نهێنی مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی
Wednesday, 11/07/2012, 12:00
ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێمی کوردستانی باشوور بریتیه له ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ ، نیشتمان فرۆش ، مافیایی و تاڵانکه‌ر و نۆکه‌ر وخزمه‌تکاری ووڵاتانی ناوچه‌که و جێبه‌جێکه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆمپانیا و بانکه چاوچنۆکانی ڕۆژئاوا..
ده‌سته‌ڵاتێکی کوردکوژ و دژه دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ ، ده‌سته‌ڵاتێکی فاشیست به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه نووسان و نووسه‌رانی ئازاد..
ده‌سته‌ڵاتێک کت ومت له کۆپیه‌کی به‌عس ده‌چێت له زۆر ڕووه‌وه ، ئه‌وه نیه باوک و کوڕه‌کان و زاوا و برا و برازا‌و خزم و که‌سواره‌کانیان ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه ده‌به‌ن...سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه ، هه‌روه‌ک سه‌رکرده ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی ترده‌چێته گیرفانی خۆیان و که‌سوکاره‌کانیانه‌وه...
ده‌سته‌ڵاتێکی تاڵانکار و گه‌نده‌ڵی وه‌ک ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بڕوا ناکرێت له هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بدۆزرێته‌وه له‌چاو ئه‌و پاره زۆره‌ی که ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه و پیاوه‌کانیان ده‌ستیان که‌وتووه له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا...چونکه له ووڵاته گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌کانی تری جیهان دا ماوه‌یه‌کی زۆر زۆر تری وویستووه بۆ تاڵاکردن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌و بنه‌ماڵه و سه‌رکردانه که هه‌رگیز هێنده‌ی ئه‌مانه‌ی کوردستانی باشووریش سه‌روه‌ت و سامانیان به تاڵان نه‌بردووه .
ئه‌وه نیه به پێ ی ڕاپۆرتێکی ئه‌مه‌ریکی نزیک به سێ سه‌د بلیۆن دۆلار لای پانزده که‌سی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزنی و تاڵه‌بانی کۆبۆته‌وه ...له چ ووڵاتێکی جیهاندا شتی وا هه‌یه و هه‌بووه ؟
ئه‌وه ئه‌و له‌شکره له میلیشیا و چه‌ته و ده‌زگا سیخۆره‌کانی پاراستن و زانیاری نین که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و مافیایه‌ی جه‌لال و مه‌سعوودی ڕاگرتووه و به‌رده‌وامی ده‌داتێت ، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌و له‌شکره‌یه له ڕۆشنبیران ونووسه‌ر و که‌سه ئه‌کادیمی و خه‌ڵکه هه‌لپه‌رستانه‌ن له پێناوی مووچه و خانه‌نشینی و زه‌وی وه‌رگرتن دا چۆکیان دایاوه و بوونه‌ته دینه‌مۆی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵیه فاشیسته...زۆر له‌و که‌سانه هه‌موو ڕۆژێک ئه‌و هه‌موو تاوان و تاڵانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته ده‌بینێت ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیشیان ماوه‌یه‌ک دژی ده‌سته‌ڵات ده‌نگیان به‌رزده‌کرده‌وه ، که‌چی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌لپه‌رستی خۆیانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی و زار‌و و مووچه و دامه‌زراندن و خانه‌نشینی ، بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژارده و به جۆرێک له جۆره‌کان به‌رگری له ده‌سته‌ڵات ده‌که‌ن...
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی زیاتر ڕیسوایی بوونه ئه‌و گروپه له خه‌ڵکی دانیشتووی هه‌نده‌رانن که هه‌ندێکیان کاری باش و پاره‌ی زۆریشیان هه‌یه و ژیانیان مسۆگه‌ره که‌چی چاویان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌شێک له‌وسه‌روه‌ت وسامانه تاڵانکراوه‌ی ووڵاتن له شێوه‌ی وه‌رگرتنی خانه‌نشینی وموچه و زه‌وی وه‌رگرتن و دامه‌زراندن دا ، یان جارجار گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ووڵات بۆ وه‌رگرتنی به‌خشیش وپاره‌به‌خشینه‌وه‌کانی ده‌سته‌ڵات...ئه‌مه بۆ خۆی له‌شکرێک له کۆیله‌ی بۆ ده‌سته‌ڵات دروست کردووه وئاماده‌ی به‌رگری کردنن لێ ی.
ئه‌م له‌شکره بێ چه‌که به‌لای ده‌سته‌ڵاته‌وه له‌و له‌شکره میلشیا چه‌کداره زۆر گرنگتره بۆی چونکه ده‌سته‌ڵات ده‌زانێت چه‌کداره‌کانی له‌هه‌ر ساتێکدا بێت هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌گۆڕن و له‌کاتی ڕاپه‌ڕینه‌کان دا تاسه‌ر به‌رگری له ده‌سته‌ڵات ناکه‌ن و له ترسی ژیانی خۆیان ده‌چنه ناو به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌وه..
.نموونه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ناوچه‌که و جیهان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن ، هه‌روه‌ک تونس و لیبیا و ڕاکردنی به‌رده‌وامی سه‌ربازه‌کانی سوپای سوریه بۆ ناو ئۆپۆزیسیۆن...
ڕازیبوون و کۆیله‌بوونی ئه‌و له‌شکره بێ چه‌که له‌و خه‌ڵکه هه‌لپه‌رسته ،(به‌ڵێ) یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ،یان ( ئا ) یه‌کی گشتی بۆ ده‌سته‌ڵات و مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات دروستکردووه و بۆته هۆی نهێنی مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بنه‌ماڵیه‌ی کوردستانی باشوور. که‌واته ئه‌وه چه‌ته‌کان و پیاوکووژه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی نیه ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌یان ڕاگرتووه ، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌و ملکه‌چی و سه‌رشۆڕی وقبووڵ کردنه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمی و خۆێنده‌واران وخه‌ڵکه هه‌لپه‌رسته‌یه که(
به‌ڵێ) یه‌کی گشتی و کومه‌ڵایه‌تییان داوه به مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته...
به لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌م (به‌ڵێ) یه له ده‌سته‌ڵات ، که له کاتی ڕاپه‌ڕین دا خۆی نمایش ده‌کات ، ده‌سته‌ڵات هه‌ره‌س دێنێت هه‌رچه‌ند خاوه‌نی چه‌نده‌ها هێزی چه‌کدار و پاراستن و زانیاری بێت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست