تاڵەبانی ...ئەکتەرێکی درۆزنی بە توانای سەرشانۆی سیاسی کوردستان
Saturday, 02/06/2012, 12:00
تاڵەبانی گەرئەو توانایانەی کە هەیەتی لە پێناوی شۆڕش و ڕزگاری خەڵکی کوردستاندا بەکاربهێنایە...ئەوا دەمێک بوو کوردستان سەربەخۆ دەبوو، وە هەروەها سەربەخۆیی کوردستانی لانەدەبوو بە خەونی شاعیرانە...!؟
تاڵەبانی زۆر ووریایە و دەزانێت لەچ کات و شوێنێکدا چی دەڵێت...ئەو دەزانێت بۆچی لەم کاتەدا بەکەسایەتی نەوشیروان مستەفادا هەڵئەدات...!؟ ئەم پیاهەڵدانەی بەرهەمی دڵنیابوونە لێی، بۆیە نزیکبوونەوەش دروست بوو لەنێوان یەکێتی و گۆڕان....!!؟؟
تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا میژووی هاوبەشیان دریژترە لە مێژووی جیاوزای و دژایەتی کردنی یەکتر...!!؟؟
لەبەرئەوە بە ڕای من هەروا ئاسان نییە خەتی ڕاست و چەپ بهێنن بەسەر ڕابووردووی هاوبەشیاندا و هەرچی ڕاستی یەک هەیە لە هەگبەکانیاندا و شارراوەیە بۆ ڕای گشتی بۆ مێژوو هەڵیڕێژن و بیخەنە ڕوو...!!؟؟
بەڵام بێدەنگی و وەڵام نەدانەوەی نەوشیروان مستەفا و نەخستنەڕووی زۆر ڕاستی میژوویی، دەیکاتە شەریکی تاڵەبانی لەو تاوانانەی کە لە شاخ و لە شار بەناوی شۆڕشەوە کراون..!!؟؟
بەبڕوای من نەوشیروان مستەفا کەسێکی بە ئاگا و هۆشیارە و وەک هاوڕێی ٤٠ ساڵەی تاڵەبانی باش ئاگای لەو ڕاستی یە مێژوویی یانە هەیە و دەتوانێت بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو درۆیانە زۆر ڕێستی و دۆکۆمێنتی مێژوویی بخاتە ڕوو، گەر بیەوێت...!؟
نەک تەنها چێژ لە پیاهەڵدانەکەی تاڵەبانی وەربگرێت و بیدەنگ بێت لێ ی...!؟
بێدەنگیش مانای ڕازی بوونە....!؟
تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا بە ڕێکەوتنێک ناسراو بە ستراتیجی، بەڵام من دەڵێم"ڕادەستکردنی یەکێتی بە پارتی" یەکێتی لەهەموو سیفاتێکی شۆڕشگێڕی و خەبات ئەوەندەی تر داماڵی و بەکردار وەک جاشەکانی جاران کردی بە لقێکی بێ بایەخی پارتی و بارزانی...!؟ نەوشیروان مستەفاش ئەندازیار و بەرگریکەربوو لەو ڕێکەوتنامەیە تا ساڵی ٢٠٠٧ کە دەرچوو لە یەکێتی!؟
بەبڕوای من ئەم ڕادەستکردنەی یەکێتی بە پارتی وەک جاش ئەوەندەی تر نەوشیروان مستەفای نیگەران و بێ هیواکرد لە چاک بوونی تاڵەبانی و چاکسازی و ڕیفۆرم لە ناو سیاسەتی یەکێتدا، بۆیە ساڵی ٢٠٠٧ توانی و هەوڵیدا خۆی ڕزگاربکات لە کەسایەتی دووڕوو وە درۆزنی تاڵەبانی و لیستی گۆڕانی لەبەرامبەریدا دروستکرد، بە حسابی خۆی بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو میژووە ناڕاستەی کە لەناو یەکێتیدا و لەگەڵ تاڵەبانیدا دروستیانکردبوو، چونکە نەوشیروان مستەفاش بێبەش نی یە لەو مێژووەی ناویەکێتی لەگەڵ تاڵەبانیدا، چونکە ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی و جێگری تاڵەبانی بووە..!!؟؟
خەڵکی کوردستان بە گشتی و گۆڕانخوازان بە تایبەت دەمێک بوو بیزاربوون لە سیاسەتی هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بۆیە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیاندا بە لیستی گۆڕان، بەوهیوایەی کە نەوشیروان مستەفا و لیستەکەی بتوانن هاوکاریان بن بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی ئەم دووبنەماڵەیەی کە بوونەتە گرێکوێرەی گۆڕانی ڕاستەقینە لە سیستمی سیاسی کوردستاندا...!!؟؟
گەرخوێندنەوەیەکی وورد بۆ قسەکانی تاڵەبانی بکرێت کە بەبۆنەی ٣٧ ساڵەی یادی دروستبوونی"یەکێتی نیشتمانی کوردستان"ەوە کردبووی ئەوا زۆر قسە و ڕاستی مێژووییمان بە دۆکۆمێنت بۆ دەخاتە ڕوو بە زمانی خۆی پێش ماڵئاوایی !؟
ئەو باسی مێژوویەک دەکات کە زۆر گەنج و منداڵی کوردستان و بە تایبەت گەنجانی ناو یەکێتی ئاگایان لێنەبووە و ناتوانن وەک پێویست لەو ڕاستی یە تێبگەن....!؟ چونکە لەو کاتەدا نەژیاون تا بە ووریایی یەوە چاودێری گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بکەن و بتوانن خۆیان خویندنەوەیەکی سەربەخۆیانە بۆ مێژووی شێواوی ڕاستی ڕووداوەکان بکەن و هەوڵی ڕاستبکەنەوەی بدەن...!؟ هەروەها بتوانن لە ڕیگای یادەوەری یەکانی خۆیانەوە تیشک بخەنە سەر ئەو ڕاستی یانە، نەک لە زمانی کەسایەتیەکی دووڕوو وە درۆزن و گۆمانلێکراوی وەک تاڵەبانی یەوە، کە مێژوو هەروەها ڕووداوەکان وا باس دەکات کە خۆی دامەزرێنەرو پاڵەوانی شۆڕشەکان بووە....!؟ ئەو تاڵەبانی یەی کە کەمجار خاوەنی قسەی خۆی بووە و خۆیەتی...!؟
شۆڕشێک کە دروست بکرێت دەبێت بە پشتیوانی خەڵک دروستبکرێت....نەک بە پشتی دوژمنانی کورد و بە پشتیوانی بە ئەسەد و قەزافی و پرسکردن بە سەدامی فاشی و دیکتاتۆر...!؟ گەر باش گوێ لە قسەکانی بگیرێت زۆر ڕاستی مێژوویی دەردەخات کە یەکێتی نیشتیمانیان بۆ ئەوە دروستکرد....تا بتوانن بە ئاسانی و زیرەکانە کۆنترۆڵی شۆڕشی نوێی ئەو کاتە بکەن کە شەهید ئارام و هاوڕێکانی لە ژێر ناوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستاندا بە پشتیوانی گەنجان و بیری نوێ دروستیان کردبوو ....! شەهید ئارام خۆی هەرلەسەرەتاوە بە دوودڵیەوە مامەڵەی لەگەڵ کەسایەتی تاڵەبانی دا کردووە...! چونکە کاراکتەری ئەوی باش دەناسی کە ڕێویی و کۆنە جاش و فێڵبازە و دەیەوێت بەناوی یەکێتی یەوە کۆنترۆڵی شۆڕشی نوێی کۆمەڵە بکات....! بەڵام دەیزانی تاڵەبانی کەسایەتی یەکی چالاک و ووریایە لە دروستکردنی پەیوەندی و ناساندنی جوڵانەوەکان بە دەرەوە و دروستکردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ووڵاتاندا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری نەک جاشایەتی بۆیان....!؟ لەوانەی ئەوە خاڵی لاوازی شەهید ئارام بووبیت کە بڕوای بەم ڕێوی یەکرد، کاتێک داوای کردبوو وەک پێشمەرگەیەک قبوڵی بکەن...!؟ بەلام پاشتر شەهید ئارام لەو ڕاستی یە تێدەگات، بۆیە لەنووسراوێکی تریدا کەمن لە ساڵی هەشتاکاندا خوێنمەوە کە لە ڕێگای برادەرێکەوە دەستم کەوتبوو...!؟ لەو نووسراوەدا زۆربەڕاشکاوانە ئاماژەی بەوە دابوو کە " لەناو یەکیتی دا گەر خەتی کۆمەڵە ووریا نەبێت ئەوا خەتی مام جەلال واتا شۆڕگێڕان خۆیان زاڵ دەکەن بەسەر خەتی کۆمەڵەدا، بۆیە دەبێت زۆر بە ووریایی یەوە مامەڵە لەگەڵ خەتی شۆڕشگێڕێن و تاڵەبانیدا بکەین.....!" ئەوە بوو پاش چەندساڵێک بینیمان کە چۆن لە ڕووداوی نادیار و گومانلێکراودا زۆرسەرکدەی کۆمەڵە و شەهید ئارام و کەسانی شۆڕشگێڕ و ئازاشیان وەک مامە ڕیشە بە کوشتدا...!؟" مفاوەزاتەکەی ساڵی ١٩٨٢ لەگەڵ سەدامی فاشی لووتکەی ئەو خیانەت و تاوانانەیان بوو بەرامبەر بە شۆڕشی نوێی ئەو کاتە و کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان......!؟
دیارە ئەم باسە قسە و باس و لێکۆڵنینەوەی مێژووی و دۆکۆمێنتی زۆرتر هەڵدەگرێت و بەجێی دەهێڵم بۆکەسانێکی تر کە خۆیان لەشاخ و لە شار وەک یەکێتی و کۆمەڵە لە نزیکەوە ئاگایان لە زۆر ڕووداوی مێژوویی بووە و لە زمانی ئەو پێشمەرگە زیندووانەوە بۆمان دەگێڕنەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو مێژووە شیواوەی دەمی تاڵەبانی دووڕوو وە درۆزن....!؟
مێژووی سیاسی سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان دەمێک ساڵە تووشی سێ گرێکوێرەی بووە، ئەویش گرێ کوێرەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا...چونکە ئەم سیانە چەند دژی یەکتربن، ناشتوانن دەستبەرداری یەکتری بن و جوامیرانە و ئازایانە ڕێگا خۆشبکەن بۆ بیر و گەنجانی نوێ تا جڵەوی سیاسەت و ژیان بگرنە دەست...!!!؟؟؟
ئەوان خۆیان هۆکاری سەرەکی زۆرکێشە و گرێکوێرەکانن...هەرلەبەر ئەوەشە ناتوانن ببنە کلیلی چارەسەری ئەوکێشانەی!!!؟؟؟
گۆڕانی سیستمی سیاسی لە کوردستان گیرۆدەی دەستی گڕێی سایکۆلۆجی ئەم سێ سەرکردەیەی کوردستان بووە...!!!؟؟؟
ئەوان ئەزمۆنێکی درێژیان هەیە لە گەوجاندنی خەڵکی کوردستان و هێشتنەوەیان لە بازنەی گرێکوێرە دەروونی یەکانی خۆیاندا؟؟؟
گەرلە کوردستان دەسەڵاتێکی سیاسی بە پێی یاسا و دەستورێکی شارستانی و مۆدێرن هەبوایە و هەرچی پارت و ڕێکخراو و سەرکردەکانیان ئەرک و مافەکانیان وەک هاوڵاتی کوردستان لە دەستوردا بە یاسا دیاری بکرایە، ئەوا دەتوانرا دیموکراتی یانە هەڵبژاردن بکرایە بێ ساختەکاری و هەرسێ سەرۆکایەتی یەکەی هەرێم ئازادانە هەڵدەبژێردان بۆ چەند ساڵێک و کەس لە سەروو یاسا و دەستوورەوە نەدەبوون، و هیچ کەسایەتی و بنەماڵەیەکیش خۆی بە خاوەنی کوردستان و خەڵکەکەی نەدەزانی...!!؟؟
بۆ دروستکردنی سیستمێکی شارستانی و دیموکراتی، پێوستمان بە بیر و نەوەی نوی یە....!١
بۆ گۆێگرتن و بەراوردکردنی قسە کۆنەکانی تاڵەبانی و قسەکانی لە یادی ٣٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا کلیکی ئەم لینکانە بکەن تا لە کاراکتەر و درۆکانی تاڵەبانی باشتر تێبگەن وەک بەشێک لە تێکدانی مێژوو وە هەروەها شۆڕشەکانی کورد...!؟
http://www.youtube.com/watch?v=sx5ItUdtmrU&feature=related لەم کلیپەدا لەگەڵ مەسعود بارزانی دوای ڕاپەڕین هاتنەوە سەر حازری و قسە و درۆی تر دەکات
http://www.youtube.com/watch?v=4Rd6hj35IN0&feature=related گوێلهدان پێدانانی كوشتنی مامه ڕیشه لهلایهن تهحسین شاوهیسی جاش به پلانی تاڵەبانی...!؟
http://www.youtube.com/watch?v=UaQ2fLfoTtw&feature=related دەست ماچکردنی تورکان لە دژی بارزانی...ئاوا سیاسەتیان کردووە و ڕۆلەی خەڵکی کوردستانیان بەکوشتدا لە شەڕی ناوخۆیاندا؟
http://www.youtube.com/watch?v=iJ8HutrNSAA&feature=related
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست