گرده‌که‌ی سه‌ری بڵندو گرده‌که‌ی سه‌ری شۆرو سری مۆنیکایه‌کی جه‌لال و شه‌هید بونی خالد گه‌رمیانی ، .
Sunday, 03/05/2009, 12:00
1702 بینراوە
خوێنه‌ری به‌رێز ، ئه‌م چوار رسته‌یه‌ت پێ سه‌یر نه‌بێ چونکه هه‌ر یه‌کێکیان مه‌غزای خۆی وه‌رده‌گرێ، پارتی و یه‌کیه‌تی زۆر شوێنیان به‌پیرۆز له قه‌ڵه‌م دا ، یه‌ک له‌وانه ی که‌ناویان نا گردی پیرۆز ، به‌ڵام داخوا چی پیرۆزیه‌ک له‌و گرده‌دا بوبێ که کردیانه فیلمێک و نیشانی خه‌ڵکیان دا ، یان ئه‌و سیناروێی ئه و شه‌ره‌ی که خوله سه‌نگاوی به‌شداری تێدا کرد و تیایدا به‌ده‌ستی سامانی سه‌رتیپی 51 ی گه‌رمیان خالد گه‌رمیانی ترۆر کرا ، ئه‌ی بۆ سامان له‌و فیلمه‌دا دهعۆت نه‌کرا ، ئه‌مه پرسیارێکه‌و ئاراسته‌ی جه‌لال و هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م ، کێ نکولی له‌وه داکات که سامانی سه‌رتیپی 51 ی گه‌رمیان خالد گه‌رمیانی له‌و شه‌ره‌دا ترۆر نه کردوه ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه گه‌ز ده‌توانێ وه‌ڵام بداته‌وه. لێره‌دا شه‌هید بونی خالد گه‌رمیانی به‌جێ ده‌هێڵم بۆ ئه‌وانه‌ی که له من زیاتر زانیاریان له‌سه‌ری هه‌یه ، به‌ڵام چۆنیه‌تی شه‌هید بونی ئه‌و که‌ڵه کورده ده‌بێ موزایده‌ی له سه‌ر نه‌کرێ و به ئامانه‌ته‌وه شتی له سه‌ر بنوسرێ .
گرده‌که‌ی سه‌ری بڵندیش ئه‌و گرده‌یه که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان چاوی تێ بریوه‌و بهگردێکی ئومێد به‌خش و رزگار که‌ر تا هه‌نوکه ناوی ده‌رکردوه ، گرده‌که‌ی سه‌ری شۆریش ئه‌و گرده‌یه که ناویان لێناوه گردی سه‌ری بڵند ، ئه‌و گرده نابێ ئه‌وناوه‌ی لێ بنرێ ، چونکه واژوی ده‌یان خیانه‌ت له‌و گرده‌دا کراوه ، هه‌ر له واژو بۆ جاشایه‌تی سه‌دام و شه‌ری په‌که‌که تا ئه‌م دواییه ی 31ی ئابی به‌دوای خۆدا هێنا و ده‌یان واژوی تر که ژێرا به‌ژێری له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیادا کراوه که پێم وایه دوا واژو که له‌سه‌ری ره‌شی خیانه‌تکار کراوه ئه‌وه بو که تورکیا سه‌ربازگه له سۆران دروست بکات و کردیشی .
سه‌باره‌ت به و سره‌ی که له مۆنیکایه‌کی م‌و حه‌سه‌نی جه‌لال تاڵه‌بانی له یه‌کێک له پیشانگاکانی سلیمانی بینیم ئه‌وه‌بو که ئه‌و که‌سه‌ی مۆنیکاکهی کریبو له هه‌مانکاتدا کرین و فرۆشتنی پێوه ده‌کرد به موشته‌رییه‌کانی ده‌گوت ئه‌م مۆنیکا له دوای سکرتاریه‌تی مام جه‌لال ته‌نها ده‌ستی منی ناسیوه و خاس له‌وانه‌یه که مام جه‌لال کریبونی، منیش وه‌ک موشته‌ریه‌ک درگای ناوهراستم کرده‌وه و چاوم به کوشنه‌کانی که‌وت خوێن رزاندبونی ، لێره‌دا خوانه خواسته من هیچم نه‌گوتوه به‌ڵام ئێوه‌ی به‌رێز ده‌توانن رای خۆتانی له سه‌ر بده‌ن ، ئایا بۆ؟......