کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێرە سلێمانییە بزانە چی تێدا دەگوزەرێت! (بەشی سێیەم)

Sunday, 16/11/2014, 12:00


دونیا هەرگیز بەکەسانێک وێران نابێت کەکاری خراپەدەکەن، بەڵکو بەو کەسانە وێران دەبێت کە خراپە دەبینن، بەڵام ئامادە نین هیچ شتێک بکەن" ئەنیشتاین "

دوێنێ یادی دروستبوونی سلێمانیی بوو، دوێنێ ئەو ڕۆژە بوو، کە بڕیاردرا سلێمانی تێدا دروست بکرێ و ئەو رۆژە بوو، کە بابانەکان لەقەلاچوالانەوە بەرەو شار جوڵەیان کرد و سلێمانیان دامەزراند. لەم چەند ساڵەی دوایدا کە پارە ڕووی کردە ئەم مەملەکەتە، بنەماڵەی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد لەڕێگەی پارە و کۆیلەکردنی خەڵکەوە خەریکی ئەوەبوون مێژووی ئەم شارەیان بۆ خۆیان تۆمار دەکرد و دەستیان لەهەموو شتێک وەردەدا و دەستیان کردبوو بە بڕیاری نۆژەندکردنەوەی شار بەسپۆنسەری کۆیلەکانیان. بۆ نمونە خەنەقای مەولانە خالیدیان ئەتک کرد بەسپۆنسەری "عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد"، عومەر فەتاح پەیکەری بۆ "حەمەساڵح دیلان " کردوە، کە تەنها لەو ناچێت و لەبەردەمی کتێبخانەی گشتیدا دایان ناوە پێمان دەڵێن: ئێمە تەنها سامان بۆ خۆمان پێکەوە نانێین بەڵکو ئەوەتانێ هونەرمەدان و ئەدیبەکانی شاریش بەسەر دەکەینەوە و ئێمەش خەڵکی شارین و نەوەی بابانەکانین.

دوێنێ بە پاسێکی چڵکن بەرەو کڕۆکی شار چووم، ناو پاسەکە پڕبوو لە برا عەرەبە چاوڕەشەکان، ئەوانەی ماوەیەکی تر دەبنە خاوەنی شار بەگەیشتنمان بۆ بەر دەم مەڵبەندەکەی دادە هێرۆ، کە هەر سێبەرەکەی وەک ڕۆحی پیاو چاکەکان بەسەر ئاسمانی مەڵبەندەکەدا دەسوڕێتەوە قەرەباڵغیان دروست کردبوو ئۆتۆمبیلەکان زیاتر لە نیو کاژمێر وەستان و دەویست تا گوزەر بکەن کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەناوی شەقام شتنەوە کۆمەڵێک کرێکاری بیانی شاریان دەشت بۆ ئەوەی سبەینێ یادی شار لەماڵەکەمانەوە بکەین و شار خاوێن بێت. ئەو کوردانەی لەناو پاسەکەدابوون دەستیان کرد بەجنێو دان بە دەسەڵات و دادە هێرۆ و تالەبانیی، دەیان وت: کارو کردەوەکانیان تەنها بۆ ئەوەیە کە ئێمە بیان بینی و ئەوانیش بەچالاکی و دەسکەوت بە شارو ووڵاتی بفرۆشنەوە، ئەگینا کارکردن لەسەر شەقامێکی شار دەبێت بەشەو، یان بەیانیەکی زوو بێت، بەڵام دەسەڵاتداران دەزانن کە بەیانیان زوو یان شەو ئەو کارە بکەن، کەس نایبینێ، بەڵام لەو کاتەدا کەخەڵکی بەرەو کارەکانیان دەچین دەیان بین و جوێنەکانیش کە پیان دەوترێت وەک ڕۆنە و پێیان خۆشە خۆیانی پێ چەور بکەن. وەک ئەوە وایە لە لەشیان بدەیت، چونکە خۆشەبوون پێی.


ئەم ساڵ پارە چۆتە قاتی و ئەو پارانەی کە دزیویانە و لە ژێر زەمینەکانیاندا دایان ناوە نایهێننە دەرەوە و یادی سلێمانی پێیبکەنەوە چونکە سلێمانی شارێکە یادی ناوێت و بەڵکو یادی ئەم شارە تەنها لەکاتێکدا دەکرێتەوە کە بیانەوێت جارێکی تر خەڵک ببەنەوەسەر سندوقی دەنگدان و ڕەوایی بدەن بە داگیرکاری و دەسەڵاتیان، ئەگینا ئەوەتانێ هەموو دار و دیوارێک کە پار ساڵ بۆیاخیان کردوە و چەند پاڵەوانێکی درۆزنانەی مێژوویان لەسەر هەڵکەندوە نمونەی وەک باوکی"ئازاد جوندیانی" یان خود وێنەی تاڵەبانی و عەلی عەسکەری هەمووی ڕزیوەو بارانی شار خوسانوێتێوەو پیاین دەڵێ ئێوە و سلێمانی کوجا مەرحەبا ؟
کۆسرات ڕەسوڵ گردێکی داگیر کردوە و کۆشکێکی تێدا دروستکردوە، لەگەڵییدا سوپایەکی نەخوێندەوار لەوێ نیشتەجێ بوون، هەر پاش نیوەڕۆی لێدێ ئەم بەرگ بۆرانە لەشەقامی سالم دەڕوانن و چاوباشقاڵێ دەکەن و ئەڵێن ئێرە چۆڵ ناکەین.
دوێنی لەگەڵ هاوڕێیەکمدا کەوتینە گفتوگۆ و ئەو گلەیی دەکرد کە شار بۆ وای لێ هاتووە و چی بکەین تا لەم قەیرانی ئەخلاقە ڕزگارمان بێت ؟
گێڕایەوە ووتی ئەی تۆ نایەتە بیرت دوایی ٣١ئاب تاڵەبانی دەستی کردە گلەیی لە خەڵکی شار و ووتی ئێوە بۆ نابن بە پێشمەرگە وەک خەڵکی هەولێر سلێمانی ئێستاکە تەنها ٧٠ پێشمەرگەی هەیە و داوای کرد وەک خەڵکی هەولێر ببنەوە بە پێشمەرگە لەو ساکەوە ئیتر ئەوان دەستیان کردۆتە پەراوێز کردنی خەڵکی شار.
شارو گەڕەکەکان پڕبوە لە کامێراو چەکداری بێموچە و نەخوێندەوار، ئەوان ئەو کارە دەکەن کە ناوی پاسەوانی بەرپرسە پیسخۆرەکانە و تفەنگێکیان بەخۆیاندا هەڵواسیوە و لە ڕێبواران دەڕوانن گرنگ ئەوان لە شار ژیان دەکەن هاتنی ئەوان بۆ شار گۆرانێکی بنەڕەتییە بە سەر ژیانیاندا هاتووە کەچی ئەوان نازانن چیان دۆراندوە و تەمەنیان چۆن بەهەدەر داوە ؟

ئەمساڵ یادی شار ناکرێتەوە بەڵام شار یادی ناوێت بەڵکو نەمانی ئەم دەسەڵاتە گوندییەی دەوێت کە هەمووشتێکیان وەک خۆیان ناشرین کردووە. شەقامەکانیان پاکردوە کەچی جارێک ڕەوشت و خۆیان پاک ناکەنەوە.
ماوێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە