کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەرێ ئیسلام چی كردووە بۆكورد؟ وەڵامێك بۆ بەڕێز محەمەد هەریری

Monday, 05/03/2012, 12:00







لەدوای كوشتنی مامۆستائەمەریكییەكەی سلێمانی جێرەمایا ، كۆمەڵێك وتار نووسراون وهەریەكەو بەئارەزووی خۆی لێكدانەوەی بۆ دەكات. لەم نێوەشدا ئیسلامی وهێزە تووندڕەوەكان دەیانەوێ ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ هێرش كردنە سەر ئاینی مەسیحی وسووكایەتی پێكردنی، گوایا ئەو مامۆستایە ویستویەتی بەزۆر قوتابیان بكاتە مەسیحی.
بەڕێز محەمەد هەریری كە لە نووسینەكانی دیارە كەسێكی ئیسلامییە، وتارێكی نووسیوە لە كوردستان پۆست كە بە شێوەیەكی زۆر " قێزەون" باسی موژدەبەرەكان وئایینی مەسیحی دەكات و گاڵتەجاڕی و سووكایەتیش بە ئینجیل دەكات. من لێرەدا دەمەوێ وەڵامی ئەوو كۆمەڵێك كەسی دیكەی ئیسلامیش بدەمەوە، هیوادارم بەڕێز محەمەد هەریری بە بێ تووڕەبوون وەڵامی پرسیاروبۆچوونەوەكانی من بداتەوە ئەگەر هیچ وەڵامی هەبێت.

‫-‬ ئیسلامی وموسڵمانەكان ئەگەرچی دەڵێن گوایا باوەڕیان بە ئایینی مەسیحی وعیساوئینجیل هەیە بەڵام گوتەو كردەوەكانیان دژی ئەوەیە، چونكە لەلایەك ناتوانن نكوڵی لەوە بكەن كە موحەمەدی پێغەمبەرەكەیان بە خاتم الانبیاو دادەنێن ولە قورئانەكەشیاندا هاتووە كە خوا جگە لە ئیسلام هیچ ئایینێكی دیكە قبوڵ ناكات" ومن یبتغی غیرالاسلام دینا فلن یقبل منە" ، بگرە موسڵمانەكان پێغەمبەرەكەیان بە سەروەری مرۆڤایەتیش لە قەڵەم دەدەن!! نازانم ئەو كابرایە بۆ سەروەری مرۆڤایەتییە؟ چ داهێنانێكی كردووە؟كارەبای داهێناوە؟ ئۆتۆمبێل وفرۆكەی دروست كردووە؟ ئینتەرنێت ومۆبایل و......هتد؟

خۆش ئەوەیە موسڵمانەكان دەڵێن ئینجیل دەستكاری كردووە ، بەڕاستی ئەمە نووكتەیەكی خۆشە، ئاخر ئایینی ئیسلام خۆی لە سەر دەستی كابرایەكی مەسیحی بەناوی وەرەقەی كوڕی نەوفەل دروست بووە كە مامۆستای محەمەد بووەو فێری كردووە چۆن خۆی لە خەڵك بكاتە پێغەمبەر بۆیە دەبینین قورئان بریتییە لە تێكەڵەیەك لە تەورات وئینجیل بە دەستكارییەكی سەیروسەمەرەو تەعریبەوە ، بۆ نموونە مەسیحییەت كراوە بە نەسڕانییەت، جیسس كراوە بە عیسا ، موسس كراوە بە موسا، گابریێل كراوە بە جوبریل و ...هتد. لەوەش سەمەرەتر دەڵێن ئینجیل دەستكاری كراوە، گریمان ئەوە راستەو دەستكاری كراوە، باشە خێرە قورئانەكەتان دەستكاری نەكراوە، لە كاتێكدا قورئان چل ساڵ دوای مردنی محەمەد كۆكراوەتەوە، چۆنیش كۆكراوەتەوە، ئەسحابەكان دانیشتوون و هەریەكەو گوتوویەتی من گوێم لێبووە پێغەمبەر وایگوتووە، واتا قورئان پێشتر نەنووسرابووەوە هەتا كاخەزەكان كۆبكرێنەوە بەڵكو هەموو بەدەم بووەو هەركەسەو لەلای خۆی گوتوویەتی منیش گوێم لێبووە پێغەمبەر ئەو ئایەتەی گوتووە، ئیدی شتێك بەو گۆترەكارییە كۆكرابێتەوە بۆچی شتێكە دەستكاری نەكراوەو پاكەو زۆر موهیمە بەڵام ئینجیل دەستكاری كراوە؟؟؟؟ جا ئەو قورئانەش كەپڕە لە شتی پڕوپووچیی ئەفسانەیی كە تەنانەت منداڵێكیش باوەڕی پێناكات، ئاخر منداڵێكیش باوەڕ دەكات وەك لە ئیسراومیعراجدا هاتووە محەمەد بە شەوێك لە مەككە فڕیوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێوە تۆزێك سووڕاوەتەوەو پاشان فڕیوە بۆ حەوت تەبەقەی ئاسمان و ئینجا گەشتێكی بە بەهەشت وجەهەنەمداكردووەو دیدارێكی لەگەڵ خواكردووەو پاشان جەنابیان گەڕاوەتەوە ناو جێگەكەی لە مەككە كەچی هێشتا پێخەفەكەی هەر گەرم بووەو سارد نەبۆتەوە!!!! بەڕاستی ئەوەی باوەڕ بەو قسە سەیروسەمەرانە بكات مرۆڤ دەبێ گومان لە سەلامەتی عەقڵی بكات. پاشان ئەگەر قورئان تەرجەمەی زمانێكی تر بكرێت هەر زوو سیحرەكەی (كە هەندێك بەلاغەتی عەرەبییە) بەتاڵ دەبێتەوە ومرۆڤ پێكەنینی پێدێت، هەربۆیەش هەتا ماوەیەكی زۆر موسڵمانەكان نەیاندەهێشت تەرجەمەبكرێت!

‫-‬ ئەرێ موژدەبەرومەسیحییەكان عەیبیان چییە ئاوا بە رق وقینەوە موسڵمانەكان باسی دەكەن ، موسڵمانەكان بۆچی هێندە لە ئاینی لەرزۆكی خۆیان دەترسن وموژدەبەرەكان بەهەڕەشەی گەورە دەزانن ، ئەگەر ئاینەكەتان هێندە بەهێزە و وەك خۆتان دەڵێن خوادەیپارێزێت ئەی بۆچی لە چەند مامۆستایەك دەترسن خەڵكتان لە دینەكە بكات؟ئایا ئەمە بەڵگەی ئەوە نییە ئاینەكەتان زۆر لاوازە. بۆچی موسڵماەكان بە ئارەزووی خۆیان وبەوپەڕی ئازادی لە وڵاتانی مەسیحی كاری دەعوەوبانگخوازی دەكەن وبە ملیۆنان قورئان دابەش دەكەن ومزگەوت دروست دەكەن و خەلًَكی فێری تووندرٍِەوی دەكەن، كەچی ئەو وڵاتە مەسیحییانە نەك هەر رێگریتان لێناكەن بەڵكو هاوكارییشیان دەكەن وپارەشیان دەدەنێ. ئەمڕۆ بەدەیان ئیسلامی تووندرٍەو تیرۆریست كە بە ئاشكرا دژایەتی رۆژئاواو مەسیحییەت دەكەن لە ولاتانی ئەوروپایی دەژین وحكومەتی ئەو وڵاتانە پارەشیان دەداتێ ، كەچی ئەگەر بنێردرێنەوە بۆ وڵاتە ئیسلامییەكانیان لە سێدارە دەرێن، ئەوە مەلاكرێكار كە چەندین ساڵ لە نەرویج حكومەت بەخێوی دەكات وئامادەنییە بینێریتەوە بۆ كوردستان چونكە لە سێدارە دەدرێت، ئەوە ئەبوقەتادە كە بەریتانیا مانگانە هەزاران دۆلاری لێ خەرج دەكات وئامادە نییە بینیرێتەوە بۆ ئوردن چونكە لە سێدارەدەرێت.
ئەرێ كورد چ سوودێكی لە ئیسلامەتی دیتووە جگە لە كوشتن وبڕین وئەنفال ؟، ئیسلامەتی چ پەیوەندی بە كوردو كولتووری كوردیەوە هەیە ، ئەو ئایینەی كە میللەتی ئێمەی تەعریب كردو كردووینەتە یەكێك لە دواكەوتووترین نەتەوەكانی دنیا كە بە ژنكوژ ناومان دەركردووە.
با تۆزێك واقیعی بین وبەراوردێك لە نێوان مەسیحییەت وئیسلامدا بكەین، ئەرێ خێرە هەرچی وڵاتی پێشكەوتووی دنیا هەیە یان مەسیحین یان بوودی وبێدینن، هەرچی وڵاتی ئیسلامیشە دواكەوتووترین وڵاتی دنیان لە رووی ئابووری وكۆمەڵایەتی وسیاسی ورۆشنبیرییەوە؟ تەنانەت لە كوردستانیش ئەگەر سەرنج بدەین ئەو ناوچەو شارانەی مەسیحی لیدەژین ئارامترین و خاوێنترین شوێنن، لە عەنكاوە و شەقڵاوەو دیاناو سلێمانی وكۆیەو دهۆك وئامێدی وزاخۆ وهتد هەموو گەڕەكەكانی مەسیحییەكان زۆر پاكتر وئارامترن لە گەرٍِەكە موسڵمانەكان، تەنانەت مەسیحیەكانیش بە گشتی زۆر دەست پاكترن لە موسڵمانەكان ، هەربۆیەش كاتی خۆی شێخ مەحمود كەریم عەلەكەی مەسیحی كردە وەزیری دارایی، بەدگمەنیش رووداوی شەڕ و كوشتن روودەدات لە نێو مەسیحییەكان. خۆ ئەمە لە گۆترەوە نەهاتووە بەڵكو ئەوە ئاینی مەسیحییە كەلەسەر بنەمای لێبوردەیی دروستبووە، تەنانەت عیساش كەسێك بوو بەڕاستی گوناهە بەراورد بكرێت بە محەمەد، چونكە عیسا لە ژیانیدا نەك هیچ كەسی نەكوشتووە بەڵكو بەوپەڕی دڕندەییەوە كوشتیان كەچی هەمیشە دەیگوت ئەگەر كەسێك شەقێكی لێدای تۆ تۆلًَە مەكەوەو روومەتەكەی تریشتی بۆ ئامادە بكە تا لێت بدات!. كەچی مەحەمەد بەدەستی خۆی دەیان كەسی لە خزم وكەسوكارەكانی خۆی كوشتووە چونكە باوەڕیان بەقسە سەیروسەمەرەكانی نەهاتووە، ئیسلام ئایینێكە پڕە لە خوێنڕێژی نەك تەنها لەگەڵ ئاینەكانی تر بەڵكو لەگەڵ خۆشی، بۆنموونە لە چوار خەلیفەكە سێیان كوژران (عوسمان وعومەروعەلی)، هەروەها عائیشەی ژنی موحەمەد وعەلی وحەسەن وحوسێن لە پێناو دەسەڵات شەڕێكی وایان بەرپاكرد هەزاران خەلًَكیان لەپێناوخۆپەرستی وویستی دەسەڵاتخوازی خۆیان كوشت،ئەمە جیا لە تاوانەكانی خەلیفەكانی ئەمەوی وعەبباسی وشەڕی شیعەو سوننە كەتا ئەمڕۆش بەردەوامە، بۆیە پێم ناڵێن چ شتێك لە ئیسلامدا هەیە مرۆڤ قێزی لیًَنەكاتەوەو شەرمی لێنەكات؟
راستە مەسیحییەتیش تاوانی زۆر بەناوەوە كراوە بەڵام دواجاروپاش رێنیسانسی ئەوروپا مەسیحیەتی كردە ئاینێك كە رێز لە ئازادی شەخسی مرۆڤەكان دەگرێت وسنووری بۆ دانانێت، بەپێچەوانەی ئیسلامەتی، كە دەست لە هەموو كارێكی تایبەتی وژیانی مرۆڤ وەردەدات و پێت دەڵێت ، چی بخۆی وچی نەخۆی، چی لەبەر بكەی وچی لەبەر نەكەی ، بچی بۆ كوێ و نەچی بۆ كوێ، دنیایەكی بۆ دروستكردووی پڕە لە هەزاران حەرام وشتی پڕوپووچ.
‫-‬ دوا قسەم بۆ بەڕێز محەمەد هەریری ئەوەیە جەنابت مادام هێندە رقت لە مەسیحیەتە چی دەكەی لە لەندەن وبۆچی سوێندت بۆ خاچی مەسیح خوارد كە ئاڵا وهێمای بەریتانیایە؟ بۆچی ناگەڕێیەوە بۆ هەریروباتاسەكەی خۆت كە چەند دەیەیەك لەمەوبەر خزم وكەسوكارەكانت مەسیحییەكانتان لەوێ شاربەدەركرد؟ یان پێت ئاساییە پارەی حكومەتی مەسیحی بەریتانیا وەربگریت وجنێویشیان پێ بدەی؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە