کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بەرێز فاروق رەفیق --- نەخێر نیشتمان بیرۆزە

Thursday, 14/07/2011, 12:00







تێبینی کوردستانپۆست:

 پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌، کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی به‌ د. فاروقه‌وه‌ کرد، داوای روونکردنه‌وه‌ی کرد، که‌ ئایا قسه‌ی وای کردووه‌، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی، من شتی وام نه‌وتووه‌، به‌ڵکو وتوومه‌ ده‌وڵه‌ت پیرۆز نییه‌، نه‌ک نیشتیمان.  گفتوگۆکه‌مان به‌ تۆمارکراوی له‌لایه‌، پاش نووسینه‌وه‌ی قسه‌کانی وه‌کو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌.
********************

لەم رۆژانەدا بەرێز فاروق رەفیق لە بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنى لە(KNN) وتى((چیتر نابێت نیشتمان بە پیرۆز بزانین)).
لەسەرەتادا من ئەوە دەڵێم فاروق بە بیرمەندێك تێ دەگەم ستایشى ئەو هەڵوێستەشى دەكەم كە چووەتە بەرەى بەرژەوەندییەكانى گەلەوە، پێم وایە رۆشنبیرى راستەقینە ئەو رۆشنبیرەیە سازش لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانى ملەتەكەى ناكات، بەڵام هەندێك تێبینیم لەسەر ئەو بۆچوونانەى هەیە دەربارەى چەمكە گشتیەكان كە نەك تەنها كاك فاروق بەڵكو ئێمەى كورد بە گشتى لاوازین بۆ هەڵسانگاندنى چەمكە گشتیەكان یان بابەتە گشتیەكان.
لێرەدا لەوەیە بوار نەبێت بۆ دیلۆگ لە گەڵ كاك فاروقدا دەربارەى هەندێك لەو بابەتانە، بەڵام ئەوەى پەیوەندى بە پیرۆزى دەوڵەتەوە هەبێت ئەوە واقعە پێمان دەڵێت ئەوە خۆشەویستى خاكە، ئەوە خۆشەویستى نیشتمانە واى كردووە بە درێژایى مێژوو زیاترین قوربانى بۆ بدرێت، بە سەدان خاك و دەوڵەت هەیە بە ملیۆنەها خەڵك لە پێناویدا خۆى بە كوشت داوە، كەم شاعر هەیە لە پاڵ شیعرەكانیدا بۆ خۆشەویستەكەى شعرى بۆ پێرۆزى نیشتمان نەوتبێت، ئایا كاك فاروق خۆى بۆ لە كەنەدا گەرایەوە بۆ باشوورى كوردستان لە كاتێكدا ژیان و سیستەم سەقامگیرى لەو وڵاتە بە بەراورد لە گەڵ لاى ئێمەدا جیاوازیان وەك و عەرزو ئاسمان وایە، هەر ئەو خۆشەویستییەى نیشتمانەتە كە دەمانەوێت جوانترو باشترو خۆشتر بێت وامان لێدەكات قوربانى بە بەرژەوەندى شەخسى خۆمان بدەین كە كاك فاروق خۆى یەكێك لەوانەیە.
رۆژێك لە كەناڵى جەزیرە وێنەى دەوڵەتێكى پیشان دەدا لە ئەفریقیا كۆمەڵێك سرودى نیشتمانیان دەوتەوە دەربارەى پیرۆزى و خۆشەویستى نیشتمان كەچى لە شاشەى تەلەفزیۆنەكە دیار بوو ئەو نیشتمانەى ئەوان تا چاو بر بكات یەك پارچە لم بوو، كەچى نیشتمانەكەى ئێمە بەهەشتە لە سەر زەوى، مرۆڤ بیەوێت یان نەیەوێت بۆ خۆى عاشقى دەبێت كە عاشقیشى بوو بە پیرۆزى دەزانێت.
بەڵام دەبێت ئەوە بووترێت زۆر فاكتەر هەبوون لە خۆشەویستى نیشتمانیان كەمكردووەتەوە لەوانە:
ـ دەستگرتن بە ئاینەوە تا رادەى لەبیركردنى نیشتمان، خەڵكمان بینیوە لە باشوورى كوردستان نوێژى بۆ غەزە كردووە بەڵام هەر ئەو خەڵكە نوێژ بۆ ئامەد یان مەهاباد ناكەن.
ـ دەسەڵات لەم هەرێمە دروشمى سەرەكى پاراستنى بەرژەوەندیەكانى خۆى بووە لەسەر حیسابى بەرژەوندییە باڵاكانى ئەم هەرێمە ئەوەش كۆمەڵێك سیاسەتى هەلەو ناعەدالەتى و گەندەڵى لێ بووەتەوە كە ئەوەش واى كردووە كۆمەڵێك خەڵك ئەم نیشتمانە بە هى خۆیان نەزانن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە