کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوەلەپێشمەرگەیەكی كەركوكیەوە بۆ وەستا ڕەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی (ی.ن.ك) چیترمێژوو مەشێوێنە

Monday, 26/11/2012, 12:00


لەدوای ڕاپەڕینەوە هەندێك مۆدێلی تازە وكەسانێك كەتەنها بە درۆكردن وماستاوو زمان لوسی زۆربەخێرایی لەناویەكێتیدا هاتنە پێشەوەو شوێنی گرنگیان بۆخۆیان دەستەبەركرد كە بۆئێمەی پێشمەرگەی كۆن مایەی سەرسوڕمان بو نمونەیەكیش لەوكەسانە ئەم وەستا ڕەسوڵە بو كە لەدوای ڕاپەڕینەوە ناویمان بیست كە هاتۆتە كۆڕی خەبات ئەگینا پێشینەی پێشویمان بیستبو كەناوبراو كەسێكی زۆرنزیك بو لە تاوانبارێكی شارەكەمان بەناوی (عەبە كارەباچی) كەئامرمەفرەزەی خاێە بو لەكەركوك ئەم وەستا ڕەسوڵە عایدی ئەو بو واتە سەربەو بو كاری لەگەڵ دەكرد ئەوەبو دواتر ئەو عەبە كارەباچیە بەسزای شۆڕش گەیەنرا چونكە كەسێكی زۆر خائین و دەس ڕۆیشتوی بەعس بو .. لەسەروبەندی ڕاپەڕین ئەم وەستا ڕەسوڵە خۆی لەرێكخستنەكانی ئەو سەردەمە بەناوی بروسك نزیك دەكاتەوە و كاتێكیش دوای كۆڕەوەكە لەشاری ڕانیە نیشتە جێ دەبێت و لەوێش لەناوئاوارەكان ڕیش دەباتە پێشەوەو لەیەكێك لەشەڕەكانی یەكێتی وبزوتنەوە ی ئیسلامی بەخت یاوەری دەبێت ئەم كۆمیتەیە بەهیمەتی خەڵكانێكی زۆری ئاوارەكانی كەركوك بزوتنەوە ناتوانێت بیگرێت ئیتر ئالێرەوە وەستاڕەسوڵ سواری ئەو سەركەوتنە دەبێت و بەوزمانەی خۆی توانی قارەمانیەتی هەمو ئەو خەڵك وشەهیدە بۆخۆی بكاتە بەردەبازو ئیتر ناوی كەوتە ناوانەوەودواتر خۆی خزاندە یەكێك لەتەكەتولەكانی ئەو سەردەمە ی نێوان كۆسرەت ڕەسوڵ وجەبارفەرمان وئەم خۆی لەسەر كۆسرەت ڕسوڵ ئەژماردەكردو هەڵسا بەڕێك خستنی هەندێ شتی بێ بنەماو لەوسنورەدا مستەفای سیدقادربەرپرس بو پێش ڕاپەڕین مستەفای سید قادربۆكاری ڕێكخراوەیی دابەزیە ناو خۆی كوردستان و دواتر دەست گیركرا وچەندكەسێك لەوسەردەمە شەهید بونەو وەستا ڕەسوڵ زۆروەستایانە وردەوردە وای لەمستەفای سیدقادركرد گوایە ئەویش پەیوەندی هەبوەو بەیەكێك لەو هەڤاڵانەی ناوشارولەوانەش ناوی شەهیدەكانی بردوەو ئەم چیرۆكەی لای مستەفای سیدقادركردە ڕاست و لای كەركوكیەكان ئەیوت من پەیوەندیم بەكاك مستەفاوە هەبوەو لای كاك مستەفاش ئەیوت من پەیوەندیم بەو برادەرانەتەوە هەبوە یاخود ماوەیەك ویستویەتی خۆی بەیەكێك لەهاوكارەكانی پارتیزان بداتە قەڵەم بەڵام شەهید ئاكۆپێش شەهیدبونی بەتوندی لای چەندبرادەرێك كەیەكێك لەو برادەرانە ئێستا لەژیانداماوەو یەكێك بوە لەوپارتیزانانەی كە لە ئێرانەوە لەگەڵ شەهیدئاكۆ دابەزیبو وتبوی كەبەهیچ شێوەیەك كاری لەگەڵمان نەكردوە هەربۆیە لەنێوان ئەم دولایەدا ئەم بەرنامە درۆیەی چەسپاندو وەك باسم كرد وەستا ڕەسوڵ زمانێكی پێوەیە وبەردنەرم دەكات و بلیمەتە لە ڕاكێشانی خەڵك ولە هەڵبژاردنێكدا بەپشتیوانی باڵێكی بەهێزی كوتلە ی ناویەكێتی وبەو زمانەی خۆی توانی وەك جێگری مەڵبەندی پێشمەرگە بەدەنگێكی زۆردەربچێت وئەم نتیجەیەش زۆرێك لەبەرپرسانی توشی شۆك كردو ئەو پێگە گرنگە ئەوەندەی تر سەری خست وبوە كەسێك كەڕاستەوخۆ مام جەلالیش بیناسێت و ماوەیەكی زۆرجێگری مەڵبەندی پێشمەرگە بو هەروەها لە ناوتەكەتولاتیش زۆرسودمەندبو لەپێش پرۆسەی ئازادی لەشاخی شنروێ برینداربو بە لوغمی انێارالاسلام وبرینداربو وەك خۆی باسی دەكات ئەوەندە سانتیمم بەخشیوە بۆ یەكێتی وئەم برینداریەش بوە خێرو بەرەكەت و لەدوای پرۆسەشەوە كرایە بەرپرسی خانەنشین كردن وهەرچی كەسی نزیكی خۆی هەیە خانەنشینی كردواتە گەندەڵیەكی ئێجگارزۆری ئابڕوبەرانەی كردبو لەلایەنی ئافرەتیشەوە تابڵێی داوێن پیسە .. لە ساڵی 2004 دوای پرۆسە ئیترزانی شەهادە دەبێتە پێوەرو هەرزوو هەڵسا بە تەزویركردنی شەهادەش پۆلی شەش وخۆی كردە خوێندكاری كۆلیجی زانستە ڕامیاریەكان ئێواران بەڵام دواتر ئاشكرابو بەفەرمانی عمرفتاح دەركرا لەزانكۆ كەئەوكات لە مەرحەلەی سێ بو .. لەكەركوك مافیا ئاسا خۆیی وبراو ماڵە غەزورانی لەحی الێناعە چەندین زەویان بەتجاوزداگیركردو هەندێكی تریشی بەتكلیف وەرگرت وەستا ڕەسوڵ زۆرزۆر خۆی دەولەَمەند كردوەو هەمو كاتێك پلەو موقعی بەرپرسیارێتی استغلال كردوە .. ئێمە ناچاربوین كە ئیتربێدەنگ نەبین لەبەرامبەر ئەم بەرپرسە مافیایەو ڕاستیەكان بۆ بەرپرسانی سەروی خۆمان و كۆمەڵانی خەڵك ئاشكرا بكەین هۆكاری ئەمەش وەستا ڕسوڵ لەماوەیەكی كەمدا بە سودوەرگرتن لە مەوقع وبەرپرسیارێتی و ئەو هەموپارەیەی دەستی دەكەوێت لەدوو كتێبدا زۆربێشەرمانەو بەناحەق هاتوە و دەیەوێت مێژوو چەواشەبكات و لەسەرخوێن وماندوبون وئارەقەی پێشمەرگە دڵسۆزەكان وخەڵكانی دڵسۆزبەدەست كاری كردنی مێژوو لەكتێبێكی نوسەرمەلا شاخی لەژێرناونیشانی (ڕاپەڕین وڕزگاركردنی كەركوك) لاپەڕەكانی 136و137و138 بەناونیشانی وەستاڕسوڵ مێژودەگێڕێتەوە ناوبراو خۆی كردوەتە پاڵەوان و وەك ئەوەی كەركوك ئەم ڕزگاری كردبێت و لەكاتێكدا ڕزگاركردنی كەركوك ئەركێكی جەماعی بو شەهید حاجی هەڵمەت و زۆرێك لە پێشمەرگە دابڕاوەكانی وەك وخاڵەكاكەمەدوكاكڕەوەندوكاك وەستاسابیرو زۆرێك لەوانە سەرقافڵەی ئەو ڕاپەڕینەبونە و ڕاستیەكانیش لای خەڵك ون نابێت و دوای ماوەیەك بەهەمان شێوە وەستا ڕەسوڵ لەكتێبێكی تردا بەناونیشانی (پارتیزانەكانی كەركوك بەدواداچون وبیرەوەری) لەڕێگای خزمێكی خۆیەوە لەسەرئەو مواسەفاتەی خۆی دەیەوێت دەركردو دواتر ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوە چەواشەكردنی ئەومیژوەو بێشەرمی وەستا ڕەسوڵ ئێمەی هێنایە دەنگ و لێرەوە داوا لە مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) دەكەین كە لێپرسینەوە لەناوبراوبكەن و سنورێكی بۆ دابنێن و وە ئاگاداری وەستا ڕەسوڵیش دەكەین باچیتر دەست كاری مێژوو نەكات بەپێچەوانەوە ئێمە وردەكاری و بەڵگەنامەی گەندەڵیەكانی دەخەینە ڕوو..

پێشمەرگەیەكی كەركوكی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە