ئیمرۆ له عێراق هه‌نگاو بۆ دیموکراسیه‌ت ده‌هاوێژرێ ، که چی له کوردستان بۆ دیکتاتۆریه‌ت!.
Saturday, 31/01/2009, 12:00
هه‌روه‌ک ئاشکرایه لای هه‌مووان ئیمرۆ له عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان هه‌لبژاردن ده‌کرێت ، که هه‌نگاوێکی گرنگه له پرۆسه‌ی به دیموکراسیزه‌کردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له‌عێراق..کرۆکه‌ر وته‌نی: هه‌نگاوێکی باشه له رێگای دیموکراسیه‌ت به‌ڵام هه‌مووی نییه.
زۆربه‌ی چاودێران ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به کرانه‌وه‌ی ده‌رگا له به‌رده‌م قۆناغێکی نوێ له به‌رده‌م عێراقییه‌کان ده‌ژمێرن . ده‌ستکه‌وتی گرنگ به‌ده‌ستدێن ،له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه خۆ قایمکردن و به دامه‌زراوه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و راهێنانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت ناونیشانی زه‌قی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن.
هه‌رچی کوردستانه‌که‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیاکانیشه ، نه‌خشه‌یه‌کی سیاسی ره‌ش و ئاینده‌یه‌کی نادیار رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌تا به بیانووی جۆراوجۆری بێ بناخه خه‌ڵکی کوردستانیان بێ به‌شکرد له‌و پرۆسه‌یه که پێشتر به هه‌نگاوێکی گرنگمان هه‌ژمارکرد له پێناو به دیموکرسیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا.
به‌م خۆدوورگرتنه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ، ده‌سه‌ڵاتی مافیای هه‌ردوو بنه‌ماڵه خۆیان زیاتر خسته نێو پرۆسه‌ی به دیکتاتۆریزه‌کردن و و پاوه‌نکردنی ده‌سه‌ڵات و به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یان دا به‌ده‌ست دۆست و دوژمنان که ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌و نمونه پۆزه‌تیڤه نییه که ناوچه‌کانی دیکه‌ی عیراق و ده‌وروبه‌ر چاوی لێبکه‌ن . ئه‌م خۆدزینه‌وه هه‌رگیز نایه‌ته‌وه له گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی عیراق ، به‌ڵکو به‌جێمانی کۆمه‌ڵگای کوردی له چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقی لیوه‌به‌رهه‌م دێت.
له‌عێراق ئه‌گه‌ر بۆ هه‌نگاونان بۆ دیموکراسیه‌ت چه‌نه‌ها هاوپه‌یمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه وه‌ک چۆن (عبدالعزیز حه‌کیم و حزبی دعوه و سه‌درییه‌کان) له هه‌ڵبژاردنه‌کان هاوپه‌یمانیان هه‌بوو ئیمرۆ ده‌بینرێت رکابه‌ری یه‌کترن و نه‌خشه‌ی سیاسی جیا به‌رهه‌م ده‌هێنن ، که‌چی له‌لای خۆمان ده‌بینرێت هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا بۆ زیاتر پاوه‌نکردنی ده‌سه‌ڵات و دیکتاتۆریه‌ت هاوپه‌یمانی ستراتیژی درێژه پێده‌ده‌ن و ده‌یانه‌ویت بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه چنگ له موقه‌ده‌راتی خه‌ڵکی کوردستان گیربکه‌ن.
دوورستبوونی ده‌نگی ناره‌زایی لێره و له‌وێ له هه‌مبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی قۆرخکردن و تاڵان‌کردنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، ئه‌گه‌رچی لاوازه به‌لام ده‌سه‌لات به‌و هه‌ڵسوکه‌وته نادیموکراسیانه‌ی زیاتر هانده‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌نگ هه‌لبڕن و له‌وه‌ش زیاتر گردبوونه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر دورست ببێت و داوای هه‌ڵبژاردنی پێسینه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان بکرێت.
بیبه‌شکردنی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ، تاکی کورد ئه‌وه‌نده‌ی دیکه رق ئه‌ستورتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و بیر له رێگا چاره‌ی دیکه ده‌کاته‌وه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات چه‌نده خۆی تۆکمه بکات به‌رامبه‌ر به دیموکارسیزه‌کردنی کۆمه‌لگا ئه‌وه‌نده‌ش نزیک ده‌بێته له مه‌رگی حه‌تمی. هه‌موو دیکتاتۆره‌کان له‌وپه‌ڕی هێزدا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه ، پرسه‌که ته‌نها کاته ئه‌گینا هیج هێزیکی دژه دیموکراسی شانسی هه‌تاهه‌تایه‌ی نابیت ، ئه‌گه‌ر لێشی قه‌وما خراپی لیده‌قه‌ومێت.
جه‌لال و مه‌سعود وه‌ک دوو سه‌ره‌مافیا ، چی نه‌ما نه‌یکه‌ن له مرۆڤکوشتن و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاتی و ئه‌نفالکردنی کۆمه‌ڵگا ، بۆیه ناتوانرێت خاڵی ناکۆک له نێوانیان و سه‌ددام و هاوتاکانی بدۆزرێته‌وه.. ئه‌وانه کتومت سه‌دامی کوردستانن به‌ڵکه خراپتریش.
ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه پارووی ده‌می خه‌لکی کوردستان ده‌بڕن ، ئیمرۆ ده‌نگه‌که‌شیان بڕی.
په‌رله‌مانی کارتۆنییه‌که‌یان دوو مانگ بۆ هه‌موارکردنی مووچه‌ی وه‌زیران و پیاوه‌کانی خۆیان مشت‌ومڕ ده‌که‌ن ، به‌لام بۆ یه‌ک رۆژیش له خه‌می خه‌لکی دانابن ، ئه‌وه‌نده‌ی به هه‌موارکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم بوونه نیو ئه‌وه‌نده له خه‌می به دیموکراسیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا نه‌بووینه .په‌رله‌مانی به‌عس ده‌سه‌ڵاتیان بۆ سه‌ددام زیاتر ده‌سته‌به‌رده‌کرد ، کۆیله‌کانی په‌رله‌مانیش ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌نه مه‌سعود تا هه‌ڵبژاردنه‌کان دوا بخات و رێگری بکات له پرۆسه‌ی دیموکراسی .
له کۆتادا ، بوونی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له عیراق و نه‌کردنی له هه‌رێمی کوردستان ، هه‌وێنی کێشمه‌کێشێکی گرنگ به‌رهه‌م دێنێت له نێوان گۆڕانه پۆزه‌تیڤه‌کانی عێراق و نێگه‌تیڤه‌کانی کوردستان ، به‌مانایه‌کی دیکه هاتنه‌کایه‌ی شه‌ڕیکه له نێوان دوو ناوه‌ند ، ناوه‌ندیک هه‌نگاو به توندی بۆ دیموکراسیه‌ت ده‌نێت و ناوه‌ندێکی دیکه هه‌نگاو به توندی بۆ دیکتاتۆریه‌ت ده‌نێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست