ئاژەڵەکانی چاڤیلاند
Thursday, 13/05/2021, 1:37
873 بینراوە
ژان باتیست دەڵێ: گەوجێکی خوێندەوار لە گەوجێکی نەخوێندەوار، گەوجترە.
کوردیش دەڵێ: گاڕانیان بە خڕ و پتوونی دەبرد، کەچی لە مانگا بەڵەکیان دەپرسی!
ئەمڕۆ رێ و ڕەسمی کردنەوەی باخچەی ئاژەڵانم لە چاڤیلاند بینی. زۆر زوو بیرم لەوە کردوە ئەو دەسەڵاتەی کە لە باشووری کوردستان بە سەر دوو بنەماڵەی خۆسەپێندا دابەش بووە، قازانجیان زیاترە یان ئاژەڵە کێویەکان؟ تاقە ئاژەڵیکم بۆ ناو بەرن کە لەو دەسەڵاتە چەپەڵتر بێ کە بۆتە زیندان بۆ ئازادیخواز و بۆتە خاکێک بۆ برسیکردنی خەڵکی هەژار! بەراستی باشووری کوردستان بەرەو کام ئاقار هەنگاو دەنێ؟ خەڵکی رووت و ڕەجاڵە و سەرگەردان و ئاواتەخوازی سەردەمی بەعسی کوردکوژە و دەڵێ: چاک نەبوو لەو سەردەمدا خەڵک برسی نەبووە! ئێستا لەو بارودۆخەدا باخچەی ئاژەڵانم بۆ دەکەنەوە.! دەبێ کام ئاژەڵی بێ بەخت بێ، کە دەکەوێتە دەست ئەو چەتانە تا نمایشی پێ بکەن و پارەی پێ پەیدابکەن؟
لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا، کە چەتەکانی دیوەخانی بارزانی و تالەبانی جڵەوی دەسەڵاتیان بە زەبریی چەکدارەکانیان بەدەستەوە گرتووە، لە لایان ئاژەڵە دووپێیەکان پیاوسالار چەند ژن کوژراون؟ چەند کەسی دیکە لە سەر هۆکاریی هیچ بە فیشيک لەگەڵ یەکتر دواون؟ چەند هەزار گەنج لە بێ هیواییدا وڵاتیان جێ هیشتووە و روویان کردۆتە هەندەران؟ چەندین کەس لەو ماوەیەدا لە لایان بەرپرسە کانی دەسەڵات کە لە ئێڕانەوە قاچاغی ماددەهۆشبەرەکان دەکەن، گیرۆدەبوون؟
دوو ناوچەی سەوز و زەردی سەر بە چەتەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە چەندکەس سیخۆر و میتی تورک تەشەنەی کردوە؟ مەسروور بارزانی چەند ئاژەڵی دووپێی بە کرێگرتووە تا دەنگە ناڕازیەکانی پێ تیرۆر بکات؟ ئاخۆ کوڕەکانی جەلال گزیر خاوەنی چەند پیاوکوژ و ئازادیخوازکوژن تا لە کاتی خۆیدا بەکاریان بێنن؟
باخچەی ئاژەڵەکان دروست بکەن. چونکە ئاژەڵەکان بێ ئازارن. بەڵام ئێوە سی ساڵە وەک ئاژەڵ و دڕندە لەگیانی خەڵک بەربون، هیچ بەهایەکی مرۆڤیتان بۆ کەس نەهێشتۆتەوە! چاڤیلاندی شاسواری نەوەی گەوجی نوێ حەوجێی بە دروستکردنی باخچەی ئاژەلان نەبووە.چون سیاسەتەکانی ئێوە بۆ بەڕێوە بردنی وڵات وێنەی ئەو ئاژەڵانە بووە کە رەحم بۆ خۆیان و بە هیچ گیانلەبەرێکی دیکە ناکەن.
ئەمڕۆ بە بینینی کردنەوەی باخچەی ئاژەڵان لە چاڤیلاند لە لایان چەند بەرپرسێک و هەڤاڵ ئەبوبەکر پرسیاڕێکی زۆرمان بۆ دروست بوو. یەکەم پرسیار ئەوەیە: ئایابەراستی ئەوانەی چەکیان بۆ ئەو دەسەڵاتە کردۆتە شان، پێشمەرگەن؟