گۆڕان و تۆراوه کانی ناو یه کێتی ....!!!!!
Saturday, 09/01/2010, 12:00
گۆڕان کۆرپه یه کی بند کراوی به زێوی ناو منداڵدانی یه کتیی بوو ، هه ر زوو فریایی خۆی که وت خۆی ڕزگار کرد، پێش ئه وه ی له گه روویی تاڵه بانیدا قوت ده رێ ، هه ر وه کو ئه و هه موو کۆرپانه ی تر ی ناو منداڵدانی یه کێتی ، که له بار بران و خنکێنران پێش ئه وه ی فێری گڕو گاڵ و داره داره بن و هاوارو په لاماری عه رشه که ی تاڵه بانی بدان . گۆڕان یه که م منداڵ و دوا منداڵی یه کێتی نابێت له ده ستی باوه پێڕه یه کی زۆرداری خۆ ویست ، یاخی بوون و ماڵ جیابوونه وه ی خۆی ڕاگه یه نێت و وه چی دی ئاماده ی ئه وه نه بێت له ژێر چه پۆکی کوشنده ی باوه پێڕایه کی بێی ئه نسافدا ،به ژیانێکی کۆیلایه تی قایل بێت و هه موو به ها مرۆیی و شۆڕشگێڕی له به رامبه ر نانه چه وره یه کدا له بیر بکات . گۆڕان نه ك هه ر هزرێکی سیاسی بوو بۆ خستنه سه ر ڕێڕه وی دروست بۆ به ڕێوه بردن له کۆمه ڵگای ئه مڕۆ کوردستاندا. به ڵکو خۆی هاوێژتنێکی خۆ به ختانه یش بوو بۆ ناو ئه و ئاتمسفێره سیاسیه پڕ له کێشمه کێش و فه وزایه ی کوردستان . دیاره ئه م خۆ هاوێژتنه به گیا ن و منتاڵه تێه کی سه رده میان و وه به پرۆژه و برنامه یه کی جوودا تر له ئه و به ڕێوه بردنو عه قڵێته سیاسیه ی ئه و ڕۆ یی ده سه ڵاتی پارتی و یه کێتیه . بۆیه کارو ئه رکه کانی گۆڕان ڕۆژ دوای ڕۆژ سه خت و گران تر ده بێت ئه ویش به هۆی نه دیموکرات بوونی به ر هه ڵستکارانی بزوتنه وه ی گۆڕان . بۆیه گۆڕان لێره دا ، ئه بێت به فره ڕه هنده یه وه بڕوانێته گۆڕانکاری وه به ته نها خۆی له فۆرمێکی سیاسی و ریفۆرمی و ئابووری و شه ڕی ده سه ڵاتدا ، خۆی قه تیسم نه کات و له ئه و بازنه یه دا کایه کانی درێژه پێی نه دا خۆی نه گیرسێنێته وه له ئه و مه ودا به ر ته سکه دا . گۆڕان ئه بێت له ئه مڕۆ به دوادا بوێرانه وازیه کانی به رێته ناو گۆڕه پانه کانی ڕۆشنبیرو فکری و په روه رده و پێگه یاندن و کۆمه ڵاتی و که ڵتوور ی و فرهنگی و بیرو هه ستی نه ته وه یی ومافی هاوڵاتی بوون و گیان پێکه وه هه ڵکردنی ئاینی و ئه ته نی ...هید گۆڕان له ئه و گۆڕه پانه وه ده توانیت به ر به رین و به ر فره وان و کامل و گه وره بێت و وه ئه بێتیشه فه له سه فیه کی ڕزگار کردنی کۆمه ڵگای کوردی له ده ستی ئه و به زۆره ملێکردنه ی کۆمه ڵگا به حزبی بوون ، که چۆن ئێستا له کوردستاندا به شێوه ی ئه م ته قسیمگه رێتیه کۆمه ڵگایان دابه شکردوه ، حزبی بنه ماڵه و حوکمه تی حزب و سه ڕۆکی حزبی و په رله مانی حزبی و داگای حزبی و دانیشگای حزبی و پۆلسی و فه ڕاشی حزبی و شاری حزبی و ناوچه ی حزبی و دارو به ردو ئاسمانی حزب . ئه م سیاسه تی به حزب کردنه ی کۆمه ڵگا به شێوه یه ك سه ری له خه ڵك شێواندوه ده یان دیارده ی ترسناک ، که هه ڕه شه ی مه رگ له کورد ده کات . وه کو چۆن گه نده ڵی کراوه ته به حه زوره و هه موو خه ڵکیان پێی گه نده ڵه کردوه و هه موویشی ڕه خنه له گه نه ڵی و گه نده ڵکاران ده گه رن . وشه ی گه نده ڵی یان به شێوه یه کی واها خۆش ئاوازکراوه وه کو میڵۆدیه ك له سه ر زمانی هه موو چین و توێژه کان به ڕۆژانه ده وترێته وه . هه موو حزب و حوکمه تو خه ڵك گه نده ڵه به ڵام یه ك گه نده ڵیش دیار نیه و وه تا ئه م کاته یش گه نده ڵێی نه بینراوه ، ئه وه نده ئه م ڤایرۆسه بچوك کراوه ته وه له لا یه ن سه ره گه نده ڵه کانه وه ، هێچ مایکرۆسکۆبی توانی بینینو و که شفی کردنی نیه ، به ڕاستی حه زووره یه (هه شه و دیاریش نیه) (دیاره و که سیش ناتوانی بڵێی ئه ئه وه یه) ئه مه یه به رهه می عه قڵی سیاسی ئه و ده سه ڵاته ده یه وێت به فه لسه فی حه زوره گه نده ڵی بن بڕ بکات . ئه گه ڕ گۆڕان به دوای وڵامی ئه م حه زووره دا نه گه ڕێ و وڵامه دروسته که ی گه نده ڵ کێی بوو ، کێیش گه نده ڵه ، له حه زووره که ی ده سه ڵاتی مام و کاکه وڵام نه داته وه و ده ست نه باته ناو گه رووی گه نده ڵانه وه ئه وه ی که له وه رگیاندا حه سشاریانداوه پێان هه ڵنه هێنێته وه ئه وه ئه بێت هات ماوین به ڵێن(هه شه و دیاریش نیه) ( دیاره و که سیش ناتوانێی بڵێی ئه ئه وه یه) ئه وه ی ئه مڕۆ که ڕۆژانه ، ڕۆژ نامه و سایدو میدیای بینراو بیستراوه کانی یه کێتیه ئه سیره که ی ده ستی بنه ماڵه ، خه ڵکی پێی چه واشه ده کات . ئه و تۆراوانه ی ناو یه کێتیه که ئه یان که نه ، به گۆڕان به ڵام له ڕاستیدا ئه وان چه ند گروپ و تاقمێکی تۆراون . ئه و تۆراوانه خۆیان به مه غدوور ده زانی که پشکیی که میان له ئه و گه نده ڵیه به ریان که وتوو بوو ، بۆیه تۆرا بوون له ئه و ناعداله تیه که له دابشکردنی ده سکه وته کانی گه نده ڵیه کان . ئیتر خۆیانیان کرد به گۆڕانخواز بۆ ئه وه ی خۆیان قورس بکه ن و به نرخی گرانه وه بگه ڕێنه وه بۆ ناو یه کێتیه که ی مامه به خێرو ترس له بزوتنه وه ی گۆڕان هێندێ ده سکه وتی مادی و مه نسه بی یان به ده ست هێننا و خۆیان قه در گران کرد . له سایه ی بزووتنه وه ی گۆڕان دا ئه وانه ی که پشت گوێی و ئیهمال کرابوون له ناو یه کێتی دا ئێستا په تا په تا مامه له ئامێزی پڕ له فریودانیان ده گرێت . ئه بێت ئه م تۆراو ده رکراو ئیهمال کراوانه ی ناو یه کێتی نانێ بخۆن و نانێکێش بکه نه به ساقه ی گه رده که ئه گینا ئه بوایه هه ر بیان خوولانایته وه هات مابوون به قه وولی ئارام ئه حمه دی ژووری ئۆپۆزسیونی سه ر پاڵتاك .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست