یەکێتی ھەوڵدەدات کەیسی عبدڵا سور ھەڵبداتەوە
Saturday, 01/10/2011, 12:00
پەیامنێری سلێمانی ٢عبدڵا سور یەکێک بوو لەفەرماندەکانی پێشمەرگەی سۆشیالیست لەشەڕی نێوان یەکێتی و سۆشیالیست کوژراوە، و ئێستا یەکێتی پەنجەی تۆمەت بۆ نەوشیروان مستەفا درێژ دەکات کەئەو خۆی تاکلایەنە بڕیاری کوشتنی داوە،
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەمەکتەبی ڕێکخستن ئێستا یەکێتی ھەوڵدەدات سەرجەم ئەوکەسانەی بەدەستی نەوشیروان مستەفا زیانیان پێگەیشتووە ھانیان بدات بۆ ئەوەی بچن سکاڵای لەسەر تۆماربکەن، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت عبدڵا سور بەدیلی لای یەکێتی بوو بەڵام نەوشیروان مستەفا بەدەستی خۆی دەستڕێژی گوللەی لێدەکات و گیان لەدەستدەدات، سەرچاوەکە زیاتر دەڵێت چۆن ئەو پارتە سیاسیەی ساڵی ٢٠٠٠ ھاندرا بۆ ئەوەی سکاڵا لەدژی نەوشیروان تۆماربکرێت ئەواش خەڵکی تر ھاندەدرێت بۆ سکاڵا تۆمارکردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست