ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری...فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
الاتحاد العام للاجئین العراقیین فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ری سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێن:
ئیمه دژی سیاسه‌تی دیپۆرتین له‌لایه‌ن ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاییه‌وه..
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا وحکومه‌تی عیراقی وحکومه‌تی هه‌رێم ڕیککه‌وتننامه‌کانیان له ئیمه ده‌شارنه‌وه.
له‌نیوکێشمه‌کێشی به‌رگری له‌په‌نابه‌رانی عیراقی وکوردی عیراقی له‌دژی سیاسه‌تی ته‌ردو دیپۆرت وزیندانی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاییه‌وه، بۆماوه‌ی دوو رۆژ له جنیف خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری به‌ڕیوه‌چوو، وه وه‌فدی فیدراسیۆن له‌گه‌ل به‌رپرسانی کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا .
رۆژی یه‌که‌م16.4 ده‌یان په‌نابه‌ر به‌شدارییان بوو، له‌شاره‌کانی زوریخ و بیرن وجنیف. که ڕوو به‌کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری و یوئین به‌زمانه جۆراجۆره‌کان شیحاره‌کان ده‌وترایه‌وه.((په‌نابه‌ران قوربانیانی جه‌نگ و تیرۆرن، مافی په‌نابه‌ر، مافی ئینسانه، نا بۆ زیندانی و دیپۆرت ، به‌لی بۆ مافی په‌نابه‌ری....))هاوکات له‌له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی له‌م که‌مپینه فیدراسیۆن وچه‌ندین ڕیکخراوه‌ی تر له‌به‌رده‌م ئۆفسی حکومه‌تی هه‌ریم خۆپیشاندانیان بوو.
رۆژی دووه‌م: له‌کاتژمیر11 به‌یانی له شاری جنیف له بنکه‌ی سه‌ره‌کی ڕیکخراوی کۆمسیۆنی بالای په‌نابه‌ری، وه‌فدی فیدراسیۆن که پیکهاتبوو له ((ده‌شتی جه‌مال و جه‌مال کۆشش و ئه‌حمه‌د عه‌لی)) له گه‌ل به‌رپرسی فایلی عیراقی و به‌رپرسی ئه‌وروپا و به‌رپرسی سویسرا، دانیشتنیان بوو.
پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدی فیدراسیۆن، به‌رینایی که‌مپینه‌که وپشتیوانیه جیهانیه‌کانی هه‌ر له حزبه سیاسیه‌کان وئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان وڕیکخراوه په‌نابه‌رییه‌کان و ڕۆشنبیران بۆ ئه‌م که‌مپینه‌و ده‌قی داخوازییه‌کان ونامه‌ی پشتیوانیه‌کانی که‌مپینه‌که‌ی دا به‌ده‌ست به‌رپرسانی کۆمسیۆن. به‌رپرسیارانی کۆمسیۆن به‌ڵینی گه‌یاندنیاندا به به‌ڕێز بانی کی‌مۆن سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان. پاشان وه‌فدی فیدراسیۆن له‌باره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ناقانوونی یانه‌ی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا که دژ به‌بریارنامه‌ی جنیفه دوا و باسی له چه‌ندین ڕووداوی دیپۆرتی به‌که‌له‌پچه‌کراوی وپه‌نابه‌رانی 9 ساڵ له‌ئه‌وروپا و نه‌خۆش وه ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که له‌زیندانه‌کاندا رووبه‌ڕووین، وه ئه‌و ئاکامه زیانبارانه‌ی که ئه‌م کرده‌وه دژی ئینسانیه گرتوویانه‌ته‌به‌ر،
که‌بێده‌نگی و ره‌خنه نه‌گرتنی ئیوه له‌و سیاسه‌ته له‌لایه‌ن ئیمه‌وه جیگای نیگه‌رانیه‌که به‌تایبه‌ت ئیوه و ریکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان رۆلیکی گرنگ له‌عیراق ده‌گیرن، وه ئه‌و کاره‌ی ئیوه له ئاست قه‌باره‌ی تراژیدیای عیراقیه‌کان نیه به‌تایبه‌ت روو به‌ووڵاتانی ئه‌وروپایی.
پاشان نوینه‌ران کۆمسیۆن، ووتیان، ریکه‌وتنی نیوان ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا و ده‌وله‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان، له‌ئیمه‌ی ده‌شارنه‌وه.ئیمه له‌گه‌ل کۆمسیۆن لیکدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین وه بریارده‌ده‌ین له‌گه‌ل ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاش داده‌نیشین، ئیمه دژی سیاسه‌تی دیپۆرتین بۆ عیراق، بۆ کوردئیمه ئه‌وه‌مان له‌ساله‌کانی رابردوودا راگه‌یاندووه، وه بۆ کوردستان وای ده‌بینین که پیویسته فایلی که‌سه‌کان هه‌لبه‌سنگینریت. وه ئیستا به‌شیوازی تر کارده‌که‌ین بۆ راگرتنی دیپۆرت، له‌گه‌ل لایه‌نه‌کان و ده‌وله‌ته‌کان وریکخراوه‌کانی تر کارده‌که‌ین. ئیمه زانیاریمان نیه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی دیپۆرت ده‌کرینه‌وه‌و به‌ئیمه ناوتریت. ئیمه‌ئاماده‌ی هاوکاریتانین له راگرتنی دیپۆرت و له‌ئازاد کردنی زیندانیه‌کان ئه‌گه‌ر ئیوه دۆسیه‌ی ئه‌و که‌سانه‌مان پیبگه‌یه‌نن، ئیمه له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا ئه‌و کاره ده‌که‌ین بۆتان و به‌یه‌که‌کانی خۆتان بلێن. لابردنی به‌ڵای دیپۆرتی به‌کاری هه‌ردوولا دانا .وه داوایان کرد که به‌رده‌وام ئه‌و حاله‌تانه‌یان بۆ بنیرین که‌له‌مه‌ترسی دیپۆرتیان له‌سه‌ره، له زیندانن، ئیوه په‌یوه‌ندییه‌کی فراوانتان به‌په‌نابه‌رانه‌وه هه‌یه که ئیمه نیمانه. ئاماده‌ی هاوکاری جددیتانین.
کاتژمیر یه‌کی دوانیوه‌رۆ، به‌ردم نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، بوه مه‌یدانی ناره‌زایه‌تیه‌کی گه‌وره‌تر، له‌خۆپیشاندانه‌که‌دا په‌نابه‌ران له‌سه‌رجه‌م شاره دووره‌کانه‌وه به‌پاس هاتبوون له شاره‌کانی زوریخ، سه‌نتگالین،خور، شافاوزه، لوزان، فریبۆرگ، بیرن ..هتد....نزیکه‌ی 200 که‌س به‌شدارییان بوو، ، به‌رنامه‌ی خۆپیشاندانه‌که ده‌ستی پیکرد.سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌د عه‌لی به‌خیرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد‌و عه‌زم جه‌زمکردن تا به‌دیهاتنی داواکارییه‌کان و را‌گرتن دیپۆرت و زیندانی، به‌دیهینانی مافی په‌نابه‌ری و ئاماده‌بوانی له چالاکیه‌جۆراجۆره‌کانی که‌مپینه‌که ئاگادار کرده‌وه.، پاشان ده‌شتی جه‌مال ناوه‌ڕۆکی گرنگی داواکارییه‌کان و ئاکامی کۆبوونه‌وه‌که وپیویسته چی بکه‌ینی بۆ ئاماده‌بوان روونکرده‌وه.
به‌شوین ئه‌وه‌دا، سه‌رۆکی پارت کاری سویسری و سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی جنیف خاتوو نیلی بونچوو، ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، که‌تیایدا ووتی ((ئیمه به‌ته‌واوی له‌دژی سیاسه‌تی دیپۆرتین، به‌داخه‌وه مافیکی دیموکراتی ساده له ده‌وله‌تیکی قانوونی‌دا ئه‌م خه‌باته‌ی بۆ بکریت، ئیوه سته‌ملێچوانی شه‌ڕو تیرۆرن، وه پیویسته له‌و مافه به‌هره‌مه‌ند بن، چۆکدا مه‌ده‌ن ودرێژه به‌خه‌بات بده‌ن و ئیمه پشتیوانی ئیوه‌ین وده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا پیشلکه‌ری مافه‌کانی ئیوه‌ن ...))
تاوتاو ناوی پشتیوانیانی لایه‌نه‌کان ده‌خوینرایه‌وه، پاشان ئاسۆ گۆران که به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی ئاسۆ تیفی یه، ووته‌یه‌کی کورتی دا له‌سه‌ر پروپاگه‌نده‌ی ئاسایشی عیراق وکوردستان.
به‌شویندا پشوویه‌کی کورت درا بۆ نانخواردن که له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌وه، ئاماده‌کرابوو، وه دووباره مافی په‌نابه‌ر ، مافی ئینسانه، په‌نابه‌ران ستملێچوانی جه‌نگ و نائارامین، هوتاف کیشان ده‌ستی پیکرده‌وه.پاشان ووته‌ی کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق له‌لایه‌ن جه‌مال کۆششه‌وه پێشکه‌ش کرا. وه هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ک له خالد حه‌مه وبه‌رپرسی حزبی حیکمه‌تیست له سویسرا ووتاریان دا. به‌شوین ئه‌وانه‌دا شه‌مال ئه‌حمه‌د که په‌نابه‌ریک بوو له‌زیندان به‌هه‌وڵ وتیکۆشانی فیدراسیۆن ئازاد کرابوو، ووته‌یه‌کی کورتی دا ده‌رباره‌ی ژیانی له‌زیندان و خۆپیشاندانی فیدراسیۆن بۆ ئازاد کردنی و ئیستا چۆن بۆته هه‌لسوڕاویک بۆ ئازادکردنی ته‌واوی زیندانیه‌کان و مافی په‌نابه‌ری.
به‌مجۆره خه‌بات له‌راستای وه‌ستانه‌وه دژ به سیاسه‌تی دیپۆرت له‌گه‌ل پشتیوانی لایه‌نه‌کان و هاتنه‌دی به‌شیک له‌داخوازییه‌کان چه‌سپینرا.
ئیمه سه‌ره‌ڕای سوپاس وڕیزگرتن له‌ته‌واوی لایه‌نه‌کان، له‌ماندووبونی په‌نابه‌ران، له‌و که‌سانه‌ی زه‌حمه‌تیان کێشا شه‌و جێگای حه‌وانه‌وه‌یان دابینکرد، پشتیوانی ماددی و مانه‌وی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان کرد، ئه‌وان یه‌ک به‌یه‌ک ده‌ستیان هه‌بوو له‌جێگیرکردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌دا.
فیدارسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی هه‌وڵده‌دات به‌شیوازی سیاسی و مه‌ده‌نی وشارستانیانه بۆ ئه‌م خه‌باته تا به‌دیهاتنی ته‌واوی ئامانجه‌کانئ ئه‌م که‌مپینه جیهانیه تێبکۆشێت.
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
18.4.2009
IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal,
[email protected], Mobile:00447856032991 ,Aso Goran:
[email protected],
[email protected] ...0041787557786
[email protected] www-federationifir.com www.csdiraq.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست