کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان/ یۆته‌بۆری، سوید
Sunday, 14/06/2009, 12:00
کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان
هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست!
له هه‌ستکردن به ئه‌رکی مرۆیی و ئه‌خلاقیمانه‌وه و له خه‌مخۆریمانه‌وه بۆ کوردستان و ئایینده‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی و، بۆ پشتگیری له داواکانی خه‌ڵکی سته‌ملێکراو و قوتبڕاوی کوردستان ... ئێمه کۆمه‌ڵێک هاووڵاتیانی کوردستانی نیشته‌جێ‌ی ڕۆژئاوای ووڵاتی سوید که پێکهاته‌یه‌کین له خه‌ڵکانی بێلایه‌ن و ئه‌ندامانی پارته سیاسی‌یه‌کانی گۆڕه‌پانی کوردستان و که‌سانی ڕۆشنبیر ... بۆ پشتیوانیکردن له سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه و بێگه‌رد و، له‌بۆ پشتوانی له لیستی گۆڕان ... له کۆبونه‌وه‌یه‌کی کراوه و فراواندا، به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له کوردستانیانی دانیشتوی ڕۆژئاوای سوید بڕیاری پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌کی پشتیوانیمان دا له لیستی گۆڕان.
ئێمه به‌و راستییه گه‌یشتووین که له‌کاتی ئێستادا، سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌کان له‌ناو خودی کوردستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؛ له رابردوودا ده‌ره‌وه‌مان به‌سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بینیوه.
ئێمه لامان وایه گۆڕان له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، ته‌نها ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ ده‌رهێنانی وڵات له قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌یه‌کانی، له‌هه‌مان کاتدا مانه‌وه‌ی دامه‌زراوه سیاسی‌یه‌کانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی ووڵات وه‌ک ده‌م ڕاست و چاوساغ، مانای درێژه‌دان به هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی، گومڕایی، بێ ئاینده‌یی و له‌باربردنی هه‌لومه‌رجێکی مێژوویی که ساڵانێکی زۆره قوربانی بۆ ده‌درێت.
له‌که‌سمان شاره‌وه نیه که د‌ه‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی وڵات، شکستیان هێناوه له:
دابینکردنی ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵکی کوردستان و له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری.
گۆڕینی کۆمه‌ڵگا به ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و پێشکه‌وتو که تێیدا یاسا سه‌روه‌ربێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان.
داڕشتنی هه‌ڵوێستێکی ئازایانه له ئاست بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی پارچه‌کانی کوردستان، بگره ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا.
پاککردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کان له گه‌نده‌ڵی و ئاخنینی ئه‌م دامه‌زراوانه به‌خزم و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان و بۆ خزمه‌تی خۆیان.
جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت.
وه‌ك کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو پێشێلکاریانه، به ئه‌رکی خۆمان زانی که توانای خۆمان بخه‌ینه پاڵ ئه‌و جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی که کار بۆ چاککردن و گۆڕینی بار‌و دۆخه‌که ده‌کات. ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه و ئاشتیخوازانه، دوور له توند‌و تیژی و له پێناوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێکی چالاكدا، که په‌رله‌مانی میلله‌ت بێ نه‌ك په‌رله‌مانی حزب. په‌رله‌مانێک که بتوانێت چاره‌سـه‌ری ئه‌م هه‌مـوو قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییانه بکات‌و گوزه‌رانێـکی باش بۆ خه‌ڵکی کوردسـتان مسـۆگـه‌ر بکات.
کۆمیته‌که‌مان له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاری دا که کار بۆ ئه‌م خاڵانه بکات:
کۆکردنه‌وه‌ی پشتوانی بۆ لیستی گۆڕان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ووڵات.
به‌رگریکردن له‌و که‌سانه‌ی که به هۆی هه‌ڵوێستیانه‌وه زیانی مادی و مه‌عنه‌ویان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێده‌گات.
کارکردن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ناکۆکییه‌کانی ناو گروپ و پارته‌کان به ئاشتیانه‌و به ڕێگه‌ی دیالۆگ و به‌گه‌ڕخستنی جوڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێک که ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه دیموکراسییه بگرێ.
کۆمیته‌که‌مان پشتیوانی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌کات که به‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی ووڵات ڕازی نین و کار بۆ ئایینده‌یه‌کی دره‌وشاوه و دادڕه‌وی و ژیانی شایسته بۆ هه‌موو خه‌ڵک ده‌که‌ن.
با هه‌موو تواناکان ئاڕاسته‌ی سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان بکه‌ین و بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئایینده‌یه‌کی ئازاد و گوزه‌رانێکی باش بۆ گه‌له‌که‌مان بجووڵێین.
کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان/ یۆته‌بۆری، سوید
تێبینی: هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک ده‌یه‌وێت کار له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕاندا بکات ده‌توانێت له ڕێگای ئه‌م ئیمێله‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکات.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست