کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ یادی ڕزگاربوونی شاری هه‌ولێری خه‌باتگێڕان

Tuesday, 10/03/2009, 12:00

1806 بینراوە


له‌ یادی ڕزگاربوونی شاری هه‌ولێری خه‌باتگێڕان ئه‌م په‌خشانه‌ حه‌یرانه‌ له‌گه‌ل چه‌پکێک له‌ گوله‌ سوره‌کانی دیارییه‌ بۆ قه‌لای شۆڕشگێران له‌ گرده‌ به‌رزه‌که‌ی سلێمانی .
هه‌لو و هه‌تاو
گه‌لی براینه‌ براده‌رینه
حه‌یران حه‌یرانه‌
پێگه‌و مه‌زارگه‌ی حه‌یرانه‌
دلگه‌رمه‌که‌ی من ئه‌ورۆکه‌ نه‌قیب - ره‌سول مه‌حمود
له‌ سه‌ر خاکی پیرۆزی نیشتمانه‌که‌م
له‌ کوردستانه‌
له‌ گرده‌ به‌رزه‌که‌ی شۆڕشگێڕانه‌
حه‌یرانه‌ به‌رزفره‌که‌ی ئه‌و جاره‌ی
من شاهه‌لۆیه‌کی سپی دونیا دیده‌ی
بالره‌نگینه‌
ڕوو سوورو چاوتیژه‌
روناهی تیشکی چاوی ،هێزو تینی
هه‌تاوییه‌
دڕ به‌ زۆقمی شه‌وه‌زه‌نگه‌وه‌ ‌ده‌نێ
ئۆقره‌ ناگری ،ناسره‌وێ تا گۆڕ بۆ
گه‌نده‌لکاران هه‌لنه‌که‌نێ
په‌نگره‌ ئاگێکی ئا‌سوده‌و له‌ سه‌رخۆیه‌
گڕ له‌ جه‌سته‌ی شه‌خته‌به‌ند به‌رده‌دا
په‌ڕوبالی یه‌ک به‌ یه‌که‌ی فایلدارو
مشه‌خۆران ده‌سوتێنێ
حه‌یرانه‌ توڕه‌بوه‌که‌ی من
بروسکه‌و تریشقه‌یه‌ ، گه‌واره‌ی
به‌هارانه‌
گرمه‌ی هه‌وره‌و رێژنه‌ی به‌ لێزمه‌ی
بارانه‌
تێنوی گه‌رووی بێده‌نگی
ده‌شکێنێ ‌ ‌
هه‌ر رۆژه‌ی له‌ گۆندێکه‌
له‌ شارۆچکه‌و له‌ شارێکه‌
سه‌ر به‌ هه‌موو کوچه‌و مالێ
داده‌گرێ
گوێ بۆ سه‌ربرده‌و ئازاری گشت
هه‌ژارو نه‌دارێ راده‌گرێ
بۆ هه‌موو ئێشێ ده‌رمانه‌
ده‌نگی ره‌وای مێرخاسانه‌
کاسه‌ی سه‌ری فیرعه‌ونه‌کان
تێکده‌شکێنێ
نان بۆ ئازادیخوازانی نانبڕاو
له‌ ته‌ندوری سورهه‌لگه‌راوی دلی ‌
گه‌رمی ده‌برژێنێ
حه‌یرانه‌ جحێله‌که‌ی من
سه‌ری به‌ قه‌د دوندی قه‌ندیل به‌رزه‌
سه‌ری بلندی له‌ پێناو ورگو
زگی نه‌وی ناکا
وه‌ستانی نییه‌ تا ئالای ئازادی و
یه‌کسانی هه‌لده‌کا
حه‌یرانه‌ خه‌ماوییه‌که‌ی من
هه‌نسکو هه‌ناسه‌ی ساردی
بێده‌ستکه‌وتی رۆژو شه‌وی منداله‌
ده‌ست قه‌له‌شتیو رومه‌ت
سڕبوه‌کانه‌
تابلۆی ئاگردانێکی بێئاگرو دوکه‌لی،
ناو مالی په‌ککه‌وته‌و بێوه‌ژن و گه‌وره‌
کیژی کوچه‌و کونجه‌ دابڕاوه‌کانه‌
کێشه‌و بێشه‌ی مرۆڤی وونبوی
ناو کۆمه‌لگای بێسه‌روبه‌رو بێ
به‌رنامه‌ی مشه‌خۆرو میره‌کانه‌
که‌رکوکه‌ خه‌می گه‌وره‌ی هه‌له‌بجه‌یه‌،
پاکیزه‌که‌ی گه‌رمیانه‌
حه‌یرانه‌که‌ی من ده‌نگی پیرۆزی
هه‌موانه
ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی ره‌سه‌ن و
سۆزداری به‌رچاو رۆشنه‌‌
ده‌نگی راستیو ده‌نگی ویژدانه‌
ده‌نگی کۆمه‌لگای یه‌کسانه‌
ده‌نگی دادپه‌روه‌رییه‌
زه‌نگی راوه‌دونانی بێدادییه‌
ده‌نگی رزگاری نیشتمانی و
بانگو سه‌دای ئازادییه‌ .

[email protected]
10-03-2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)