منەتى پەرلەمانتار!... لەپاى چى دەرگاتان بۆ بكەینەوە؟!.
Friday, 10/08/2012, 12:00
پەرلەمانى كوردستان، بێ چاوێنى بێت كڵۆڵترین دام و دەزگایە لە هەرێمى كوردستان...ئەوەى جێى سەرنجە، ئەم پەرلەمانە پاشكۆی حیزبى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە، سەربەخۆبون نوكتەیەكە شایستەى خەنى بون و پێكەنینە...
بەدرێژایى خولى سێهەمى پەرلەمان، گەورەترین كارەسات و قەیران بەفلتەرى ئەم خولەدا تێپەڕیوە، دەیان یاسا ژێربەژێرو بێ گەڕانەوەو ڕا پرسى بە كەنارى مەرامى دەسەڵات گەیشتووە و لەپەراوێزدا ئۆپۆزسیون و پەرلەمانتارەكانى ورتەو بۆڵەیان كردۆتە نەریتێكى بەردەوام!!...
ئەوەى مایەى هەڵوەستە لەسەر كردنە ئەمانە بەدەنگى گەل بونەتە نوێنەر، لەسایەو سێبەرو چەترى میللەتدا حەسانەو پێگەو پارەى باش و حیمایەو حەوانەوەو دەركەوتن وگەلێ بابەتى تر بۆیان فەراهەم كراوە...
هەموو ئەمانەش لە پێناو دەرچواندن و تەتەڵەكردنى كۆمەڵى یاساى سەقەت و گرانبەها لەسەر ماڵ و موڵكى گشتى پێیان فرۆشتوینەتەوە!!!...
بەپێى دۆكۆمێنتەكان بەراورد بە یاسا و پارەى تێچو بۆ دەركردنى ئەم یاسایانە مەلاین دینار بەهەدەر دراوە و بازاڕى ڕەشى موزایەدەى سیاسیان بۆ قاو داوین!!!...
ئەمانە بیریان چۆتەوە هەلێكى زێڕینى توڕە ئەمانەى بەم ڕۆژە گەیاند، تا بە كەماڵى ئیسراحەت لە هەموشتە دنیاییەكان تێربون تا ئاستى ڕشانەوە لەسەر مایەو پارەو بەرژەوەندى گشتى!!!... چیە؟!... وەڵا كاكم یاخود خانم پەرلەمانتارە!!...
ئێوە دەبێ نانێك بخۆن و سەد بكەنە قوربانى بۆ پەنجەى شایەت و مانى خەڵكى كوردستان و دوكانى حیزبەكانتان... ئێوە ئەگەر كۆمەڵگە نەبێ ، بەختى ژمارەتان زەحمەت نەبێ چەندە؟!....
پەرلەمانتارى كورد ئەبێ بزانێ جبەخانەى ویژدان و سەنگ و پێگەى پێش ئەوەى ببێتە پەرلەمانتار چى بوە؟!... ئەى كەبوە پەرلەمانتار چیە؟!...
ئاخر نەنگ و عەیبەیە... بەم هەموو كەسەرو دارو پەردوى ڕوخاوى خراپرترین پەرلەمانى دنیا... بێن و داواى ئەوە بكەن، میللەت دەرگاتان بۆ بكاتەوە!!!...
ئەم منەتە پێمان بڵێن لە چیەوە سەرى گرتوە؟!....نەزانینە یاخود نەزانینە؟!....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست