کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارمه‌ندێكی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ به‌بێ‌ بڕیاری دادگا له‌خورماڵ ده‌ستگیرده‌كرێت

Monday, 22/03/2010, 12:00


ئه‌مشه‌و ئاسایشی خورماڵی یه‌كێتی بێ‌ بڕیاری دادگا هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كه‌ كارمه‌ندی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌، پاش نیو كاتژمێر له‌ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌ ئاسایش به‌كه‌فاله‌ت به‌ردرا.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌22/3 كاتژمێر 7:30 ده‌قیقه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی خورماڵی یه‌كێتی دور له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌كی مافی مرۆڤ و شارستانی بێ‌ بڕیاری دادگا هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر (مامۆستا جه‌مال موحه‌ممه‌د فه‌رهاد) كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ كارمه‌ندی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵ و كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامه‌ له‌ شاری هه‌ولێر.
له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌مال موحه‌ممه‌د پاش ده‌ستگیركرانه‌كه‌ی رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌كاتی ئیسراحه‌تدابووین له‌ماڵی برایه‌كم كه‌به‌سه‌ردان هاتووم له‌ناكاو مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی خورماڵ به‌ بێ‌ بڕیاری دادگا هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌رمان و به‌بێ‌ هیچ پرسێك هاتنه‌ ناو حه‌وشه‌ی ماڵی براكه‌م وتیان به‌دوای تۆداهاتوین، ئێمه‌ش پێمان وتن بۆ به‌مشه‌وه‌ بۆ رۆژ نوسراوێكتان نه‌هێنا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بانگم بكه‌ن، ئه‌وان وتیان ئێمه‌ به‌بڕیاری سه‌روی خۆمانه‌وه‌ هاتووین، دواتر بردمیان بۆ ئاسایش و پێیان وتم تۆ داواكراویت، به‌رپرسێكیان هات بۆ ئاسایش له‌و كاته‌دا شێوازی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌م بۆ گێڕایه‌وه‌ وتی ئه‌و شێوازه‌ ده‌ستگیر كردنه‌ نایاسایی بووه‌، ئیتر دواتر فۆڕێكی كه‌فاله‌تیان پێپڕكردمه‌وه‌و كه‌فیلێكیان لێوه‌رگرتم و وتیان تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ بڕۆره‌وه‌ دواتر ده‌بێت سه‌ردانمان بكه‌یته‌وه‌ .
جێی ئاماژه‌یه‌ جه‌مال موحه‌ممه‌د فه‌رهاد خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی خورماڵه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی سه‌رقاڵی به‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌تیی و كاری راگه‌یاندنه‌وه‌ پاش ده‌رچووانی له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌ شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، ناوبه‌ناو به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی خزم و كه‌سو كاری سه‌ردانی شارۆچكه‌ی خورماڵی كردووه‌، دواجار ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ به‌بێ‌ بڕیاری دادگا ده‌ستگیر كراو دواجار به‌كه‌فاله‌ت تارۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئازادكرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە