کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دلشاد شەهابى رەفتار بەعسى كاندیدى لیستى كوردستانى

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


لەساڵى 2001 ئەم گەنجە دەم شڕەم ناسى ئەوكات ئێمەى مامۆستایانى زانكۆ گلەییەكى زرمان لە كۆنە بەعسیەكان كە كۆنتڕۆلى ئیدارەى زانكۆ و زۆربەى كۆلیژەكانیان كردبوو ئێمەیش كۆمەڵێك مامۆستا بەهیچ شێوەیێك سەرمان بۆیان دانەدەواندو هەمیشە بەرەنگارییان دەبووینەوە چاومان شكاندبوون، بەڵام داخى گران كاتێ دلشاد شەهابى دەم شڕ و دەم خوار كرا بە بەرپرسى لیژنەى ناوچەى زانكۆ هەر لەوكاتەوە مەیلى كۆنە بەعسیەكان لەنێو زانكۆ نوێ بۆوە، ئێمەش سەرسوڕمان بوین بە وەزعەكە دواى بۆمان دەركەوت و وەك باسیان دەكرد ئەم دلشاد شەهابە لە هەریر لە ساڵانى هەشتا رەئیسى ئیتیحادى تەلەبەى عێراقى بەعسى بووە لە ئامادەیى كە بەزۆر قوتابیانى راپێچى جەیشى ناشەعبى و بەعسیكردن دەكرد، ئەم راستیەش جوانتر بۆمان دەركەوت چونكە بە سیاسەت و هەڵسوكەوتى بەعسیانە دەستى لە كاروبارى زانكۆ وەردەدا، زۆربەى مامۆستاو قوتابیانى زانكۆى لەسەر یەكتر دەكردە جاسوس، بەكەمى سەردانى نێو زانكۆ و كۆلیژەكانى دەكرد چونكە دەیزانى شەخسیەتى نیە و هەروەها بڕواى بەخۆى نەبوو تا بێتە ئاست ماستەر و دكتۆر و پرۆفیسۆرانى زانكۆ چونكە خۆى خاوەنى بڕوانامەى نزمترە بەكالۆریۆسە، لەبەرامبەر ئەوەدا ناوە ناوە مامۆستایەكى زانكۆى بە بیانوویەك یا بەفێڵێك بانگێشتى نێو بارەگاى لیژنەى ناوچەى زانكۆى پارتى دەكرد سوكایەتى و هەڕەشەى لێدەكرد ئەگەر بەخواستى ئەو نەجوڵابایەوە، ئەم كارانەى دلشاد شەهاب نارەزایى و بێزاریەكى زۆرى لەنێو مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانكۆى سەلاحەدین پەیداكرد، ئەم كات ئێمە كۆمەڵێك مامۆستا سەردانى مەكتەبى سیاسى پارتیمان كرد گلەییەكى زۆرمان كرد و راشكاوانەش سكاڵامان لە دلشاد شەهاب كرد پێشنیارمان كرد كەوا گەر بكرێت یەكێك لەم ناوانە بكەن بە لێپرسراوى لیژنەى ناوچەى زانكۆ (دكتۆر سەلام خۆشناو، د. عەلى جوكل، د. فازیل نەبى، د. نەژدەت ئاكرەیى، یا كاك خۆشەوى) مەكتەبى سیاسى وەعدى بە ئێمەدا كە بەزووترین دەرفەت داوایەكەمان جێبەجێ دەكەن، بەڵام دواى ماوەیەكى زۆر دلشاد شەهاب لادرا كەچى ئەمجارە كردیان بە كارگێڕى لقى دوو كە سەدمەیەكى زۆر سەیرتر بوو بوە مایەى پرسیارگەلێكى زۆرى خەڵكى و ئەندامانى پارتیش هەروەها بووەمایەى بێ ئومێدبوونى ئێمەى مامۆستایان و كارمەندانى زانكۆ باوەرمان بە مەسەلەى حزبایەتى و قەزیەى كورد یەكجار لاوازى لێهات هەروەها هەموومان خۆمان لە پارتى كشاندەوە و ناچار بێدەنگ بوین، دەمشڕێك كە بڕوانامەى ئەندازیارى بەواستەو پینەوپەڕۆ بۆى كرابێ هێندە بێڕێزیش بێ كە هیچ قیمەتێك بۆ زانست و مامۆستاو دكتۆرەكانى زانكۆ دانەنێ ئەبێ چاوەڕوانى چى لێبكەین، ئیستاش كاندیدكراوە بۆ پەرلەمان لەسەر لیستى كوردستانى ئەبێ چ كارێكى چاكى لەدەست بێ لە غەیرى ناوچە گەرێتى و رەفتارى بەعسیانە.

*مامۆستایەكى زانكۆى سەلاحەدین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە