سه‌رۆک حکومه‌تێکی بێ ئاگا و په‌رله‌مانی مه‌کته‌به سیاسیه‌کان
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
1769 بینراوە
کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان،که ڕۆژی (02/02/2009) نزیکه‌ی کاتژمێرێک له که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی په‌خش کرا،جارێکی دی وه‌ڵامی به‌ڕێزیان له‌ده‌رگای زۆر بابه‌تی گرنگیان دا که تایبه‌تن به چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان، به گشتی له نێوان پرسیاری په‌یامنێران و وه‌ڵامی ئه‌و دو به‌ڕێزه‌دا، به‌ڕاشکاوی چه‌ندین ڕاستی ده‌رکه‌وتن، سه‌باره‌ت به ناکارایی و بێئاگایی به‌ڕێزیان، له کار‌و باری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی دام و ده‌زگاکان به‌گشتی، له لایه‌کی تریش وه‌ڵامه دژ به یه‌که‌کانی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی لێیان ده‌کرا.
ده‌مه‌وێ له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێبکه‌م-که جه‌نابی بارزانی گوتی: مه‌سه‌له‌ی بونی گه‌نده‌ڵی به ته‌نها ئه‌رکی ئێمه نیه،به‌ڵکو ده‌بێ میدیاکان ڕۆڵ ببینن،به‌دواداچونی بۆ بکه‌ن وگه‌نده‌ڵیه‌کان ده‌ربخه‌ن، پرسیارێکی تر که له جه‌نابی بارزانی کرا، له پاشکۆی پرسیارێکی تردا،ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی فڕۆکه‌وانه تاوانباره ئازادکراوه‌که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڕێزی به‌ڕه‌هایی فه‌رموی من زانیاریم نیه،دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش گوتی له سلێمانی لێکۆڵینه‌وه هه‌یه،من له حکومه‌تی هه‌رێم خۆم شه‌خسی ئاگادارنیم!! به‌شی زۆری وه‌ڵامه‌کان، ئه‌وه هه‌ڵده‌گرن سه‌رنج و تێبینی و ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر بنوسرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه که خه‌ڵکی کوردستان له‌وه تێبگات،که ئێوه چۆن هه‌ر ڕۆژه‌ی به سیناریۆیه‌ک یاری به چاره‌نوسیان ده‌که‌ن، به‌ناو سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌یان چۆن درێژه به‌و گه‌مه‌یه ده‌ده‌ن، بۆمانه‌وه‌ی زیاتریان له ده‌سه‌ڵات، چۆن خه‌ریکن نه‌مامی ئازادی و دیموکراتی له ناخه‌وه ده‌ربهێنن و جگه له‌خۆیان و که‌سانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات، چاویان که‌سی تر نابینێ، سه‌یره سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمێک بیت، به‌زمانی خۆت میدیاکان ڕاسپێری بۆ به‌دواداچونی گه‌نده‌ڵی،وه‌ک ئه‌وه‌ی شتی له‌و بابه‌ته هه‌رگیز باس نه‌کرابێت، یان بێ ئاگایی به‌ڕێزیانه! که ڕۆژانه له ڕوپه‌ڕی به‌شی زۆری ڕۆژنامه و بڵاوکراوه‌کان، جگه له بڵاوکراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات، جه‌ندین وتار و بابه‌ت و به‌دواداچون له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌کرێنه‌وه، به‌شێکیشیان هاوکات به تۆماری به‌ڵگه‌کانه‌وه، هه‌ر دوای ماوه‌یه‌کی که‌میش به‌ڕێزی ده‌ڵێت: بڵاوکراوه‌کان زۆر‌و بێتامن، شته‌کان کۆنن، بێمانایه، تاقه‌تمان چوه لێیان بیانخوێنینه‌وه، دڵنیام به‌ڕێزی و هه‌موده‌سه‌ڵاتدارانی تریش له هه‌رێمی کوردستاندا،حه‌زناکه‌ن شته کۆنه‌کان باسبکرێت،په‌ڕه‌کانی ڕابردویان هه‌ڵبدرێته‌وه، چونکه په‌رێزی ڕابردویان ئه‌وه‌نده‌ی چاکه و خزمه‌تکردن تێدانیه به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، وه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی کردویانن به‌ژێر پێیانه‌وه و زیانیان پێگه‌یاندون، ئێستاش وا خه‌ریکن ورده ورده چاره‌نوسی ئه‌م خه‌ڵکه به‌ره‌و هه‌ڵدێر و کاره‌ساتێکی تر ده‌به‌ن،به‌ڕیز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌نابت له‌وه‌یاندا ڕاستت فه‌رمو که ئێوه متمانه‌تان به خۆتان هه‌یه و له هه‌ڵبژاردن ناترسن، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی پێش‌و ئه‌و بروایه‌تان لا دروست بوه، چونکه جاری ڕابردو، دوای ئه‌و هه‌مو خوێن ڕشتن و ماڵوێرانیه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکتان هێنا ، خه‌ڵکی کوردستان به به‌خشنده‌یی خۆیان لێتان بوران و گوتیان دیکتاتۆر نه‌ما، ئێوه ده‌ست بخه‌نه ده‌ستی یه‌کتر و ماڵی کورد یه‌کبخه‌نه‌وه، ئێمه له‌پشتتانین، خه‌ڵکی کوردستان ڕاستگۆ بون له‌گه‌ڵ ئێوه،دوای نه‌مانی ڕژێمی به‌عس ویه‌که‌مین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێراکدا، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ڵک به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌ڕۆیشت به‌ره‌و ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان، بۆ ده‌نگدان به ئێوه، که‌رنه‌ڤاڵی ئه‌و ڕۆژانه دروست له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991 ده‌چو، خه‌ڵکیش بۆیه ئه‌وه‌یان کرد، که ئێوه زامه‌کانی ئه‌م میلله‌ته ساڕ‌ێژ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کانی که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری بگه‌ڕێننه‌وه باوه‌شی کوردستان، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی پاداشتی که‌س و کاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و بارزانیه‌کان و ئه‌نفال و سه‌رجه‌م که‌سو کاری تری شه‌هیدان بدرێته‌وه و زۆر شتی دیکه‌ش............................................................................................
به‌ڵام چیتان کرد؟ جگه له‌ململانێی نادروستی حیزبایه‌تی له ناوچه داگیرکراوه‌کانی که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری، جگه له درێژه‌دان به سیستمی دو ئیداره‌یی سه‌وز و زه‌رد له ناوه‌رۆکدا و به ناویش یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌کان!!! جگه له کوێر کردنه‌وه‌ی گونده‌کان، له وه‌ڵامی پرسیاری فڕۆکه‌وانه تاوانباره‌که‌شدا، جه‌نابت دانت پێدانا و گوتت من ئاگادارنیم!!!!!!!!! که‌واته به‌ڕێزت ئاگاداری سلێمانی نه‌بی چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت؟ جگه له‌وه‌ی سلێمانی سه‌ر به‌هه‌رێمێکی تره ، که ئه‌ویش هه‌رێمی سه‌وزی تاڵه‌بانیه، یان ئه‌گه‌ر وانیه جه‌نابت چۆن سه‌رۆک حکومه‌تێکی ،له کاتێکدا تاوانبارێک ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی له جینۆسایدکردنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی میلله‌تی تۆدا هه‌بێت، ئازادبکرێت و دوای ئه‌و ماوه‌دورودرێژه لێشی بێئاگای! ئه‌ی باشه کۆبونه‌وه ده‌وریه‌کانتان بۆچییه، خۆ جه‌نابی موفتی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئاگاداره وداواش له په‌رله‌مانه‌که‌ی کراوه کار بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکات، یان له‌ڕوی نه‌هاتوه باسی بکات، یان وه‌کو به‌شێک له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی جه‌نابتدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان تیشکی زیاتری ده‌خسته سه‌ر وه‌ڵامه‌کان ،خۆ ده‌یتوانی له پرسیاری فڕکه‌وانه تاوانباره‌که‌ش سه‌ربارێک بخاته سه‌ر وه‌ڵامه‌کانت، ئه‌ی باشه جه‌نابی بارزانی ئاگاداری ئه‌و هه‌مو خۆپیشاندان و که‌مپه‌ینانه نه‌بوی، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات،دژی ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه تاوانباره‌که، یان وه‌کو خۆت وته‌نی بێتاقه‌ت بوی له بڵاوکراوه‌کان، ده‌نا له سوچی ڕۆژنامه‌یه‌کدا شتێکت ده‌خوێنده‌وه له‌و باره‌وه، که چه‌ند داواکرا به‌ڕێزتان وه‌کو حکومه‌ت به‌دواداچون و لێپێچانه‌وه بکه‌ن و له ڕێگه‌ی یاساوه ئه‌نجامده‌رانی له‌بری تاوانبار بده‌نه دادگا، به‌ڵام ئه‌وه‌یان وه‌ڵامه‌که‌ی ڕاست و دروست لای منه !!! که ئه‌ویش ناوه‌رۆکی ڕێککه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێوانتانه ڕێگه‌ت پێنادا له‌و باره‌یه‌وه نه هیچ بڵێی ونه هیچیش بکه‌ی، بۆیه به‌م هه‌ڵوێسته‌شتان جارێکی دی برینه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌تان نۆژه‌ن کردنه‌وه،یان باشتر بڵێم ئه‌وه ئه‌و پاداشته بو چه‌ند ساڵه له میدیا حیزبیه‌کانتاندا ته‌پڵی بۆ ده‌کوتن، خه‌ڵک باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت که په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌کاتان هی خه‌ڵکی کوردستان نیه و ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسسازیشه له‌وێ جێی نابێته‌وه، به‌ڵکو دو په‌رله‌مانه‌که‌ی دوکان و شه‌قڵاوه بونه‌ته به‌دیلی ئه‌و په‌رله‌مانه ی ده‌تانه‌وێ چاوی ئێمه‌ی پێببه‌ستن و له‌و دو په‌رله‌مانه‌ش ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بیر‌و ڕایان له‌سه‌ر ئاڵ و گۆڕ ده‌کرێت،جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بزانن که ئێستا ئه‌و متمانه‌یه‌تان له‌ناو خه‌ڵکدا نه‌ماوه و خه‌ڵکێش ئه‌و جاره لێتان نابورێ، بۆیه جارێ زویه بۆبه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی نێوانتان .