کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ دۆڕانه‌وه‌.. بۆ گۆڕان.. بۆ بورکان..یه‌کیه‌تی دوای هه‌ڵبژاردن لقی 66ی پارتی ده‌بێت یان ناوچه‌ی 33 ؟؟

Saturday, 27/06/2009, 12:00


ده‌رنه‌که‌وتنی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌، بۆته‌ جێگه‌ی پرسیارو مقۆ مقۆی چاودێرانی سیاسی و به‌شێک له‌ نووسه‌ران و شه‌قامی ئه‌مڕۆی کوردی . کوردستان به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌ وه‌ به‌ قۆناغێکی چاره‌نوس سازدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش به‌شێکی گه‌وره‌و گرنگی هاوکێشه‌کانی ئه‌و گۆڕانه‌..
زۆرێک له‌ خه‌ڵک وای بۆ ده‌چن که‌کۆسره‌ت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆناو یه‌کیه‌تی و زوربه‌شێان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که تاڵه‌بانی بۆکۆمه‌ڵێ به‌ڵێن گه‌ڕاندبیه‌تیه‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌شێکی زۆر ڕاستی تێدایه‌، وه‌ ڕه‌نگه‌ به‌شێك له‌ ڕای جه‌ماره‌یشی له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵام ئێشتاش کات دره‌نگ نیه‌ ، هه‌ر هه‌ڵوێست نواندنێکی کوسره‌ت، نه‌ک گۆڕان به‌ڵکو بورکان دروست ده‌کات، ئه‌وسا ده‌بێ پارتی به‌یه‌کیه‌تی بڵێیت ناوچه‌ی 33 نه‌ک لقی 66 پارتی
به‌ڵام پرسیاره‌که‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا کۆسره‌ت تاکه‌ی له‌م دوڕیانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌. کاتێک براده‌رانی یه‌کیه‌تی له‌سه‌ر شێشه‌ی تیڤیه‌کانیانه‌وه‌ که‌چۆن بانگه‌شه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆکی هه‌رێم به‌تایبه‌ت خودی تاڵه‌بانی له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێسمه‌رگه‌ دێرینه‌کاندائه‌م شه‌کره‌ی شکاند . به‌خۆت نیه‌ بێز له‌خۆتوو له‌و مێژوه‌ش ده‌که‌یته‌وه‌..
دوای ده‌ریایه‌ک له‌خوێن ڕشتن مه‌کته‌ب سیاسیه‌کی یه‌کیه‌تی وه‌ک هه‌رزه‌کارێک هاوار بکات
ده‌نگبده‌ن به‌لیستی کوردستانی.. ده‌نگ بده‌ن به‌بارزانی
نموونه‌ی به‌رچاوی مه‌لا به‌ختیارو به‌رهه‌م ساڵح
ئایا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دێته‌ سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و بڵێ به‌خه‌ڵکی کوردستا ده‌نگ بده‌ن به‌ بارزانی..
به دڵنیا یه‌وه‌‌ نا خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بکات ‌ مێژویه‌ک بۆ خۆی تۆمار ده‌کات پێچه‌وانه‌ی ڕابووردوی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی..
مێژووی کێشمه‌کێشی کۆسره‌ت و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ ‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان شاراوه‌ نیه‌
کۆسره‌ت نه‌ک دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه‌ به‌ڵکوو ویستی ته‌نانه‌ت سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانیش دابنێت..
به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی درێژه‌ی نه‌کێشا.. ئه‌گینا ده‌بوو ئێستا تاڵه‌بانی له‌جیاتی هاتنه‌وه‌ی بۆ سلێمانی له‌ به‌غداوه‌ ده‌بوایه‌ له‌ سه‌ری ڕه‌ش پێشوازیان لێبکردایه‌..


مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌
دانمارک.27.6.2009
[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە