کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


دەگەرێتەوە.. یان ناگەڕێتەوە!

Sunday, 09/06/2013, 12:00

1637 بینراوە










ڕەشنوسی دەستوور یان خاکی داگیرکراو!
ماوەیەکە هەرچی میدیاو ڕاگەیاندنی حیزبەکان وحیزبۆکەکان و خەڵکانی ئاسایشە سەرقاڵی ئەم پرسەن،سەرە ڕای بەلاێ ڕیدا بردنی پرسەکە بۆچەند شتێکی لاوەکی وەک بەشداری خاتو پەرواز لە بەرنامەی عەرەب ئایدل.
وا پەرواز سەرەڕای هەوڵی زۆری حکومەت و سەردانی مەکوکیەکەی عیماد ئەحمەدو هەردو کۆمپانیا زل هێزەکەی ئاسیاو کۆڕەک، سەرکەونتی بەدست نەهێنا، وەک هەر هەر هونەمەر مەندێکی بەشدار بوو ئەویش ئەم بەرنامەیە جی دەهێڵێت، قسەو باسی زۆرو تاکەمپین و تا واژو بە خوێن و هەمووئەمانە فریای نەکەوتن.
لێرەوە بەهەموو ئەوانەی ئەوماوەیە زیاد لە پێویست سەرقاڵی ئەوە بوون لێیان دەپرسم.
ئاخۆ ئێوەو حکومەوتو حیزبەکان ودەزگاکانتا، ئەوەندە خەریکی بە ژینۆساید ناساندنی هەردوکارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال بوان ، ئایا ئەم پرسە چەند هەنگاوێکی تری نەدەبڕی!
ئاخۆ ئەوەندی سەرقاڵی گۆرانیەکانی خاتو پەرواز بوون، ڕۆژێک بیرتان کردوە کە بۆچی ئەو ناوچانەی کە تائیستا لە ژێر دەسەڵاتی حوکمەتی ناوەند دان هەریەکە ناوێکی لێناون ، ئێمـەی کورد تەنانەت لەسەر ناوهێنانیشیان هیشتا ڕێک نەکەوتوین نەک لەسەر گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەیان هەر بۆ نموونە بەم ناوانە ئەو ناچانە ناو زەند دەکرێن(ناوچە کێشە لەسەرەکان، ناوچە دابڕینراوەکان، ناوچە داگیرکراوەکەن، دواتر بارزانی لەکاتی تەنگژەی ئەم دوایەی لەگەڵ مالیکی ئەو دیکتاتۆرەی کە ئیشتا لەهەولێر ئەمڕۆ پێشوازی لێکرد خۆی تیکداو ناوێکی تر و دەردەسەریەکی تری بۆ زیاد کردین،ناوچە کوردستانیەکێشە لەسەرەکان).
لەکاتێکدا چەند ساڵێک لەمەوبەر لە بەڵگە نامەیەکی ویکلیکس هاتبوو، کەپارتی بە فەرمی لەسەر نەگەڕانەوەی کەرکوک لەگەڵ هەریەکە لە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاو سەفیری تورکیا دانوسانی کردوەو بەکوردی فرۆشراوە، بەچی هەر خوا و پارتی دەزانن. بەشێکیش لەچاودیڕان وای بۆ دەچن، لەبەر ئەوەی پارتی هیچ جەماوەرێکی ئەوتۆی نیە، لەکاتی گيڕانەوەی کەرکوک بۆسەر خاكی هەرێم کەمن لە حاڵی حازردا وەک خون دەیبینم، بۆیە پارتی هیچ پێدا گرتنێک ناکات...دەیکات یان نایکات، بەدرێژای مێژوی پارتی هەر پێدا گریان لەسەر فرۆشن کردوو ە تا گەڕانەوە!

پرسی دەستور
سەرەتا پێویستە ئەوە بلێن، دبوایە چەندین ساڵە دەستورێکی سەردەمیانە هەبوایە، چەندین جاریش هەموار بکرایەوە لەگەڵ گۆڕانکاری و پیوستیەکانی خەڵکی کوردستان و پێشکەوتنی کۆمەڵگا.
ئەو شەڕەی کەپارتی و بنەماڵەی بارزانی دەیکەن لەسەر نەگەڕانەوەی دەستور ، ئەوە شەڕی لەق بوونی کورسی و دەسەڵاتەکانیانە، گەرچی تا ئەم حیزبە بوونی هەبێت و باڵا دەست بێت، دەستوریش هەبێت، ئەوان جی بەجێ ناکەن. ئێستا لە کوردستان، لە چ شوێنێکی ئەم دەڤەرە یاسا وەک پیویست پیادە دەکرێت، خۆ کەممان یاساو ڕێسا نیە، هەم یاسا کۆنەکانی بەعس و هەم کۆمەڵێەک یاسای تر بەم دوابەدوایە دەرچوون، بەڵام ئاخۆ یاسا سەرورە لە کوردستان لەژێر ئەم وحوکم و ئەوانەی هەموو ڕۆژێک یاسا پێ شێل دەکەن و لەسەر شاشەی تیڤیەکانیشي و لافی ئەوە لێدەدەن، کەلەهیچ کەس و لایەنێک لە سەروی یاساوە نین.. هەڵبەتە لەخۆیان و دار و دەستەکەیان زیاتر!
دام دەزگای داد وەری لە هەرێم دوا بەدوای پرۆسەی تەندوستی و خوێند، بەخراپترین دام و دەزگا دادەنرێت.
پاشان دەکرێت بپرسین، لەکاتێکدا کە پەرلەمانێک بتوانێت ڕەشنوسی دەستورێک بنۆسێتەوە پێش چەند ساڵێک، دوای کۆمەڵێک گۆرانکاری لەناو کۆمەڵگای کوردی و بگرە ناوچەکەش بۆ دەبێت خودی ئەم پەرلەمانە توانای هەموار کردنەوەی نەبێت. پرسی دەستور پرسی پەرلەمان و خەڵکەکەیەتی نەک حیزبێکی دیاری کراو بنەماڵەیەک، پارتی هەر شەڕێک بکات لەسەر نەگەڕانەوەی دەستوور ئەوە شەڕی کورسیەکەیانە کەڕەنگە خوینیشی بۆ برێژن، بەڵام سەیرم لەو چەن حیزبۆکەیە دێت، کە بەچەند کەسیک وچەند خانە نشین کردن و چەند سەفتە دۆلارێکی دزراوی خەڵکی کوردستان، ڕودوی سیاسی و دەستوری پارتی دەوکەون.
پرسی گرنگتر ئەمڕۆ لەسەر پرسی چارەنوس سازی پارچەیەکی تری خاکی نیشتیمان، ئەویش ڕۆژ ئاوای کوردسستانە کەپارتی هەر لسەرەتاوە کلکی لەگەڵ سیاسەتی تورکیای دژ بەکورد گێ داوە، بەهەر شیوەیەک کەبۆی دەکرێتوو کراوە، دژایەتی ئەم کوردنانی ئەو پارچەیەی کردوە کەچەندین ساڵە لە ژێر زەبرو زەنگی تەبعیس و تەعریبی بەعسی سوریا دەناڵینن، دوا کاری قێیزون و خیانەتێکی تری نیشتیمانی داخستنی سنور بەڕوی هاتوچۆی کوردانی ئەو پارچەیە...تەنانەت خورادەمەنی و دەرمانیش نستوانرێت بگەینریتە خەڵکی ئەم ناوچانە.خەڵک و حیزبەکانی بەناو ئۆپزسیۆن دەبێت لەسەر ئەم پرسە بێنە وەڵام، نەک خەریکی کەمپین و کەمپین کاری بن بۆ کۆمەڵیک کێشەی بچوکی لاوەکی.
دواجار دەپرسم ئاخۆ تاکەی سەربازگە تورکیەکان لەدەڤەری بادینان دەمێنەوە، ئایا بۆ ئەمیش دەبێت ، چاوەڕیی گەڕانەوەی ڕەشنوسی دەستور بکەین؟

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)