کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌ولێر ئاسایش سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌یه‌ك ده‌ستگیرده‌كات

Thursday, 04/06/2009, 12:00


ئارا ئیبراهیم
به‌هۆی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌ له‌گه‌ڵ رژێمی‌ به‌عس، له‌ژماره‌ دووی‌ رۆژنامه‌ی‌ سه‌ر به‌لیستی‌ گه‌نجانی‌ سه‌ربه‌خۆ، دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌، ئاسایشی‌ پارتی‌ له‌هه‌ولێر سه‌رنووسه‌ری‌ رۆژنامه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌، هیوا فریادره‌س سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گه‌نجانی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌ن، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌"له‌ ژماره‌ 2ی‌ رۆژنامه‌كه‌ماندا، باسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتییمان به‌رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ كردووه‌ تاساڵی‌ 2000، له‌هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا ره‌سمێكی‌ نێچیرڤان‌و سه‌دام حوسێنمان داناوه‌، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كیشمان خستووه‌ته‌روو، به‌ڵام سه‌رنوسه‌ری‌ رۆژنامه‌كه‌مان به‌ناوی‌ هه‌ڵۆ خه‌لیل له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ پارتییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌".

هیوا ئاماه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ئاسایشی‌ پارتییه‌وه‌ كردووه‌‌و زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌لای‌ ئه‌وانه‌.

وتیشی‌"ئێمه‌ ئیدانه‌ی‌ ده‌كه‌ین‌و داوای‌ ئازادكردنی‌ ده‌كه‌ین به‌زووترین كات".

کوردستانپۆست؛ ئه‌م وێنه‌یه‌ بۆ خۆمان دامانناوه‌ و ،هی "عیسمه‌ت ئه‌رگوشیی"ه‌ که‌ به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌، که‌سێکی جه‌لاده‌ به‌ ده‌ستی خۆی به‌ ده‌یه‌ها که‌سی وڵاتپارێزی ئه‌شکه‌نجه‌داوه‌ و شه‌هیدکردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە