ئه‌وه، جه‌نگاوه‌ره‌کان نین ده‌جه‌نگن و یه‌کتر ده‌کوژن!!..
Tuesday, 06/04/2010, 12:00
ئه‌م نوسینه نه ده‌چێته چوارچێوه‌ی وه‌ڵام، و وه نه هه‌ڵرشتنی کۆمه‌ڵه وشه‌و سه‌رنجێکی تاکه که‌سیه، به‌ڵکو هه‌وڵده‌ده‌م له میانی ئه‌م نوسینه‌مدا، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بۆ هه‌مو لایه‌کتان ڕون‌و ئاشکرا بێت، له کاتێکدا (سه‌ربازێکی ون) له ده‌فته‌ری یاداشته‌کانیدا وه‌های نوسیبو!..له دوای جه‌نگی جیهانی دوهه‌مه‌وه که ئه‌و کات ئینگلیز‌و ئه‌لمانه‌کان، زه‌ره‌و زیانێکی بێ سنور و ئهندهزهیان له مرۆڤ و سروشت و جیهانیش گه‌یاند، له میانی پرسیارێک که ئاراسته‌ی ده‌کڕێت لێی ده‌پرسن، بۆ چونی ئێوه‌ی به‌ڕێز له سه‌ر ئه‌م جه‌نگه نه‌عله‌تیه چییه؟، ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌وه جه‌نگاوه‌ره‌کان نین ده‌جه‌نگن و یه‌کتر ده‌کوژن و ژینگه گڵاو ده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه بڕیاری سیاسیه‌کانه که له کۆشک و قهسرهکانییانهوه دور له هه‌مو مۆڕاڵێکی مرۆڤانه بڕیاری کوشتن و بڕین ده‌ده‌ن!!..
منیش لێره‌دا گه‌ره‌کمه بڵێم، هه‌تا پییاوی ده‌به‌نگ و مێشک ئه‌ستور له زیاد بوندا بێت، جه‌نگ و ئاشوب و ماڵوێرانی زه‌مین له کاولبوندا خۆی ده‌بینێته‌وه،
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لای زۆربه‌ی تاکی کورد بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕسک و هه‌ڵقوڵاوی ناو جه‌ماوه‌ر بو، من وه‌ک خۆم به دو شێوه شرۆڤه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌که‌م..
یه‌که‌م؛ پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گۆڕانخواز‌و دیدی نوێ و مرۆڤی ڕۆشنبیرو خاوه‌ن مۆڕاڵی نیشتمان پارێزی و دلسۆز بونی بوه‌و هه‌یه، نوسین و په‌یڤ و تابلۆ و شیعر و موسیک و په‌چه‌کرداری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندان چالاکی دیکه له ژێر ناوی جیاواز جیاوازدا کراوه‌و بونی هه‌بوه، لێ له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی، که به داخه‌وه ده‌بێت پێ به ڕاستیه‌کاندا بنێنین و واقع وه‌ربگێڕین وه‌ک خۆی (بۆ مێژو) ده‌بێت تیشک و ئیشاره‌ت به سه‌رجه‌م ڕودهو پێشهات و ئه‌و جوڵانه بکه‌ین که کراون و بون به هۆی چرۆ کردنی عه‌قڵی تاکی کورد بۆ بیرکردنه‌وه‌و تێڕامان له سیاسه‌ت و یاسا‌و په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌دا(هه‌رێمی کوردستان) په‌یڕه‌و کراوه،به پێی ویست و پێویستی ڕۆژگار له سه‌ر ڕودهوهکان و پێشهاته‌کان، خاوه‌ن بیرکردنه‌وه‌و فه‌رهه‌نگی تێڕامانی خۆی نه‌بوه!.
تاکی کورد هه‌موی گێل و کالفام نه‌بوه، پێش دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گـــــــــــــۆڕان، وه هه‌مو گه‌لی کورد له کوردستانی باشور، هاو ڕاو هاو خه‌بات و هاو بیر نه‌بوه له ته‌ک بیر‌و دۆزی سیاسه‌تی هه‌ر دو بنامهڵهدا، به‌ڵکو پێش دروست بونی گۆڕانیش چین و توێژێک هه‌میشه وه‌ک چاو‌دێر و وه‌ک که‌سانی ڕۆشنبیرو مۆڕاڵی و ئه‌ته‌کێتی مرۆڤانه ڕه‌خنه‌و گله‌یی و گازنده‌ی خۆیان هه‌بوه، دژ به په‌یڕه‌و کردنی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردو بنامه‌ڵه‌ی خاوه‌ن پێگه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرا له باشوری کوردستاندا،.
ئه‌وه مێژو ده‌یسه‌لمێنێت، که هه‌میشه و هه‌رده‌م مرۆڤ گه‌لێک له‌و سیاسه‌ته به گله‌ی بون و له کات و ساتی خۆیدا قسه‌یان کردوه و ڕه‌خنه‌یان گرتوه، لێ په‌یڤ و قسه‌و ڕه‌خنه‌کان پشتگوێ خراون و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به‌رگی دیکتاتۆری و دڕندانه‌ی خۆی پۆشی له ئاست هه‌مو ڕه‌خنه‌و پێشنیارێک که له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بوبێت و که‌مێک، یان لایه‌نی که‌م له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌واندا نه‌بوبێت،
به سه‌دان ڕۆشنبیرو سیاسه‌ت مه‌دارو ڕۆژنامه نوس و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هونه‌رمه‌ند و به تایبه‌ت کوردانی دانیشتوی تاراوگه، له کاتی جه‌نگی براکوژیدا و له هه‌مو کات‌و ساتێکی ناسک و نالاباردا، خاوه‌ن هه‌ڵوێست و قسه‌ی خۆیان بون، و به په‌چه‌کرداری وه‌ڵامدانه‌وه‌و ئامۆژگاری کردن و لێگرتنی ڕه‌خنه‌و بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ندان بابه‌ت و نوسین و به ده‌ربڕینی ناڕازایه‌تی و ڕێکخستنی چه‌ندان ڕێپێوان و مانگرتن و جوڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نییانه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نه‌ریتی کوردانه‌ی خۆیان بون، لێ ئه‌وه لای هه‌موان ڕون و ئاشکرایه که دو بنامه‌ڵه‌ی زلهێز به چه‌ندان فهیلاقی میلیشیاوهو، به چه‌ندان زیندانی تایبه‌ت و چه‌ندان ده‌زگای نهێنی مرۆڤ کوژ و به خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێکی زل و زه‌به‌لاح و چه‌ندان کۆلکه نوسه‌رو ڕۆشنبیری عه‌قڵ فرۆش، وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه که‌سی ڕه‌خنه گرو که‌سی دژ به به‌رنامه‌و کاری دیکتاتۆریانه‌ی ئه‌و دو بنامهڵهیه که‌وتۆته نێوان خه‌تی سوری تیرۆرکردنه‌وه، له به‌ر ئه‌وه پێش گۆڕانیش بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌بوه که له هه‌وڵی گۆڕینی سیسته‌م و یاسای بنه‌ماڵه‌ی و به‌ڕێوه‌چونی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بون، ده‌نا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین و پێی ده‌گوترێت گۆڕان، ئه‌وه گۆڕانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ناو سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌یی و دیکاتۆیداو ڕوکردنه له به‌ره‌ی گه‌ل و ئاوڕدانه‌وه‌یه له مێژویه‌کی ترش و تاڵ له بیره‌وه‌ری مرۆڤایه‌تیدا، هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ئه‌مڕۆ گۆڕان ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، به دڵنییاییه‌وه خاوه‌ن هێزو سه‌رمایه‌و ، عه‌قڵێکی نوێن، ئه‌گه‌ر نا، سه‌رجه‌م سه‌رکردایه‌تی گۆڕان و سه‌رجه‌م گۆڕانخوازانی ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر کوردن و هه‌ر به کوردیش پێش ئه‌مان و دوای ئه‌مانیش ده‌نگده‌ده‌ین و له گه‌ڵ گۆڕاندا ده‌بین، لێ گۆڕان وه‌ک مه‌فهومی گۆڕان، نه‌ک گۆڕینی که‌س و ده‌م و چاوه‌کان، به‌ڵکو گۆڕین له سیسته‌م و یاسا‌و ده‌ستوردا، که هه‌مو تاکێکی کورد، خاوه‌ن مۆڕال و که‌سایه‌تی خۆی بێت و، له‌و نیشتمانه‌دا که ئێستا بۆته که‌لاوه‌ی مه‌رگی دانیشتوانه‌که‌ی و بۆته به‌هه‌شت و جه‌نه‌تی به‌رپرس و لێپسراوانی حیزبی و حکومی، گۆڕانێک نابێت، که ته‌ندروست و خاوه‌ن ئه‌و ده‌نگه بێت، که ده‌ڵێت به‌ڵێ ده‌یگۆڕین، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه گۆڕان پێداویستیه له ژیاندا، نه‌ک به سیاسه‌ت کردن پێمان بفرۆشنه‌وه.
دوهه‌م؛ ئه‌و گۆڕانه‌ی، که سه‌ری هه‌ڵداو دانیشتوانی کوردی له کوردستانی باشور‌و ڕه‌وه‌ندی کوردی له هه‌نده‌ران پێگهشاندهوه، ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵاتێکی به بازوی له گه‌ڵدا نه‌بوبێت، به دڵنییاییه‌وه هه‌ر زو ده پوشکایهوه، ئه‌و گۆڕانه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا، مه‌به‌ستی گۆڕانکاریه له سه‌رجه‌م ڕوه‌کانی به ڕێوهبهردنی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن سامان و داهاتێکی سامانی نه‌بوایه، له مێژ بو، ده‌پوکایه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی(لای من) و به بیر‌و بۆچونی من، هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و حیزب و ڕێکخراوێک، ئه‌گه‌ر ده‌ست و ده‌سه‌ڵات و سامانی له گه‌ڵدا نه‌بێت، هه‌ر زو له ناو ده‌چێت و ده‌پوکێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، که هه‌میشه دروست بونی حیزب و ڕێکخراو بزوتنه‌وه له میانی کێبڕکێ و ملاملانێدا دروست ده‌بێت، دروست بونی هه‌ریه‌ک له‌و جوڵانه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێیکردوه، له ئاکامی کاردانه‌وه‌یه‌ک دروست ده‌بێت، گۆڕانیش له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات دروست بوه، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن هێزی سه‌ربازی و سامانێکی گونجاو و له‌بار نه‌بێت،، ئایا پێیدهکرا ملاملانێیه‌کی ئه‌وها سامناک و دژوار به‌رامبه‌ر به سهڵاتێکی دیکاتۆرو دڕنده بکات؟
پرسیاره‌که لێره‌دایه، ئایا نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رجه‌م برادارانی هاوفیکر و هاو خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌ن ئه‌و هێز و پله‌و پایه نه‌بو له ناو ڕێزه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئێستا به‌رهه‌م هاتوه؟ لێ به‌ڕێزیان به دیدێکی جیاواز و به خه‌باتێکی فره ئایدۆلۆژیاوه، تێکه‌ڵ به‌و سیاسه‌ته بوه، لێ ناکرێت مێژوی ئه‌و سیاسیه به ئاره‌زوی خۆمان وازی پێبکه‌ین و لێ زیاد بکه‌ین و لێ که‌م بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه، که به‌ڵێ نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌م خاوه‌ن هێز و پله‌و پایه و ده‌سه‌ڵات و مادده‌ش بوه‌و هه‌م خاوه‌ن دید و تێڕوانینێکی تایبه‌ت به خۆی بوه، ده‌شکرێت ئه‌وه بڵێین که دور نیه هه‌مو ڕه‌خنه‌و گله‌یی خه‌ڵکه نوسه‌رو ئه‌دیب و سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به هه‌ند وه‌ر نه‌گرتبێت و له کاتی گونجاو‌دا کاری پێی نه‌کردبێت، دروست وایه‌و هه‌م به خاوه‌ندارێتی عه‌قڵ و دیدی خۆی و هه‌م به سود وه‌رگرتن له دیدی که‌سانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه به تایبه‌ت چینی ڕۆشنبیر و فیکر نوێ، ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی لێ وه به‌ر هه‌م هاتوه، که پێی ده‌لێن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان..
ئه‌و پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات و مادده‌یه که هه‌شی بو، هه‌م له گه‌ڵ ئه‌و مێژوه‌ی که ڕه‌نگه به ناچاری و له به‌ر پێویستی کردن به‌و ڕۆژگاره‌ی که سیاسه‌تی کوردستان و ئه‌و لایه‌نه‌ی که به‌ڕێزیان کاری تێیدا کردوه، وا ئیجابی کردبێت که ده‌بێت درێژه به کاره‌کانی بدات، ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار وه‌ک خۆی گوته‌نی، له‌و بارودۆخه‌و له‌و سیاسه‌ته زیز بوه‌و چونه ده‌ره‌وه‌و سه‌فه‌ر کردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی به باشتر زانیوه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی به کاراکردنی کار‌و فیکره‌کانی خودی خۆی، ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی گرتۆته به‌ر، ئێستا له کوردستانی باشوردا سه‌رپه‌رشتی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌کات، که من دڵنیام سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پله‌و پاییه‌ی که هه‌یبو، جێهێشتنی و سامان و سه‌روه‌ته‌که‌شی جارێکی دیکه به به‌خشینه‌وه‌ی بۆ گه‌له‌که‌ی، ده‌کرێت پێی بڵێن گۆڕان له ناو زاخاوی گۆڕاندا له دایک ده‌بێت.
هاتنه‌وه‌ی بۆ ناو به‌ره‌ی گه‌ل و گوێگرتن له سه‌ر جه‌م ڕه‌خنه‌و پێشنیاری نوسه‌رو ڕۆژنامه نوس و که‌سه سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتت به هه‌ند وه‌رگرت و مێژویه‌کی پڕ له سه‌روه‌ریت بۆ خۆت تۆمار کرد، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامه‌نه‌ی که هه‌شت بو، به کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێکی ته‌له‌فیزیۆنی و ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕێک و سه‌نته‌رێکی ستراتیجی و چاپخانه‌یه‌ک، ده‌کرێت ناوی لێ بنێین یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌و زاخاوی گۆڕانه نوێێه، لێ له کۆتاییدا، پشتکردنه ڕۆشنبیر و نوێفکرهکانی ئه‌مڕۆ کوردستان ده‌بێت هه‌میشه به هه‌ند وه‌ربگیرێت و گوێیان لێبگیرێت، پاشان مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی گۆڕانخوازبوه، بڕوای ته‌واوی خۆی به گۆڕان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر گۆڕان له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا به واقعی گۆڕان نه‌چێنێت و له به‌رو بومهکهی نه‌خوات، جیاکردنه‌وه‌ی که‌سانی هه‌لپه‌رست و که‌سانی ماندو له ناو پرۆسه‌که‌دا ده‌بێت ڕه‌چاو بکرێت، هه‌رچی وتی من گۆڕانم مه‌رج نییه ئه‌و گۆڕانه‌ی بوێت، که کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌یه‌وێت، ڕه‌نگه زۆربه‌ی که‌سه‌کانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ گۆڕینی که‌سایه‌تی و ژینگه‌ی خۆدروست کردن هاتبێتنه ناو گۆرانه‌وه، یان بیانه‌وێت، گۆڕان به کاربێن بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی خۆیان. تکایه گۆڕانخواز و نه‌وه‌ی نوێ و که‌سی کاراو ڕۆشنبیر و نوێخواز و نوسه‌رو شاعیر‌و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن هونه‌ر، هاوکێش مه‌که‌ن له گه‌ڵ پاشماوه‌ی خڵته‌ی که‌سانی ناو خوێندگاکه‌ی حیزبه بنه‌ماڵه‌ییه‌کان.. بۆ ئه‌وه‌ی گۆران وه‌ک ئه‌و گۆڕانه بمێنێته‌وه که ڕۆشنایی سه‌رده‌مێکی نوێ و شۆڕشێکی دیموکراسی هه‌ڵکرد، بمێنێته‌وه‌و بێ دودڵی و بیرکردنه‌وه له گرتنی ڕه‌خنه چاوێک هه‌ڵبێنن و گوێ له خه‌ڵکی بگرن، ئه‌گه‌ر نا دوای خه‌ڵک فویه‌ک له مۆمه‌که ده‌کات، و ئه‌م جاره دور نییه له به‌ر ده‌م فتیلهیهکدا دابینیشن، بڕوا و متمانه‌یان به مه‌فهومی هیچ گۆڕینێک نه‌یه‌ت..
به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست