کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خاتونە سەوزەكە

Saturday, 04/06/2011, 12:00


شیعری جابر محمد جابر
وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: سه‌لاح جلال

هەروەكو لەبەر ئەوە بێت
خانمە سەوزەكە
دادەنیشێت..
قاوەیەك فڕ بكات
لەسەر تەختە سەوزەكەی
بەپەپولە سەوزەكانی
چواردەوری بدات،
وەك چرایەكی درەوشاوە بێت
لقی درەختی بادەم
دەكوژێتەوە...
بە-شەرمەوە-
چۆلەكەكان..
باڵیان دەكەنەوە..
-بە میهرەبانیەوە
هەمو شتێك دەڕوات..
وەك چۆن خاتون(منا غەزال)دەخوازێت*
ئەو سەما دەكات
لەسەر ئاوازی نارنجۆك
وە خوزەیەكی سەوز
لەژێر كەلوپەلەكەیدا دەیشارێتەوە..
پاشان..
زەماوەندێك ساز دەكەن
بۆ چڵی دارخورما
وە لەبەسرە
ج
ی
ا
دە
ب
نە
وە
*منى غزال :شاعیرەیەكە لە بەحرەین.
سەرچاوە/أحلام مبللە/ شعری /جابر محمد جابر/ چاپی یەكەم بغداد 2007
لە گۆڤاری هەنار ژمارە(63) ئەبریلی 2011 بلاوبۆتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە