باشورى كوردستان بەرەو مافى چارەى خۆنوسین ؟؟
Wednesday, 12/01/2011, 12:00
دروست بوونى ئیرادە بۆ دەستەبەركردنى بریاردان بۆ مافى چارەى خۆنووسین بۆ هەرێمى كوردستان دەگەریتەوە بۆ سەركردایەتى سیاسى كوردستان چونەكە ئەوان ئەمرۆ نوینەرایەتى گەلى كورد دەكەن بۆ بەدیهێنانى ئامانجە ستراتیژى یەكانى گەلى كورد لەباشوورى كوردستان پێویستە هەمو وزەیەكى مادیی و مەعنەوى خۆیان و گەلى كوردستان بخەنە گەڕ بۆئەم مەبەستە چونكە بۆئیمەى كورد یش وەكو هەرنەتەوەیكى دى لەسەر ئەم زەمینە خەباتى دیموكراسیانەى هاوچەرخ و مەدەنى بۆ ئەمرۆى ئێمە بەكاریگەرترین چەكى دەزانین بۆروبەروبونەوەى سیاسەتى داگیر كەران ئەمرو پێویستە كەسایەتیە سیاسیە كانمان ببنە سنبول وپێشەوا بۆ پاڵ پشتى داخوازیە رەواكانى گەلاكەمان بۆ بریاردانى مافى چارەى خۆنووسین وە پەرەپێدا ن وپێشخستنى تێكۆشانى گەلى كوردستان وەپاراستنى ئەودەسكەوتانە ى كە گەلى كوردستان لە باشورى كوردستان بەدەستى هێناون وە پێویستە لەم بەشەى كوردوستان ریزى تەواو لە هەموو بنەماكانى مافى مرۆڤ وە چەسپاندنى بنەما دیموكراتیەكان وە ریزگرتنى ئازادیە سیاسی و ریكخراوەیی و راگەیاندنوو تەواوى ئازادیە كانى ترهەبێت وەكو رێپیوانو خۆپیشاندان و گوێگرتن لە نارەزایەتیەكانى خەڵك و ئۆپۆزسیون، حكومەت زۆرشەفاف بێت لەكاروبارى بەریوەبردنى وڵاتدا . ئەمانەوادكات ببنە پال پشتێكى بەهیز لالەیەن كۆمەلگەى نیودەوڵەتیەوە بۆمافى چارەى خۆنووسین بۆ هەرێمى كوردستان . هەموو گەلى كوردستان سەربەخۆیى دەویت تەنها ماوەتەوە سەر سەركردایەتى سیاسى كوردستان سنبولیك هەڵبكەویتو جورئەتى ئەوەبكات بلێت بەسە وەختى ئەوە هاتوە ئیمەش وەكو هەر نەتەوەیەكى دى مافى بریار دانى سەربەخۆى خۆمان لەدەست خۆماندابێ وەكو ئەوەى ئەمرۆ لەباشورى سودان دەبیسترێ و دەبیندرێت چۆن بریار لەچارە نووسى خۆیان دەدەن بۆ سەربەخۆىو دروستكردنى دەوڵەتێكى سەربەخۆ یان پێكە وەژیانو مانەوە لەگەڵ سودان . ئیمەیى كورد كۆنترین زۆرترین نەتەوەین لەرۆژهەلاتى ناوەراستدا خاوەنى خاكو دابو نەریت وزمان وكەلەپورو مێژووى تایبەتى خۆمانین بەلام بەداخەوە خاكەكەى بەبێ پرسوو بەبى وستى خۆى دابەشكراوە بەسەر دەوڵەتانی داگیركەرى دراوسێیدا بەزۆرە ملى كردیانە چوارپارچە وە لەهەر چوارپارچەكەش داكیركەران بەهەمووشێوازێكى سەربازى و سیاسیى خەریكى لەناو بردنى نەتەوەى كوردن . وەخەریكى دزینى سەروەت و سامانى ئابوری و شارستانى و رۆشنبیریى وزانستى لەكوردوستاندا بەتالان دەبەن وەسەرەتایترین مافیان لێ داگیر كردوون كە خوێندنە بەزمانی دایك . راستە باشوری كوردوستان جیاوازیەكى هەیە لە گەڵ پارچەكانى ترى كوردوستان كە خاوەنى پەرلامان و حكومەتێكى هەرێمین بەلام هیچ زەمانەتێكی نێودەوڵتیمان نیە ئەمە هەتاسەربمێنێتەوەو جارێكی دى شۆڤینیە عەربەكان لوشمان نادەنەووە بەبیانوى وەحدەى عراق . بۆیە تەنها چارەسەر بۆ كوردان مافى چارەى خۆنوسینە ئەمەش خەباتێكى ئاشتیانەو دیموكراسیانەى دوێت ئەم خەباتەش پێویستە سەركردایەتى كورد زۆربە حەكیمانە ئەنجامى بدات چونكە ئەمرۆبێت یاسبەى ئامانجى بنەرەتى هەموكوردیكى دلسۆزو نیشتمان پەروەر دروست بونى دەوڵەتى سەبەخۆى كوردستانیە و هەمووهەوڵێكمان لەوپێناوەدایە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست