کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردی ساوێلکە و پەرلەمانی فشە

Wednesday, 04/06/2014, 12:00


پەرلەمان شوێنی دیالۆگە
دیالۆگ لەنێوان ڕابوورد و ئیستادا . یانی دیالۆگی نێوان ڕووداوەکانی ڕابوردوو و ویستەکانی داهاتوو.ئەرکی پەرلەمان بەگەرخستنی سیستەمێکی جوان بۆ کاروباری کۆمەڵگا و مسۆگەرکردنی ئایندە و پاراستنی سەوەری یاسا و بەرژەوەندی نەتەوە.
پرسیار ئامرازێکە بۆ تێگەیشتن لەشتێکی نادیار.گەورەترین ئەرکی ئەندام پەرلەمان (پرسیار)ە . یانی چاودێری و دیالۆگ.
ڕیبینی کوڕم ووتی باوکە وێنەیەکی خوام بۆ بکێشە.
ووتم ناتوانم.
ووتی بۆ؟
ووتم خوام نەبینیوە .
ووتی ئەی بۆ ناوی دەهێنی؟
ئەم پرسیارە ناوەڕۆک دەوڵەمەندە و لە زمانی مندلێکەوە. ڕاڤە زۆر هەڵدەگرێ.
لەکوردستان و عیراقدا پەرلەمانم بیستوە بەڵام دەستکەوت ڕۆڵیم نەبینیوە!، چونکە سیستەمی سیاسی ئینگلیزی بەبێ بڕیاری پەرلەمان نادرێ بۆیە وەک شانۆگەری بۆمانەوە و دەسەڵاتی کۆلۆنیالیان لەعیراق پێویستیان بەچەند بیچمێک هەبوو تا بەناوی عیراقیەکانەوە ڕەوایەتی داگیرکردنیان واژووبکەن بۆ ئەو مەبەستە پەرلەمانێکی سەیریان بۆ عیراقیەکان دروستکرد.
لە 19 / 11/ 1922 یەکەم پەرلەمانی عیراقی دروستکرا .
لە بەرنەبوونی هۆڵ. یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لە 27- 03-1923 لەهۆڵی سینەمای(ڕۆیاڵ) لەبەغداد بەسترا. پێکهاتبوو لە 84 نۆێنەر 70 نۆێنەریان مۆچەخۆری دەوڵەت (جاشپەرلەمان) بوون . بێ کورد. چونکە ئەوساتە کورد سەر بەعیراق نەبوو
یەکەم کۆمەڵە گروپی چاشپەرلەمانی کورد :
19-09-1924 باشوری کوردستان لکێنرا بە عیراقەوە .
13/05 /1928 ئەم بیچمە کوردانە بوون بە ئەندام پەرلەمانی عیراق:
شاری سلیمانی : سیف اللە ، محمد سالح . ئەمین زەکی . سبری علی ئاغا .
شاری کەرکوک: محمد جاف. مستەفا یعقوب . محمد علی قیردار. محمد سعید حاجی حسین .
شاری هەولێر: جمال بابان . داود حیدری . معروف چیاووک. ئیسماعیل ڕەواندوزی.
شاری موسڵ: جمیل فخری. حازم شمدینان ئاغا . عبدلالی . کۆمەڵێکی تر.
(ئەمە بەڵگەی کوردستان بوونی شاری موسڵە) یانی پێش ئەم دیرۆکە موسڵ بەشێک نەبووە لەعیراق و نۆێنەری شاری موسڵ لە پەرلەمانی عیراق نەبووە. لە 05.06.1926. سنوری نێوان عیراق و تورکیا مۆرکرا. لەسەر بنەمای رێکەوتنامەی لۆزانی 1923.لەنەخشەی سیاسی جیهان باشوری کوردستان بوو بەشێک لەعیراق. (کۆلۆنیالی عیراق).
ئەرکی پەرلەمانتار داکۆکیکردنە لە مافەکانی هاووڵاتی و جێبەچێکردنی ویستی دانیشتوان و چاودێری دەسەڵات.
ئێستا لەسلیمانی (ئەمین زەکی بەگ) وەک قارەمانێکی کورد دەناسرێ. لەپەرلەمانی عیراق نوێنەری شاری سلێمانی و کورد بووە. یەکەم چالاکی ئەم بیچمە بۆ مافی کورد ئەوە بوو لەسەرداخوازی و ویستی ناسۆینالستە فاشیستە عەرەبەکان گەڕایەوە بۆ سلیمانی بۆ ئەوەی خوێندنی قوتابخانەکان لەکوردییەوە بکات بەعەرەبی.
ڕۆشنبیر وکەسایەتی نەتەوەی و وەزیری پۆستی حکومەتی شێخی نەمر ( شاکر مجروم)بەم هونراوەیە وەڵامی دایەوە.

توخوا مەڵێن . بە ئارەبی . با دەرز بڵێنەوە
میللەت دڵی برینە . دیسان مەی کولێنەوە.
(ئەم دێڕە هۆنراوەیەم لە مامۆستای بەرز دکتۆر جمال نەبەز وەرگرتووە).



ئەمین زەکی بەگ هێندە دژی زمانی کوردی بووە نەیهێشتوە لە ماڵەکەی خۆشیدا منداڵەکانی بەکوردی بپەیڤن . فیری تورکی و عەرەبی کردوون.
رۆژنامەنووس کاروان ئەبووبەکر 2009 لە بیروت سەردانی ماڵی ناسیحەی کچی ئەمین زەکی بەگ دەکات. لەگەڵ ئەوەدا ناسیحەخان خەڵکی سلیمانیە کوردی نەزانیوە بەتورکی ڕاڤەیانکردوە میردەکەشی عەرەبێکی بەغدایە. کورستان نیت2009 .
تەمەنی پەرلەمانی عیراق :
ئەگەر دیالۆگ لە نێوان ڕابوورد و ئیستادا هەبێ . یانی دیالۆگی نێوان ڕووداوەکانی ڕابوردوو و ویستەکانی داهاتوو دایە .
لەم ڕوانگایەوە من دیالۆگەوە لە تەک دۆزی سیاسی ئیستای باشوری نیشتمان و ویستی داهاتوی گەل دەکەم .

تەمەنی پەرلەمانی عیراق گەیشتە91ساڵ.

لەسەرتادا دەستورێکیان دانا تێداهاتووە.عیراق بەشێکە لەنیشتمانی عەرەبی.بەشیکە لەنەتەوەی ئیسلامی.عیراق دەوڵەتێکی پاشایەتی پەرلەمانیە. یانی رەگەزی زاڵ( عەرەب)ە.
لەساڵی 1952گۆڕانێک بەسەردەستورداهات تا کودەتاکەی قاسم1958 ئەو دەستورە مایەوە.
لەم ماوەیەدا 10 جار هەڵبژاردنی پەرلەمانکرا هەمووی فشە وکاتکوشتن و بازیکردن بوو بە ئایندەی کورد و عەرەب (ڕەگەزی زاڵ عەرەب)بوو.
پەرلەمان لە سەردەمی کۆماریدا :
کۆماری یەکەم : قاسم لە1958 تا 1963 هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عیراقدا نەکرا. بەپێی مادەی (21) دەستور. کۆی وەزیران (مجلس وزراء) دەسەڵاتی یاسادانانی هەبوو (یانی دەسەڵاتی (ڕەگەزی زاڵی عەرەب) نەک گشت پێکهاتەکانی عیراق. بەڵام بۆ یەکەمجار بەفەرمی کورد بوو بەهاوبەش لە عیراقدا.لێ تەنیا لەسەر کاغەز.یانی(پاشقول).
کۆماری دووهەم : عبدالسلام عارف 1963/ 196 سەرۆکایەتی شۆرش وکۆی وەزیران ڕۆڵی پەرلەمانیان دەبینی (ڕەگەزی زاڵ عەرەب). نەک پەرلەمان
کۆماری سێهەم : عبدالرحمان عارف1967/1968 سەرۆکایەتی شۆرش وکۆی وەزیران ڕۆڵی پەرلەمانیان دەبینی (ڕەگەزی زاڵ عەرەب) نەک پەرلەمان.
کۆماری چوارەم : ئەحمەد حسن البکر.سەرۆکایەتی شۆرش ڕۆڵی پەرلەمانیان دەبینی (ڕەگەزی زاڵ عەرەب ) نەک پەرلەمان .
کۆماری پێنجەم : 1979 /2003 سەدام حسین( جمعیە الوتنیە) سەرۆکایەتی شۆرش . ڕۆڵی پەرلەمانیان دەبینی لە سالێ1970تا 1980 هیچ هەڵبژاردنێک نەکرا (ڕەگەزی زاڵ عەرەب). نەک پەرلەمان
کۆماری برێمەر : 13/07/2003 (25) کەسایەتی کورد و عەرەب. بێ پەرلەمان.
کۆماری شەشەم : کۆماری یەکەمی جەلال ( دەسەڵاتی مافیا کورد و عەرەب(ڕەگەزی زاڵ عەرەب ). نەک پەرلەمان
کۆماری حەوتەم : کۆماری دووهەمی جەلال و دیموکراتی و پەرلەمان فشە(ڕەگەزی زاڵ عەرەب ). نەک پەرلەمان.

من ڕادیکاڵم خۆشدەوێ . چونکە سنوری ترسەکان دەبەزینێ

جوانترین و ڕاسترین ووتەی پەرلەمانی عیراقی . ووتەکەی سەرۆکی پەرلەمان مشهدانی بوو.لەدانیشتیێکدا.ڕویکردەپەرلەمانتارەکوردەکان.
ووتی : ئێوەی چیدەکەن لێرە؟بەغداد پایتەختی ووڵاتێکی عەرەبیە وملتان بشکێنن و بڕۆنەوە بۆ نیشتمانی خۆتان .
ئەم ووتەجوانە بەنوێنەری هەرگەلێکی تر بوترایە لەو ڕۆژەوە سەربەخۆی خۆی جاڕدابوو. بەڵام چونکە پەرلەمانتاران و وەزیروکاربەدەستانی کوردلەبەغدادکۆیلەی دوو دەسەڵاتی مافیان. ئەو ووتە جوانەیان بەلاوە گرنگ نەبوو.گرنگ پاروی چەوری پەرلەمان بوو .
دوای 90 ساڵ. ئەم دوو گەلە(کوردوعەرەب)توانن پێکەوە بژین. ئەو دەستورەی ئیستا لە عیراقدا هەیەدەستوریکە ئەوخاڵانەی دێتەگڤتوگۆ لەبەرژەوەندی(رەگەزی زاڵ عەرەبدایە) ئەوەشی باسی داخوازییەکی کورد دەکات دەیکەن بە شیاکە وەک مادەی 140.
بۆ ڕووناکی چاو و زاخاوی مێشک شیتەڵکردنەوەی ئەم دووڕستەیە. هوشیاری وڕۆڵی کارتوونی ئەندام پەرلەمنتارەکوردەکانی بەغداد ئاشکرا دەکات .
پەرلەمانتاری کورد حاکم لەتیف شێخ مستەفا دەلێ:
* من لە جێگای تاڵەبانی بومایە خۆم و خەڵکم هەڵنەدەخەڵات .ئاوینە 12.11.2012.
* حسین الاسدی.داوای یاسیای لەسەر جەلال تۆمارکرد. پەرلەمنتار حاکم شیخ لەتیف تەواو ئەندامانی کورد .بایکۆتی دانیشتنەکانیان کرد. لەبەر ئەوەی تۆمارکردنی داوای یاسیای لەسەر جەلال وەک سمبۆل سوکایەتییە بەکورد. سبەی 03.01.2012.
جەلال خاوەنی ئەو ووتە ناماقوڵییە کە دەڵێ( دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە).
تکایە سەرنج و بەراوردێک لەنیوان ئەو دوو ووتەیەدا بکەن ئەمە ڕوویەکی پەرلەمانتارانی کوردە. ئیمە مافمانە ئەو پرسیارە بکەین .
لە هەروو خولی پەرلەمانی بەغدا و هەولیردا لە ماوەی هەشت ساڵدا ؟
چ گۆڕانێک لەسیستەمی سیاسی وبەڕیوەبردنی کوردستان و عیراق بەڕەوتی پۆزێتیف گۆڕاوە؟
چ داخوازییەکی کورد لە بەغدادەوە مسۆگەر کراوە ؟
من وەڵامی ئەم پرسیارە دەگەڕێنمەوە بۆ سۆکرات لە پەرتووکی کۆماری ئیفلاتون دا دەڵێ : لەنێوان کۆمەڵی چەتەشدا بەرژەوەندی هاوبەش هەیە.
بەرژەوەندی هاوبەشی پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا ولەهەولێر بەژەوەندی خود بووە نەک گەلی کورد لە باشوردا .
دەپێمان بڵێن بەرهەمی 8 ساڵتان جێە ؟
03.06.2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە