ئەگەر بپرسن ؟
Sunday, 08/12/2013, 12:00
ئەگەر لێم بپرسن ؟
براکانتیان چۆن شەهید کرد
دەزانم چۆن جواب بدەمەوە
ئەگەر بپرسن دایکان و خۆشکانی
ئێوەیان چۆن ئەنفال کرد
دەزانم بۆیان بڵێمەوە
ئەگەر هەموو دونیا پرسیارم لێ بکا
هەڵەبچەیان بۆ ئاوا
سوتاندو ژیانیان تێیدا قڕ کرد
دەڵێم : بڕۆن پەڕاوی مێژووم
وشە بەوشە ،ڕستە بەڕستە
هەڵدەنەوە وبیخوێنەوە
ئەگەر لێم پرسن ؟
لەگە رمیانی وڵاتەکەم
قەڵەمی دەستی دایکی کاوەیان
بە فیشەکی دەستی دیکتاتۆڕی خۆماڵی
لەسەرچی ترۆر کرد؟
سەرم سوڕ دەمێنێ و
زمانم نایەتە ڕێ و
نازانم چۆن جواب بدەمەوە !
جەعفەر کەریمی / ٨/ ١٢/ ٢٠١٣
کات : ١٢و ٤٥ خەلەک بەکاتی فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست