کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عوسمان بایده‌میر:وه‌زیری ناوخۆ گووتی له‌ ماوه‌یه‌کی کوورت دا کرانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ واری کرداره‌وه, ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ده‌ته‌په�

Monday, 28/12/2009, 12:00


له‌ دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که‌ له‌دژی پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی به‌ده‌په‌ له‌ 11 شار دا له‌ یه‌ک کات دا پێکهات، له‌ ئامه‌د له‌ به‌ر باره‌گای به‌ده‌په‌ی شاری ئامه‌د به‌ لێدوانێکی چاپه‌مه‌نی شه‌رمه‌زار کرا. له‌ نێویان دا هاوسه‌رۆکی ده‌ته‌په‌ ئه‌مینه‌ ئاینا، پارله‌مانتاران گووڵته‌ن کشاناک و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل و سه‌رۆکی شاره‌وانی شاری ئامه‌د ئۆسمان بایده‌میر و به‌ هه‌زاران که‌س ‌ له‌ کاته‌کانی زووی سه‌ر له‌ به‌یانی دوێنی له‌ به‌ر باره‌گای به‌ده‌په‌ی شاری ئامه‌د کۆبوونه‌وه‌. ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌ی له به‌ر باره‌گای به‌ده‌په‌ی کۆ ببوونه‌وه‌ ، درووشمه‌کانی "بژی سه‌رۆک ئاپۆ"،"ئا‌که‌په‌ هه‌ڵه‌ مه‌که‌، با روو له‌ چیاکان نه‌که‌ین"، تۆڵه‌، تۆڵه‌"یان ده‌گووته‌وه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆکی رێکخستنه‌کانی شاری ئامه‌د محه‌مه‌د عه‌لی ئایدین قسه‌ی کرد. یادین هێرشه‌کانی 14ی ئاپریلی بۆ سه‌ر ده‌ته‌په‌ی به‌بیر هێنایه‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌ی کرد: ئه‌م پێڤاژۆیه‌‌ سه‌ره‌تادا له‌ 14ی ئاپریل دا به‌ ئۆپه‌راسیۆن له‌ دژی ده‌ته‌په‌ ده‌ستی پێکرد، رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵانیان خسته‌ "چالی مردن"ه‌وه‌ و به‌ داخستنی ده‌ته‌په‌ به‌رده‌وام بوو. هه‌ره‌ دوای ئه‌م پێڤاژۆیه‌ به ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر ئه‌و که‌سانی که‌ له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵبژێردراون که‌ له‌ نێویان دا سه‌رۆکی شاره‌وانیه‌کانمان و هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیک خه‌تیب دیجله‌ و جێگری سه‌رۆکی گشتی کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤ‌ موحه‌ره‌م ئه‌ربه‌یی و 80 که‌سی دیکه‌ ده‌سگیر کراون به‌رده‌وام بوو.. له‌ هه‌ڵکووتانه‌ سه‌ر ماڵه‌کان دا درگای ماڵه‌کانیان شکاندووه‌، هه‌موو شتێکی نێو ماڵه‌کانیان تێکو پێک داوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی بێرێزانه‌ ده‌سگیریان کردوون. ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسووکه‌وته‌ دژه‌ دیمۆکراتیکه‌ ته‌نیا له‌ رژیمه‌ تۆتالیته‌ر و دیکتاتۆره‌کان دا ده‌بینرێ. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ به‌رخۆدان به‌هێزتر ده‌که‌ین.
ئایدین ده‌سنیشانی کرد که‌ گه‌لی کورد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌ دژی سیاسه‌تمه‌دارانی کورد پێکهاتووه‌ مافی به‌رخۆدانی خۆیان به‌کار دێنن و هه‌تا هه‌ڤاڵان ئازاد ده‌بن چالاکیه‌کانی به‌رده‌وام ده‌کات. له‌ به‌رده‌وامی دا ئایدین گوتی ئه‌مرۆ خه‌ڵکی شاری ئامه‌د له‌ به‌ر باره‌گای شاره‌وانی شاری ئامه‌د کۆ ده‌بنه‌وه‌ و هه‌تا ده‌سگیرکراوان ئازاد ده‌کرین، له‌م شوینه‌دا به‌رخۆدانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌که‌ن.

له‌ دوای ئایدین سه‌رۆکی شاره‌وانی شاری ئامه‌د عوسمان بایده‌میر قسه‌ی کرد. عوسمان بایده‌میر ده‌سنیشانی کرد که‌ به‌ مانگانه‌ به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر پرۆژه‌یه‌ک نیشانی گه‌ل ده‌ده‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ به‌ هه‌ڵه‌ زانیاری به‌ کۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن و هه‌ڵیانده‌خڵه‌تێنن. بایده‌میر به‌و شێوه‌یه‌ به‌ردوام بوو: وه‌زیری ناوخۆ گووتی له‌ ماوه‌یه‌کی کوورت دا کرانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ واری کرداره‌وه‌.له‌ مێژووی کۆمار دا جاری یه‌که‌مه‌ کرانه‌وه‌ مژاری قسه‌ کردنه‌. مانگێکی به‌ سه‌ر دا تێنه‌په‌ری ، ده‌ته‌په‌یان له‌ناو برد. مافی پارله‌مانتاریان له‌ پارله‌مانتاره‌ کورده‌کان سه‌نده‌وه‌. له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه‌دا به‌ هیوای چاره‌سه‌ریه‌کی دیمۆکراتیک بۆ پارله‌مان گه‌رانه‌وه‌. 98 سه‌رۆک شاره‌وانی و 10 مه‌جلیسی شاره‌کان له‌ سه‌ر پێداگریان له‌ سه‌ر سیاسه‌تی دیمۆکراتیک ته‌ڤڵی به‌ده‌په‌ بوون. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ له‌ نێویان دا 16 سه‌رۆک شاره‌وانی زیاتر له‌ 80 که‌س ده‌سگیر کران. هه‌ر دوێنی هیوای دار مازوومان ژیانده‌وه‌. هیوادارم که‌ گه‌له‌که‌م لێمببوورن بانگ له‌ حکوومه‌ت ده‌که‌م: کامیه‌ک له‌ چڵه‌کانی داری مازوو به‌ کێنده‌رێتان دا چووه‌؟
بایده‌میر به‌و شێوه‌ی به‌رده‌وام بوو: ئه‌گه‌ر پێڤاژۆی له‌ناو بردن به‌و شێوه‌ی به‌رده‌وام بێ ئاشکرا ده‌ڵێم، رۆژێک دێت که‌ تانیا که‌سیک په‌یدا ناکه‌ن که‌ ئه‌و ده‌سته‌ی درێژیتان کردووه‌ بگرێ. حه‌یفه‌ وه‌ها مه‌که‌ن، گووناحه‌. بایده‌میر له‌ سه‌ر ناوی سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کان، پارله‌مانتاره‌کان و ته‌واوی ئه‌و که‌سانی که‌ له‌ لایه‌ن گه‌له‌وه‌ هه‌ڵبژێردراون بانگی له‌ حکوومت کردوو به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو: ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ له‌ نرخ داین یان که‌وتنه‌ زیندان ده‌ترسێ، ئه‌و که‌سه‌ نامه‌رده‌. که‌سێکمان نییه‌ که‌ گومانێکی به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌بێ. ئه‌و حقوقه‌ی که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان دا گیراون و بنپێیان کردووه‌، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ڵبژێردراون بنپێیان کردووه‌ و له‌سه‌ر بنپێکردنی ئه‌و حقوقه‌ به‌رده‌وام ده‌بین. دوو رۆژی ته‌واوه‌ هه‌موو راگه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌وی که‌ ماشینی پارله‌مانتارێک راوه‌ستێنراوه‌ و لێگه‌رین کراوه‌ بابه‌ت بلاو ده‌کاته‌وه‌. بۆ خاتری خودا" ژ بۆ خودێ" 16 سه‌رۆک شاره‌وانی و ئه‌وانی هه‌لبژێردراون ده‌سگیر کراوان. ئه‌وه‌ بوو رێزداریتان له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ل دا. له‌ به‌رده‌وامی دا بایده‌میر بانگی له‌ گه‌لیش کرد و گووتی: ئیمه‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ڵبژێردراون به‌یانی بۆ ئازاد بوونی ده‌سگیر کراوان، له‌ به‌ر باره‌گای شاره‌داری شاری ئامه‌د کۆ ده‌بینه‌وه‌. ئێمه‌ ده‌ڵێن یان ئێمه‌ش زیندانی بکه‌ن، یان هه‌ڤالانمان ئازاد به‌که‌ن.
عوسمان بایده‌میر گووتی؛ ئه‌مه‌ ئاخرین قسه‌مان نابێ. بۆ ئه‌وی کۆتای به‌ قسه‌کردن نه‌یه‌، به‌ ئاقڵانه‌ هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن. هه‌تا هه‌ڤاڵانمان ئازاد ده‌بن، تێکۆشانی دیمۆکراتیکمان به‌رده‌وام ده‌که‌ین. عوسمان بایده‌میر له‌ کۆتایی دا تووڕه‌ی و هه‌ڵوێستی خۆی به‌و ده‌سته‌ واژانه‌ ده‌ربڕی: ئێمه‌ به‌و که‌سانه‌ی که‌ ئێمه‌ وه‌کوو هه‌ڵۆ و کۆتر دابه‌ش ده‌که‌ن ده‌ڵێن بڕۆن به‌ جه‌حه‌نه‌م. ته‌نیا یه‌ک کورد که‌ خیانه‌ت بکات ، په‌یدا ناکه‌ن. له‌ به‌رامبه‌ر شێخ سه‌عید و سه‌ید ره‌زا خه‌یانه‌ت کرا، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ خه‌یانه‌تێک به‌و شێوه‌یه‌ ناکرێت.
وه‌رگێرانی له‌ تورکیه‌وه‌ Mohammad Suri

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە