کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان ، جارێکیتر گیان ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌جه‌لال تاله‌بانی !.

Sunday, 08/01/2012, 12:00



 



له‌هه‌رسه‌رده‌مێک شۆڕشگێرانی کورد هه‌ولیاندابێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد ستان به‌ده‌ست بگرن، جه‌لال تاله‌بانی زۆربه‌چه‌له‌نگی که‌وتۆته‌پیلانداڕژتن و ته‌فروتوونای داون‌. ئه‌زموونێکه‌ به‌درێژایی مێژووی سیاسی جه‌لال تاله‌بانی به‌دی ده‌کرێت. جه‌لال تاله‌بانی له‌ڕێگای جاسووسه‌کانی ده‌خزێنه‌ناو ڕێکخراوه‌نیشتمان په‌روه‌ره‌کان و ئه‌و ڕیکخراوانه‌دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له‌هێمای شۆڕشگیری په‌کده‌خه‌ن. نموونه‌ش ئالای شۆڕش و کۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌ران و دواییه‌که‌ی گۆڕان بوو.
جه‌لال تاله‌بانی وه‌ک مرۆڤێکی خۆپه‌ره‌ست چونکه‌خۆی به‌که‌م ده‌زانی له‌به‌رانبه‌ر ڕۆشه‌نبیران و نیشتمانپه‌روه‌ران، هه‌رگیز چاوو به‌رایی هه‌لنه‌هاتووه‌ مرۆڤی قاره‌مان و ڕۆشه‌نبیر له‌گۆڕپانی سیاسی کوردستان خه‌بات بکه‌ن، جه‌لالی تاله‌بانی کۆی توانای خۆی ده‌خات گه‌ڕ ‌نامه‌ردانه‌ ئه‌و خه‌باتگیڕانه‌ی له‌گۆڕپانی سیاسی کوردستان له‌ناوبردووه‌ یا دوور ده‌خات. نموونه‌ی هه‌ره‌پێشچاو شه‌هید ئارام و شه‌هید دوکتور خالید وشه‌هیدی قاره‌مان مامه‌ڕیشه‌و شه‌هیدی سه‌رکرده‌عه‌لی عه‌سکه‌ری وهه‌ڤالانی که‌بوونه‌قۆچی قوربانی بۆ به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانی تا ئه‌مڕۆ. جه‌لال تاله‌بانی بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی له دوو ڕێگاوه‌بۆیان چووه‌، یه‌که‌میان به‌نامه‌ردانه‌ئه‌و مرۆڤه‌قاره‌مانانه‌به‌ته‌له‌وداوی دوژمنانه‌وه‌ ده‌خات، دوه‌میان له‌‌ڕێگای   نموونه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا و مه‌لا به‌ختیار وه‌ک تاژی ڕاوکه‌ر، ڕه‌وانه‌ی ناو هه‌ر هێزێکی ڕزگاریخواز و شۆڕشگێر سه‌ریهه‌لدابێت ده‌کات. ئه‌و که‌سا‌نه‌ ژێربه‌ژێر هاوکار دلسۆزانه‌ له‌گه‌ل تاله‌بانی پیلانی نگریسی داده‌ڕێژن بۆ په‌راوێز کردنی مرۆڤه‌ئازاو ولێهاتووه‌کان وله‌کۆتایی ده‌سته‌مۆ کردنی ئه‌ندامانی ساده‌و ساوێلکه‌.سه‌ره‌نجام دوای پووچه‌لکردن و بێئومید کردنی هێزه شۆرشگیره‌کان ده‌ستێک به‌سه‌ر ئه‌و ڕیکخراوانه‌ داده‌گرن ‌ وده‌یکه‌ن به‌نێچیرێک له‌خزمه‌ت جه‌لالی تاله‌بانی. نه‌وشێروان مسته‌فا ئاشکرا ئێژێت که‌مه‌به‌ست و تێگه‌یشتنی ئه‌و له‌گۆڕان جیایه‌له ‌گۆڕانخوازان " ده‌نگی ناڕازیبوان به‌م ده‌سه‌لاتداری یه‌" ، که‌واته‌ئاشکرایه‌که ‌ئه‌و بۆ مه‌به‌ستێکێی خۆی هاتۆته‌ ناو جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ، بۆ له‌باربردنی شۆڕه‌شه‌که‌یان.
مێژووی سه‌لماندوویه‌تی که‌ جه‌لال تاله‌بانی تا ئه‌مڕۆ سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌م سیاسه‌ته‌ی وچاکیش بۆی چۆته‌سه‌ر، بێ ئه‌وه‌ی پیاوه‌ک هه‌لبستی ڕێگا له‌و نه‌نگی یه‌ی بگرێت‌. هه‌ربۆیه‌کورد گه‌یشتووه‌ به‌م ڕۆژه‌ڕه‌شه‌، به‌رده‌وام سه‌رکرده‌ی کۆرفام و خێله‌کی بۆی ماوه‌ته‌وه‌یاری به‌چاره‌نووسی ئه‌و کورده‌ بکه‌ن وببنه‌میراتگری ئه‌م ‌کوردستانه‌.

ئه‌و جۆره‌سیاسه‌ته‌ ته‌نیا ‌خسله‌تی جه‌لال تاله‌بانی نیه‌، پارتیش له‌کاتی خوی هه‌مان سیاسه‌تی به‌کار هێناوه‌ له‌ڕێگای سامی ڕه‌حمان و پارتی گه‌ل دژی گه‌نجانی شۆڕشگیری بنده‌سه‌لاتی خۆیان دروست کرد.
پارتی ئه‌و سیاسه‌ته‌شی دژی حیزبی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی به‌کار هێنا ، تا ئه‌وه‌ی کردی به‌دووپارچه‌له‌قازانج خۆی. ئه‌وه‌ی مایه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بووبی ئیده‌ی نوێ و ئیراده‌یه‌کی توکمه‌ له‌ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه‌، ناچاره‌وه‌ک هێزێکی بێتوانا و وابه‌سته‌ له‌وناوه‌ وه‌ک ماسی یه‌کی ده‌رمان خواردوو وێل مایه‌وه‌. هێلانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌به‌م ڕه‌نگه‌، پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت پیشانی خه‌لکی بده‌ن چۆن ده‌توانن حیزبێکی بێ ئیراده‌ مه‌حکوم بکه‌ن به‌م ده‌رده‌.
جه‌ماوه‌ری گۆڕان وه‌ک هێزێکی ناڕازی به‌ده‌سه‌لات بۆ گۆڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌هاته‌ناوگۆڕه‌پانی سیاسی و خۆیان نواند.
بۆ گۆڕێنی سه‌رکرده‌دۆڕاوه‌کان، بۆ گۆڕینی ده‌سه‌لات له‌ده‌ست بێدادپه‌روه‌ری، بۆ گۆڕینی فه‌رمانبه‌ره‌دزو وناپاکه‌که‌کان. بۆ گۆڕینی کۆمه‌لگا به‌ره‌و دیموکراسی و شارستانی، بۆ به‌دیهێنانی مافی مرۆڤ. بۆ گه‌شکردنه‌وه‌ی کوردستان به‌ره‌و زانست و فه‌رهه‌نگێک له‌ئاست میلله‌تانی پێشکه‌وتووی جیهان. گۆڕان ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ده‌ستی هێنا ، له‌شکرێک بوو له‌جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بۆ گۆڕینی هه‌رده‌سه‌لاتێک، توانای چاره‌نووسی وولاتێک و میلله‌تێک له‌ئه‌ستۆ بگرێت ، مافی هه‌بوو وه‌زیری هه‌بێت له‌ناو ده‌وله‌تی ئیراق ، ده‌یتوانی به‌ده‌نگی شه‌قام کورسی و تالاری دزو گه‌نده‌لکارانی هه‌ردوو بنه‌ماله‌ڕامالێت.

سه‌رکرده‌کانی گۆڕان ئه‌گه‌ر گوماناوی نه‌بوایه‌ن ده‌یانتوانی پروسترویکایه‌ک له‌کورستان و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌رپا بکه‌ن. که‌چی وه‌ک ده‌یبینین پێچه‌وانه‌که‌ی هاته‌دی. ده‌سته‌‌که‌ی ناو گۆڕان سسته‌ و ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ خه‌ون و ئاواته‌کانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ده‌نگی پێدابوو زینده‌به‌چال کرد.
گۆڕان له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌هێلێت جه‌لال تاله‌بانی جارێکیتر خۆی بگرێته‌وه‌، هه‌لسا ده‌نگی به‌جه‌لال دا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات. گۆڕانخوازان ده‌بێ چاک بزانن که‌جه‌لال تاله‌بانی به‌و ده‌سته‌ی گومانلێراوه‌ی ناردۆته ‌ناو گۆڕانه‌وه ‌هه‌رگیز ناهێلێت گۆڕان وه‌ک رێکخراوێکی شۆڕه‌شگیر پێشکه‌وێت.
گۆڕان بۆته‌ ریکخراوێکی چه‌قبه‌ستوو له‌خزمه‌ت مانه‌وه‌ی تاله‌بانی له‌ده‌سه‌لات. جارێکیتر خیانه‌ت به‌ده‌نگی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ ده‌کرێت له‌پێناو به‌هێز کردن و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی بێدادپه‌روه‌ری له‌کوردستان.
پێویست بوو گۆڕان پشتگیری له‌و هه‌لوێسته‌ی که‌هاته‌پێشه‌وه‌ له‌به‌غدا‌ بکات بۆ کێشانی جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی، هه‌ردوو دالده‌ده‌ری تاوانباران و ئه‌نفالچی یه‌کان بۆ پای دادگا.
مه‌سعود بارزانی دز و ته‌زویرچی دژی به‌وه‌زیر بوونی ئه‌ندامانی گۆڕان ڕاوه‌ستا، به‌ومه‌رجه‌ش له‌گه‌ل مالکی ڕێککه‌وت له‌حکومه‌تی نوێ. ئه‌مڕۆ ده‌بینین گۆڕان بێشه‌رمانه‌پشتیوانی له‌هاوپه‌یمانی ده‌کات که‌پالپشتی له‌گه‌نده‌لی یه‌کانی مه‌سعود و جه‌لال ده‌کات و خه‌مخوری مانه‌وه‌یانه‌.
گۆڕان ئه‌گه‌ر هه‌روا له‌خزمه‌ت هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاله‌بانی بمێته‌وه‌، شه‌قام و گۆڕینخوازان ناچارده‌بن فاتیحه‌یه‌ک له‌سه‌ر گۆڕان بخوێنن و پشتی لێبکه‌ن و ئه‌مجاره‌شه‌قام وه‌ک هێزێکی شۆڕه‌شگێر دوور له‌و ‌داوێنپیسان خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه ‌بۆ وه‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری و ئاواتی دیرینه‌ی گه‌لێکی بێچاره‌نووس.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە