی ببێته ده‌سه‌ڵات و ئه‌وان بخاته ئۆپۆزسیۆنه‌وه. ئه‌مه زۆر سه‌خته، به‌ڵام ئیمكانی زۆریشی هه‌یه.
جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌و ئازایه‌تییه‌كی بێوێنه‌یان كرد كه نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سواڵی وه‌زاره‌تێكی به‌غدا. دیاره مافی لیستی گۆإانه وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن، به‌ڵام مافی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه كه یه‌كێتی كردوویه‌تی به‌مه‌رجه‌ع له‌پێناو سه‌لامه‌تیی كورسییه سه‌رۆك كۆمارییهكهیدا كه گوێی گۆإان رابكێشێ و له‌ناو هۆڵه حیزبییه‌كاندا ئامۆژگاریی بكات. چونكه پارتی ده‌یه‌وێ گوشار بۆ گۆإان بهێنێ و بگهإێنهوه دیوه‌خانه‌كه‌ی ئه‌و تا گڵۆپی سه‌وز بۆ مالیكی هه‌ڵبكات، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت به گۆإان بدات.
له‌ناو ته‌واوی سیاسییه‌كانی كورددا، خه‌ریكه پیاوێكی سیاسیی نه‌مێنێ سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان نه‌له‌قێنێ و مامه حهمهییان بۆ نه‌كات. به كه‌سایه‌تییه ئیسلامیی و حیزبه ئیسلامییه‌كانیشه‌وه. به‌شی زۆری ئه‌و هه‌موو ریاییه بۆ پاره‌وپوول و پۆسته. ئه‌مجاره گۆإان و سه‌ركرده‌كانی سه‌لماندیان كه ئاماده‌ن به ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و عه‌شیره‌تیی و بنه‌ماڵه‌یی له كوردستانی عێراقدا به ده‌نگی به‌رز و به‌خه‌تێكی تۆخ بڵێن نا، نایهك كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شه‌قامی كوردیی خۆشحاڵكرد و ئومێدی ئۆپۆزسیۆنی له دڵی هه‌زاراندا گه‌شانده‌وه. له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م ئه‌و ده‌نگه‌ی به گۆإانمداو هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی منیشه‌وه ده‌نگیان بهگۆإاندا ده‌نگه‌كانیان به فیإۆ نه‌چوو. ئه‌وه ده‌نگی سه‌دان هه‌زاری وه‌ك منه كه پإ به‌گه‌رووی هاوار ده‌كات و ده‌ڵێ نا.
لە رۆژنامەى (هاوڵاتى) بڵاوكراوەتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست