پێكەوە بەرەو هەڵبژاردنى هەرێمى كوردستان
Thursday, 07/05/2009, 12:00
1744 بینراوە
لەو ساتەوەى یەكەم چەخماخەى ڕاپەڕین لەبرووسكەى دا و دەسەڵاتى ڕەشى بەعس لە كوردستاندا لەڕیشەوە دەرهات ئیدى قۆناغێكى نوێ لەبەرپرسیارێتى نەتەوەیى و نیشتمانى لە كوردستان هاتە ئارا ئەركێكى وەها كەدەبوو بەهەموو هەولێكەوە پارێزگارى لەو ئەزمونە گرنگە كوردییە بكرێت تا نەخرێتەوە ناو قەفەسى دیكتاتۆریەت ئەركى دواترى ئەو قۆناغە ئەركێك بوو گرنگتر لەو ئەركەى پێشوو بە زییاد بوونى تەنگەژەى شەڕى نەگریسى ناوخۆ و پلانە نێو دەوڵتى و ئیقلیمییەكان ئەركێكى كەى دواى ئەم قۆناغەش قۆناغى دوو ئیدارەیى و دوو خیتابى لەسەر گۆڕەپانى كوردستان تائەزموونەكەمان هەرچۆنێك بێت لەدەڵەمەبوونى بپارێزین و بەپێوە ڕاى بگریین هەرچى ئەركەكانى دواى ئەم مەرحەلەیەیش بوو لە پرۆسەى ئازادییدا و دواى ئەویش شوێن پێ كردنەوەى كووردبوو لە عێراقى دوواى فاشیزمدا و بەژداربوونمان لە بنیاتنانى هەیكەلى عیراقى نوێدا
تائێرەو پێشترو پێشتریش هەموو ئەركەكانمان لەپێناوى بنیات نانى ماڵى كووردیدا بووە ئەركێك بووە عەقڵانى و بەمەنتیق تاكى كوورد مامەلەى لەگەڵدا كردووە بەڵام ئەمڕۆ ئەركێكى ترمان كەوتۆتە سەر شان كەئەركى ڕاماڵینى گەندەڵ و گەندەڵییە ئەركێكە لە هەموو ئەركەكان قورستر و بابەتیى تر
دەبێت ژیرانە و بێ ترس هەرتاكێكمان خۆ لەم پرۆسەیەوە وەردەین بە دەنگدان بەلیستى جیاواز تا كوردستانەكەمان جارێكى دى نوێ بكەینەوە