عارف تەیفور لە ههوڵێكی تیرۆرستیی دەزگای دژەتیرۆر ڕزگاری بوو
Wednesday, 24/02/2010, 12:00
پهیامنێری کورددستانپۆست/ ههولێر
سەرچاویەك زۆر نزیك لە مەسرور بارزانی بە كوردستانپۆستی ڕاگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو كەس كە لە دەزگای دژە تیرۆرەوە نیردرابوون بۆ كوشتنی عارف تەیفور. هەردووكیان دەزگیركراون و دانیان بەوەدا ناوە، كە مەبەست لە كوشتنی عارف تەیفور بۆ ئەوە بووە، تا كوشتنەكەی بخەنە ئەستۆی لیستی گۆڕان، سەرچاوهكە زانیاریی زۆرتری لابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی، كە ناوهکهی ئاشكرا نەبێت داوای كرد ئەو زانیارانەیتری بڵاو نەكرێتەوە.
كاتێك پرسیارمان لەوه كرد، که ئایا پارتیی هەڵوێستی چۆن دەبێت بەرامبەر ئەو ڕووداوە. سەرچاوهكە لە وهڵامدا وتی: لەم كاتەدا پارتی بێدەنگی هەڵدەبژێرێت. ئەگەر بێتە دەنگ و هەڵای ڕاگەیاندن درووست بكات، ئەوە حەیایان دەچێت لە بەرچاو ڕای گشتی و جیهان، چونكە بە یهك لیست دابەزیوون لیستەكەشیان ناوی هاوپەیمانییە، ناشتوانن لەم كاتەدا ئەو ڕێكەوتن و هاوپەیمانییان هەڵوەشێننەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست