کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەداخەوە كاك دكتۆر فایەق گوڵپى چەقۆكەى تاهیرهەورامى ئەمڕۆ بۆچیە ؟.

Friday, 05/02/2010, 12:00


دوایى ئەوەى ئێمە نووسینێكمان لەسەر تاهیرهەورامى وەزیرى ئێستاى تەندروستى نووسى بەڕێز دكتۆر فایەق گوڵپى وەڵامێكى ئێمەى داوەتەوە و ئەڵێ ئەمە دوورە لەڕاستیەوە و نووسینەكەى بەبێ سەر و بەر داوەتە قەڵەم ؟ بەر لەهەموو شتێك ئێمە سوپاسى بەڕێزیان ئەكەین و داواى لێ بوردنیش تەنها لەكورستانپۆست ئەكەین چونكە ئێمە هەر لەسەرەتاوە ڕامان گەیاندووە ئێمە هەموو هەوڵمان بۆئەوەیە كەئەو دەستە چەپەڵ و ناشیرینانە دەربخەین كەئەیانەوێت ڕووى سیستەمى تەندروستى ناشیرین بكەن چونكە پۆستى تەندروستى بۆتە شوێنێك بۆ ململانێ ى كوتلەكان و بەرژەوەندى كۆمپانیا قاچاغچیەكانى هێنانى دەرمان و ئامێرى پزیشكى بەرپرسان كەلەنووسینەكانى پێشووماندا ئەو بابەتانەمان بەجوانى شى كردۆتەوە هەروەها مەسەلەى ئەو پۆستى وەزیرى تەندروستیە چۆن بووە و چۆن تاهیرهەرورامى دانراوە هەموویمان باس كردوە لەڕابردوودا ؟ ...
وەئێمە بەڕاستى بەداخەوەین بۆشتێك ئەویش ئەمەیە ئەگەر نووسینەكانمان دووربن لەڕاستى و بێ سەروبەربن هەر حورمەتەن بۆ كوردستانپۆست نەوەك بۆ پیاوە ناشەریفەكانى جەلال ، حەق وانیە كوردستانپۆست بڵاویان بكاتەوە ، وەئێمەش دەتوانین چیتر نەنوسین ،
((وەئێمە پیاوى ئەوەش نین بچین نووسینى تر لەم لاو ئەولا بەناوى تر لەسەر دكتۆر تاهیر بنووسین ئەوەش هەر پیشەى پیاوەكانى جەلالە وەك دكتۆرێكى تر بەناوى دكتۆرێكى كوردەوە باسى ئەكات)) وەئەوەى نووسیویشمانە بەئاشكرا نووسیومانە ، بەهەرحاڵ ئەوەى كەناخۆشە بەلاى ئێمەوە بەڕێز فایەق گوڵپى بڵێ ئەم نووسینە دوورە لەڕاستیەوە و بێ سەروبەرە ، ئەى ئەبێ گەوجێكى وەك مەحمود سەنگاوى چیمان پێ بڵێ كەئەوەتا لەیەكەم ژمارەى ڕۆژنامەى ڕووبەر ئەڵێ كوردستانپۆست بۆ ناشیرین كردنى یەكێتى بەكرێ گیراوە ...
ئێمە لەو نووسینەمان لەسەر تاهیرهەورامى بەجیاو بەئاماژەیەكى دیارى كراو و ڕوون و بەرچاو نووسیومانە ....
((خوێنەرانى بەڕێز ...
تەنها مەبەست لەگێڕانەوە و باس و خواستى ئەو مەسەلەیە ئەوەیە كەبیرى ئێوەى بەڕێز و هەموو لایەكى بهێنینەوە كەبزانن پێشینەى هەڵبژاردنى كەسێك بۆ پۆستێكى باڵا لەم ووڵاتە نەگبەتەى ئێمە و لەدەڤەرە كڵۆڵە پاشاگەردانى و لەتۆتالیتاریەتى بنەماڵەى تاڵەبانى چۆنە)).
بەڕێز گوڵپى ....
ئەوە ئاماژەیەكى ڕوونە بۆ تێكرایى نووسینەكەمان لەسەر تاهیرهەورامى ئێمە نەهاتووین باسى ڕابردووى تاهیرهەروامیمان كردبێ ساڵ بەساڵ و بڵێین لەناو هاوڕێكانى چۆن بانگ كراوەو ؟ نەشتەرگەرى بەخۆرایى نەكردوە بۆ كارمەندان و؟ ساڵى 87 كتێبى نەداوە بەكەس و ؟ لەخوێندنى باڵا هیچى بۆ خوێندكاران نەكردوە و ؟ ...... هتد .
نائەوە ئیشى ئێمە نیە باسى ئەوە بكەین ، ئێمە چى لەڕابردوویەك بكەین كەئەمڕۆ دكتۆرێك بەو هەموو تەمەن و خزمەتەوە دێت ئەیگۆڕێتەوە بەگونیەیەك گوێز و ئەیبەخشێ بەدكتۆر نورى عوسمانێكى داوێن پیس لەئەنجومەنى وەزیران ؟ ئێمە لەجەنابتان ئەپرسین بەڕێزگوڵپى نورى عوسمان بەنەوەى تاهیرهەورامى ئەشێ ، دكتۆر تاهیر ئى ئەوەیە گونیە گوێز لەدەست بگرێ و بۆئەو بەرپرسە دز و گەندەڵ و داوێن پیسانەى بەرێ ؟ ئێمە تەفاسیلى ئەو بابەت و ناوەرۆكانەمان لایە و دەمێكە بیستوومانە و بەئیمێڵ بۆیان ناردووین بەڵام هەر پێمان عەیب بووە بێین باسى ئەو بابەتانە بكەین ؟.
بەڕێز گوڵپى ...
ئەگەر كەسێك خۆى كەسایەتى خۆى لەكەدار نەكات نەوەك بەئێمە بەهیچ كەسێك لەكەدار ناكرێ ؟ دواتر ئەوە ئێمە نین و حەدیشمان نیە و هەر ئەخلاقیشمان ڕێگەمان پێ نادات كەسایەتى كەس لەكەدار و ناشیرین بكەین ؟ ئەگەر باسكردنیش بێ لەڕابردوو ئێمە پێمان وانیە ڕابردووى هیچ كەسێك هێندى وەزیرى پێشووى تەندروستى زریان عوسمان پڕ پاك و پڕ خزمەتگوزار بووبێت بۆ ئەو میللەتە ، بەراورد بەتاهیرهەورامى چركەیەكیش خزمەتى بەعسى نەبووە و هاوشانى جەنابتان پێشمەرگە بووە لەشاخ و هاوشانى جەنابیشتان لەدادگاى تاوانەكانى بەغدا ئامادەبووە و شایەدى لەسەر سەدام و دارو دەستەكەی داوە، بەڵام ئێمە چى بكەین دوایى خۆى دێت تەسلیمى ئیڕادەى ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە ئەبێت و پۆست وەرئەگرێت و ڕابردووى خۆى ناشیرین ئەكات ..
بابەت و نووسین و باسى ئێمە ڕابردوونیە ؟ باس و بابەتى ئێمە ئەمڕۆیە باشتركردنى سیستەمى تەندروستیە لەئەمڕۆدا ، دەرهێنانى ئەو سیستەمەیە لەژێر چەپۆك و چنگى حزبدا ، باسكردنى چۆنیەتى ئیشكردنى ئەمانەیە كەچۆن لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دز و گەندەڵە ئاشنابوون و چۆنە وابەئاشكرا تەسلیم بەیەئیرادەى بنەماڵەى مافیاى جەلال بوونە و هەفتانە بۆ لەسلێمانى لەگەڵ هێرۆى برایم ئەحمەد دائەنیشن ؟ هێرۆ و سیستەمى تەندروستى ؟ .
((ئەوەى كەئێمە زانیومانە ئەو كۆبوونەوانە سەبارەت بەهێنانى ئەو چوار دكتۆرە پرۆفیسۆرە ئەمریكیە دەروونناسیەیە كە قوبادى كوڕى جەلال تاڵەبانى بە چوار ملیۆن دۆلار لەئەمریكا هێناونى تا لەم بانگەشەى هەڵبژاردنەدا ئیش لەسەر سایكۆلۆجیەتى تاكى كوردى بكەن و بەرنامەى تایبەت بۆ هەڵبژاردن بۆ كوردسات و گەلى كوردستان دابنێن و سەرنجى خەڵك ڕابكێشن ئەمانەیان بەتاهیرهەورامی ناساندووە و ئەو لەگەڵیان دانیشتووە ، ئاخر ئەمانە ئەمە لەهەگبە و بەرنامەیاندایە ئێستا)) ...
دواتر بەڕێز گوڵپى حورمەتەن بۆ جەنابتان ، ئەگەر تاهیرهەورامى دكتۆرێكى شەریف بوایە بۆ پێش ئەوەى ئەو پۆستە وەرگرێت پۆستى یاریدەدەرى تاڵەبانى وەرئەگرت و كەسایەتى خۆى لەكەدار و ناشیرین ئەكرد ؟ .
نمونەیەكى زۆر سادە كەئێمە هەمان ڕەخنە و سەرنجمان لەسەر زریان عوسمان هەبووە لەڕابردووداو لەسەرمان نووسیوە و ئەمڕۆش بەتاهیرهەورامى ئەڵێین بۆئێستا لەسەر تەواو نەكردنى پڕۆژەى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە نایەتە سەر شاشە و دەست لەكاربكێشێتەوە ؟ بەپێچەوانەوە لەڕۆژنامەى بەڕێزى ئاوێنە (ژمارە 202) لەسەر ئەم پڕۆژەیە چاوپێكەوتنى لەگەڵ كراوە و لێى ئەپرسن هەڕەمەكەى خۆفۆى میسر بە 25 ساڵ تەواو بوو كەچى نەخۆشخانە 400 قەڕەوێڵەیەكە ئەوە 13 ساڵە تەواو نەبووە ؟ جگەلەوەى بەئاشكرا موبەڕیر بۆ دزى و گەندەڵیەكانى عومەرفەتاح و حەمەخۆشناو ئەهێنێتەوە لەسەر ئەم پرسیارە زۆر بەتوڕەیى و بەتووندى وەڵامى پەیامنێرەكە ئەداتەوە !! كەئەوە بوو دواتر بەڕێز دكتۆر گۆران عەبدوڵا لە(ژمارە 204) ى ڕۆژنامەى بەڕێزى ئاوێنە لەنووسینێكدا بەناوى وەزیرى تەندروستى لەبەردەم ئاوێنەدا وەڵامى ئەو چاوپێكەوتنەى دایەوە !!
بۆیە قسەى ئێمە لەسەر ئەمڕۆیە كاك دكتۆر فایەق كەس باسى دوێنێیى نەكردوە چەقۆكە چۆن ئیشى كردوە چەقۆكە دوێنێ لەژوورى نەشتەرگەرى بووە ئەگەر بۆ ئازادكردنى گیانى هاوڵاتیان بووبێ وەك جەنابتان ئەڵێن یان بۆ كوشتنیان بووبێ وەك ئێمە ئەڵێین ، بەڵام ئەى ئەمڕۆ ئەو چەقۆیە ئیشى چیە و لەكوێ یە ؟ ..
دواتر بەئاشكرا ئێمەش نووسیومانە كەدەوڵەمەندیەكەى لەڕێگەى دزى و پۆستى باڵاوە نەبووە ؟ یانى ئەوە وەڵامێكە بۆهەموو لایەك كەئێمەش ئەزانین لەڕێگەى پۆستەوە دەستى نەكەوتووە بەڵكو لەڕێگەى قوڵبڕینى نەخۆشەكانیەوە بووە لەنەخۆشخانە بازرگانە ئەهلیەكانیان ...
وەئێمە دووبارە ڕێز و حورمەتمان هەیە بۆ بەڕێز فایەق گوڵپى و ئەڵێین هیوادارین وەڵامەكەى ڕەنگدانەوەى مەسەلەى ناخى براده‌رایه‌تی رووت نەبووبێ ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە