وه‌ڵامێك بۆ كاك محمد وه‌رتی..
Thursday, 05/03/2009, 12:00
1232 بینراوە
له‌چاوخشاندنم دا به‌سایتی كوردستان پۆست دا، بابه‌تێك كه‌وته به‌رچاوم له‌ژێر ناونیشانی (بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان له‌ئه‌وروپاو كوردستان) ،له‌به‌رگرنگی تایتڵی بابه‌ته‌كه به‌پێویستم زانی كه بیخوێنمه‌وه. له‌سه‌ره‌تادا كاك محمد وه‌رتی زۆر به‌جوانی باسی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستانی كردبوو،به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كه‌ی جگه له‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی چه‌ند دێڕی پێشه‌وه‌ی پڕبوون له‌بوختان و ده‌سته‌واژه‌ی ناشیرین و ناڕه‌وا ده‌رهه‌ق به‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و كادیرێكی چالاكی سه‌رده‌می خه‌باتی ڕێكخستن و شار‌و شاخ و ئێستای (ی ن ك). كاك وه‌رتی بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كی سه‌باره‌ت به‌ژیان و خه‌باتی كاك ئازاد خالید هه‌بێت كه‌ئێستا به‌رپرسی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستانه ،كۆمه‌ڵێ بوختان و قسه‌ی ناراست و ناشیرینی ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ڕێزه كردوه. كاك وه‌رتی ده‌ڵێ بۆ به‌رز ڕاگرتنی ناوی پێشمه‌رگه‌و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی و هتد..... ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو فێریان كردوین ڕاستیه‌كان بڵێین . من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه كاك وه‌رتی جگه له‌ڕاستی شێواندن بابه‌ته‌كه‌ت هیچ شتێكی تری تێدانیه ،برای به‌ڕێز ئه‌گه‌ر باس له‌بنه‌ماڵه‌ی كێخوا رسول ده‌كه‌ی ،ئه‌وا كێخوا رسول له‌ساڵی 1961 ه‌وه تا سالی 1975 پێشمه‌رگه‌و كادیری شۆڕش بووه‌و له‌شۆڕشی نوێشدا له‌مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی (ی ن ك) بووه له‌ناوچه‌كه‌داهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له‌ساڵی 1977 دا خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین خێزانی تره‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه زیندانی كران و تاڕۆژی شه‌هیدبوونیشی تاكه‌ڕۆژێك پیاوی ڕژێم نه‌بووه .من زۆر قسه‌م له‌سه‌ر بنه‌ماڵكه‌یان نیه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه خودی كاك ئازاد خالیده.دیاره كاك وه‌رتی زانیاریه‌كانی به‌هه‌ڵه وه‌رگرتووه‌و دیاریشه بۆچ مه‌به‌ستێك ئه‌وقسه بێ سه‌روبه‌رانه‌ی نوسیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یان نامه‌ی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای پێشمه‌رگه دێرینه‌كان دژ به هه‌ڵوێستی سه‌ر لێشێواوانی ڕه‌گ ئه‌وبابه‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه. وه‌رتی ده‌ڵێ كه‌س نازانی ئازادخالید چۆن و بۆچ مه‌به‌ستێك خۆی خزاندۆته ناو ڕیزه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌وه گوایه ماوه‌یك له لایه‌ن ڕژێمه‌وه گیراوه‌و دواتر وتویه‌تی من له‌ڕێكخستنم .به‌ڕێزم ئازاد خالید زَۆر پێش ئه‌وه‌ی بگیرێ له‌ناوڕێكخستندا بووه‌و من یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه چومه‌ته ناوڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌وه‌وله‌و ماوه‌یه‌شدا كه‌به‌یه‌كه‌وه بووین كه‌سێكی زۆر چالاك و بوێربووه و نه‌ك ماوه‌یه‌ك به‌ڵكو دووجارگیراوه ، جاری یه‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه گیراین وماوه‌ی زیاتر له‌پێنج مانگ له‌هه‌یئه خاسه‌ی كه‌ركوك ماینه‌وه جگه له‌ئه‌منی ڕانیه‌و سلێمانی و دواتر هه‌ریه‌ك له‌ئێمه بۆماوه‌ی 10 ساڵ حوكم دراین و له‌گه‌ڵ لێبوردنه‌گشتیه‌كه‌ی ساڵی 1982 ئازاد كراین.هه‌رئه‌وكاته كاك سلام كمال خورشید به‌چه‌ند ڕۆژی دوای ئێمه گیرا، كه كاك ئازاد سه‌رپه‌رشتی ئێمه‌ی ده‌كرد. دوای ئازاد بونیشمان كاك ئازاد ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌كردوه، هه‌موو خه‌ڵكی ڕانیه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌كاری ڕِِێكخستندا كاریان كردووه یا پێشمه‌رگه‌بوون ئه‌و ڕاستیانه زۆرباش ده‌زانن و ده‌زانن كه ئازاد خالید چه‌ند كه‌سێكی دڵسۆزبووه نمونه‌ی خوێندكاری زیره‌كی ڕانیه‌بووه‌و هه‌رگیز بۆساتێكیش نه‌بووه به‌به‌عسی. له‌سه‌ر نه‌بوون به‌به‌عسی چه‌ندین جار به‌یه‌كه‌وه توشی گرفت و لێدان هاتووین وهه‌مووخوێندكارانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ش شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌ن. به‌داخه‌وه كه‌چی كه‌سێكی بێ ئاگا له‌ژیانی ئه‌وتیكۆشه‌ره دوور له‌هه‌موو ڕه‌وشتیكی ڕۆژنامه‌نوسی درۆ‌و بوختان بۆ كاك ئازاد‌و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵده‌به‌ستێ.
به‌ڕێزم، كاك ئازاد و بنه‌ماڵه‌كه‌شی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و بنه‌ماڵیه‌ك دانه‌بووه وه‌كو تۆ له‌بابه‌ته‌كه‌تدا باست لێوه كردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌وان له‌به‌ره‌ی شۆرش وكوردایه‌تیدابون وكێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا هه‌بووه كه‌جاش و پیاوی ڕژیّم بوون. شه‌هید كردنی مامی و خاڵی و كوڕی مامی و كوڕی خاڵی و داگیركردنی خانوو ماڵه كانیان له‌لایه‌ن ئه‌منی رانیه‌وه به‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانی؟ پێشمه‌رگایه‌تی و كاری ڕێكخستن و ئێش و ئازاره‌كانی زیندان به‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانی؟ كه‌واته به‌قسه‌ی به‌ڕێزت هه‌رچی ڕۆژێ كوردایه‌تی كردبێ ده‌بێ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوبێ. كاك ئازاد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چونی بۆناو ڕێكخستن و دواتر بونی به‌پێشمه‌رگه وه‌كو كادیرێكی چالاك پله‌كانی ڕێكخستنی بڕیوه. له‌ساڵی 1983 له‌هه‌ڵبژاردنی كه‌رتی ڕێكخستنی رَانیه‌دا یه‌كه‌م ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌و بووه به‌ئه‌ندامی كه‌رتی ڕێكخستنی ڕانیه، دواتر به‌هۆی بونی به‌ئاڵای شۆڕش ماوه‌یه‌ك وازی له پێشمه‌رگایه‌تی هێنا ،له‌ساڵی 1986بۆمه‌به‌ستی ته‌واو كردنی خوێندن گه‌ڕایه‌وه شار كه‌من زۆر هانمدا بگه‌ڕێته‌وه شار‌و خوێندن ته‌واو بكات .هه‌رله‌وساڵدا له‌زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی به‌غد ادڕێژه‌ی به‌خوێندن دا. له‌ساڵی 1989 له‌گه‌ڵ 18 هاوڕێی تری له‌سه‌ر ئاڵای شۆڕش گیراو به‌ماده‌ی 156 سزای به‌ندكردنی ئه‌به‌دی به‌سه‌ر دا دراو تاساڵێكیش دوای ڕاپه‌ڕین له‌زیندانی ئه‌بوو غرێب مایه‌وه. دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش له‌گه‌ڵ (ی ن ك) بوو به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان تا كۆتایی ساڵی 1996. دواتر سه‌فه‌ری كرد بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات ،ئیستاش له‌وڵاتی هۆڵندا نیشته جێیه. جگه‌له‌وه‌ی له‌زانكۆ خه‌ریكی خوێندنه لێپرسراوی كۆمیته‌ی هۆڵه‌ندای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستانه.
له‌كۆتایی دا داوا له‌وه‌رتی ده‌که‌م باشتر وایه جارێكی تر به‌بێ ئاگایی و به‌ویستی كه‌س بابه‌تی پڕ له‌درۆو بوختان نه‌نوسێ، چونكه له‌كاری ڕۆژنامه نوسیدا بوختان هه‌ڵبه‌ستن و شێواندنی راَستی حه‌رامه و ڕۆژنامه نوسیش ده‌بێ به‌هاو ڕه‌وشتی ڕۆژنامه نووسی بپارێزێ.
كۆیــه 1/3/2009