چوارێنەکانم
Friday, 17/10/2014, 12:00
لەبەرچی زاروخاری دڵ لە بەرچی
لە کونجێکدا خەفەت باری لە بەر چی
بڕۆ شوکرانە بە دەردت ببێ کار
کە یارت بێتە ژوان لەو حاڵە دەرچی .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
مەگەر شێرو پڵنگم لاوە ئەی دڵ
شەوورۆژان لە جەنگی بویەتەچقڵ
بڵێی دەستم نەگاتە بینە قاقات
هەناسەت لێ بڕم ئەو جا ببیە سڵ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئەمن چبکەم کە دڵ یاریدەرم بێ
لە بەختم روونەکا یاری خەمم بێ
دەڵێم ئەی دڵ گەڕیدەی تۆ دەزانی
لەمن چاتر چلۆن شێتێ بەدی دێ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
وڵاتی کورد دەزانی چەندە گەورەی
لە خولگە هەر وەکو مانگی لە دەورەی
لەکوێ ناوێک هەیە خۆشتر لە ناوت
لە هەموان پێشتری نەک تۆ لە دەورەی .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
بە تای ئەگریجەکەت تاتابووە دڵ
لە رەنگی رووتە خۆر ئاوا بووە گوڵ
منی ئاشق لە عیشقت بێ قەرارم
وەرە با یەک گرین دڵ با نەبێ سڵ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
وەکو باڵندەیەک لە فڕینە جەستەم
دەسوتێنم زەوی باڵان لێک دەم
ئەگەر نەخشم بچێتە دارو دیوار
بە ئاگرداگەڕێ جارێک و یەک دەم .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
دەڵێم لادەم بڕۆمە لای ئاسنگەر
بۆمن چێ کا دەبانێکو دووخەنجەر
دەبانێک بۆ دڵ ونەشتەر بۆ چاوان
نە دڵ مێنێ نەچاو داسەکنێ یەک سەر .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
شەوانە خەو لەچاوم زارو خارە
هەتا رۆژدێ هەناسەم توندو سوارە
نەیاری یا کو یاری گێژموو تەم
لە بەر داشی ئەوینت ژین لە ژارە .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
گرفتاری دڵم بۆیە دڵم دێ
بەسەر دێ هەرچی دێ بابێ
بۆلای تۆ دێ وتەنیا تۆی مەبەستی
شەوو رۆژان زوێرەوهەرگڕوی دێ .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
جەعفەر / کەریمی
تورکو / فەنلەند
١٩٩٦ی/ زایینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست