کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوا دەكرێت دانیشتنەكانى پەرلەمان راستەوخۆ بێت

Thursday, 04/10/2012, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست 7/ هه‌ولیر
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ په‌رله‌مانی کوردستان پێی راگه‌یاندنین، که‌وا بەپێ پەیرەوى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان دەبێـت دانیشتنەكانى پەرلەمان راستەوخۆ بن و هەموو هاونیشتیمانیەكیش مافى ئامادە بوونیان هەیە لە دانیشتنەكان.
لە نوسراوێكى عەبدوڵا محمد ئەمین ئەندامى لیژنەى یاسایى پەرلەمانى كوردستان كە بۆ سەرۆكایەتى پەرلەمانى ناردوە باس لەوە دەكات: لەماددەى (9) ى پەیرەوى ناوخۆى پەرلەمان هاتوە(دانیشتنەكانى پەرلەمان بەشێوەیەكى ئاشكرا دەبن، بەڵام لەسەر داواى سەرۆك یا ژمارەیەك لە ئەندامان كە لە چوار چێوەیەكى كەمتر نەبن و بەبریارى زۆربەى ئامادەبوان نهێنى دەبێت.
هەروەها لە مادەى 53 برگە 2 هاتوە(هەر هاونیشتیمانیە و ئەوانەى لە بوارى راگەیاندن كاردەكەن مافى ئەوەیان هەیە ئامادەى دانیشتنەكانى پەرلەمان بن بە ئاگادارى دەستەى سەرۆكایەتى و مۆڵەت دان لەلایەن سەرۆكەوە)
محمد ئەمین لە بەشێكى نوسراوەكەى باس لەوەش دەكات: لە وڵاتانى دیموكراسى عورفى كارى پەرلەمانیان بەشێوەیەكە كە دانیشتنەكان بە شێوەى راستەوخۆ و پەخش دەكرێت و پاشانیش لە پێگە ئەلیكترۆنیەكان بڵاودەكرێتەوە بۆ ئەوەى هەموو هاوڵاتیەك دەتوانى سەیریان بكات، چونكە كارى پەرلەمانى بریتیە لە نوێنەرایەتى خەڵك بۆ ئەوەى خەڵك بزانێت نوێنەرەكەى لەپەرلەمان چى دەكات.
هەربۆیە ئەو ئەندامەى لیژنەى یاسایى پەرلەمان داوا دەكات دانیشتنەكان بەشێوەى راستەوخۆ بێت و لە سایتى پەرلەمانیش لینكێك بكرێتەوە بۆ پەخشكردنیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە