کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژوو، وشه‌یه‌ک بۆ په‌ند وه‌رگرتن نه‌ک بۆ شانازیکردن

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری ناکرێت و وه‌ک خۆی ئه‌مێنێته‌وه‌ بێگومان مێژووه‌ له‌ هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا ئه‌توانرێت سوود له‌ مێژوو وه‌ربگیرێت بۆ ڕێگرتن له‌و دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردوودا ڕوویان داوه‌ به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی مێژوو به‌کاربهێنرێت بۆ شانازی پێوه‌ کردن ئه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا کاره‌ساتێکه‌ که‌ ده‌بێت به‌ زووترین کات ڕێگری لێبکرێت ، ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا گوزه‌رئه‌کات کاراساتێکه‌ که‌ نه‌ که‌س ئه‌توانێت ڕیگری لێبکات نه‌ که‌سیش ئه‌توانێت ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆیان بنوسنه‌وه‌ ، داگیرکردنی مافی خه‌ڵک ته‌نها به‌ داگیرکردنی ئازادی و موڵک و ماڵیان نیه‌ به‌ڵکو زۆر جار مێژووش له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ داگیر ئه‌کرێت که‌ هیچ مافێکی خه‌ڵکی پێوه‌ نامێنێت ، به‌ جۆرێک که‌ سه‌رجه‌م مێژوو به‌ دڵ و خواستی خۆیان ئه‌نوسرێته‌وه‌ و به‌کاری ئه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی ته‌نگانه‌دا بیه‌نه‌وه‌ له‌ ڕووی خه‌ڵک ، کوێرکردن و که‌ڕ کردنی خه‌ڵک به‌ مێژوویه‌کی تاکلایه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌ چێتی ئه‌و مێژووه‌یه‌ که‌ له‌ ئێستای کوردستاندا بوونی هه‌یه‌ به‌ جۆرێک ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نها دێڕێکی ئه‌و مێژووه‌ له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ و فیکری ئه‌واندا نه‌گونجێت ئه‌وا په‌سه‌ند نیه‌ و سوکایه‌تی کردنه‌ به‌ که‌سایه‌تیه‌ مێژوویه‌کانی ئه‌وان ، چونکه‌ مه‌ودای ئه‌قڵی ئه‌وان بۆ ڕاستی زۆر که‌مه‌ و ته‌قه‌بولی ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌کان ناکه‌ن ، شانازی کردن به‌ مێژوو و به‌کار نه‌هێنانی بۆ په‌ندوه‌رگرتن یه‌کێکه‌ له‌و دیاردانه‌ی که‌ له‌م وڵاته‌دا بوونی هه‌یه‌ ، له‌م هه‌رێمه‌دا هێنده‌ی باس له‌ سه‌رده‌می شاخ و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌و کاتانه‌یان ئه‌که‌ن هێنده‌ باس له‌و هه‌ڵانه‌ی خۆیان ناکه‌ن که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا کردوویانه‌ و به‌ هۆیانه‌وه‌ چه‌ندین که‌س شه‌هید بوون له‌ پێناو هیچدا ، شه‌ڕی براکوژی قۆناغێکه‌ که‌ هه‌موو میلله‌تێک پیایدا تێپه‌ر ئه‌بێت که‌ مه‌به‌ستیش له‌و شه‌ڕه‌ ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌ و هیچی تر که‌ شه‌رمه‌زارترین قۆناغ ئه‌و قۆناغه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌ستی خۆت هاوزمانه‌که‌ی خۆت بکوژی یان بیه‌ی به‌ کوشت، که‌ ئه‌مه‌ قۆناغێکه‌ هیچ لێبووردنێکی نیه‌ بۆ که‌سێک که‌ ئاگای له‌ مێژوو و ئه‌زموونی وڵاتانی تربێت ، ئه‌وه‌ی له‌م ولاته‌دا زۆر به‌کارئه‌هێنرێت وشه‌ی (ده‌ستکه‌وته‌) که‌ لای من بێ ماناترین وشه‌یه‌ چونکه‌ ده‌ستکه‌وت هیچ گرنگیه‌کی نیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجام به‌ دوای خۆیدا ڕانه‌کێشێت ، ده‌ستکه‌وت و مێژووی شاخ دوو زاراوه‌ی لاوازی سه‌ر زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌یه‌ که‌ هه‌موو کات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ گوێمان لێئه‌بێت ، به‌جۆرێک ئینکاری کردنیان لای ئه‌وان تاوانه‌ و کاڵته‌ کردنه‌ به‌ هه‌وڵ و ماندووبه‌نه‌کانیان ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ هێنده‌ی گرنگی به‌و مێژووه‌ ئه‌یه‌ن هێنده‌ گرنگی به‌ ئێستای خۆیان ناده‌ن به‌ جۆرێک نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێری که‌ناڵه‌کانیان ته‌رخان ئه‌که‌ن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ و له‌و به‌رنامانه‌یاندا باس له‌و داستانانه‌ ئه‌که‌ن که‌ تۆماریان کردووه‌ و زۆرجاریش بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی خۆیان تێکه‌ڵاوی ئه‌فسانه‌یه‌کی ئه‌که‌ن گوایه‌ ئه‌مه‌ مێژووی ئه‌وانه‌ و به‌ خه‌ڵک ئه‌لێن ئێمه‌ ئه‌وه‌مان بۆ کردوون و ئێوه‌ش ئێمه‌ بکه‌ن به‌ سه‌رۆکتان ، بێگومان ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌ کردنه‌ له‌گه‌ڵ مێشک و بیری خه‌ڵکدا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌گرتۆته‌وه‌ به‌ڵکو زۆر حیزبی و لایه‌نی تازه‌ دروستبووشی گرتۆته‌وه‌ که‌ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ په‌روه‌رده‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ن که‌ هه‌ر له‌ هه‌مان بارودۆخ و ژینگه‌ی ئه‌وندا فێربوون و بۆیه‌ زۆرجار ئه‌بینرێن قیرتاوکردنی جاده‌یه‌ک یان دروستکردنی هه‌ر شتێک له‌م وڵاته‌دا ئه‌که‌ن به‌ ده‌ست که‌وت و پله‌ به‌رزکردنه‌وه‌ بۆ خۆیان ، ئه‌مه‌ واقعی مێژووه‌ له‌ کوردستاندا به‌ڵام پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بکه‌ین که‌ زۆر ده‌قی مێژووی ماونه‌وه‌ته‌وه‌ که‌ باس له‌ چه‌ندین ڕووداوی گرنگ ئه‌که‌ن بۆ نمونه‌ دروستکردنی کۆماری کوردستان که‌ ڕاستیه‌که‌ که‌ تا ئێستا هیچ که‌س نه‌یتوانیوه‌ شان بدات له‌ شانی هه‌ر کاتێکیش هه‌وڵیان دابێت ڕاستیه‌کان بوروژێنن ئه‌وا پێیان نه‌کراوه‌ چونکه‌ پاکی خۆیان وای کردووه‌ که‌ وه‌ک نه‌خشی سه‌ر به‌رد بمێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ ده‌ستی خۆیان مێژووه‌ پڕ شه‌رمه‌زارییه‌کانیان له‌ سه‌ر سه‌هۆڵ ئه‌نوسنه‌وه‌ ئه‌وا توانه‌وه‌یان نزیک و چاوه‌ڕوان کراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە