کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Wednesday, 16/09/2009, 12:00


دیندار زێبارى لە كاتێكدا كە رێكخەرى هەرێمە بونەتەوە یەكگرتوەكان , مافى دەیان خەلكى گوندەكەى دەخوات و چەندین دونم زەوى لە خەلكى گوندەكەى داگیر دەكات و تا ئێستا بە زورى ئیشەكانى خوى بە خەلكەكە رادەپەرێنێ
دیندار زێبارى و باوكى فەرزندە زێبارى كە ئاغاى گوندى هزارجووتە سەربە قەزاى ئاكرێ بونەتە هۆى ئەوەى چەندین خێزان لە گوندەكەیان رابكەن و بەرەو شارەكان وهندێكیشیان بو هەندەران,
نزیكەى پەنجاو پێنچ ماڵى كلدانیەكان لە گوندى هزارجووت نیشتەجێن شانبەشانى زیاتر لە سەد وسى (130) ماڵى كورد كە هەموویان موسولمانن و بەسەر حەوت وجاخ دابەشدەبن وهەر وجاخێكیش دە بو بیست سەرە خێزاندەبن كە بە دەیان ساڵە لە گەڵ كلدانیەكان لە گوندێكدا دەژین بەناوى هزار جووت .
ئاغاكان تورە دەبن
ئەوەى ئاغاكانى ئەم گوندەیان توڕە كردووە كە دیندار زێبارى و فەرزندە زبێرى باوكین , جیابوونەوەى كلدانیەكان بووە لە ژێر دەستیانەوە بو دووسەد مەترلە گوندەكەیان دوورتر, ئەمەش لە كاتێكدابووە كە ڤاتیكان بە هاوكارى رێكخراوێك نزیكەى پەنجا خانوو بو كلدانیەكان دروست كران لە تەنیشت گوندى هزارجوت لە سەر جاددەى گشتى رێگاى ئاكرێ دهوك .
بە پێى ئەو سكالانامەیەى بە گوڤارى سیاسەت گەیشتووە كە كومەلێك خەلكى گوندەكەیان لە گەڵ هەندێك لەو كەسانەى لەبەر زولمى ئاغاكان رایانكردووە نوسیویانە , تێیدا هاتووە كە دیندار زێبارى و باوكى رێگریەكى زوریان لێكردین بەرامبەر دروستكردنى ئەم خانوویانە بو كلدانیەكان بە بیانوى ئەوەى كە نابێ لە كوردەكان جیا ببنەوە بەلام ئێمەش لە ڤاتیكان لە رێگاى چەند رێكخراوێك شكایەتمان كرد ودواجار بویان دروستكردین .
لە بەشێكیترى ئەو سكالانامەیەدا هاتووە كە فەرزندە زبێر مەحمود ئاغاى زێبارى كە دەكاتە كوڕى خالى مەسعود بارزانى سەروكى هەرێم , لە گەڵ كورەكەى دیندار زێبارى كە ئێستا رێكخەرى هەرێمە لە نەتەوە یەكگرتووەكان و باسەكانى مافى مروڤ , مافى كلدانیەكانى خواردووە لە پێش چاوى هەموو كەسێكەوە كێلگەیەكى گەورە لە سەر زەوى كلدانیەكانى دروست كردووە كە روبەرەكەى زیاترە لە 2500مەتر چوارگوشە و ڤێلایەكى گەورەش لە ناویدا دروستكردووە , بێجگە لەوە ئاشوریەكان هەشت مەللاكیان هەیە , ئاغاكە لە هەر مەللاكێك یەك تەغار زەوى ئاوى و دوو تەغار زەوى ووشكانى لێیان سەندووە ئەمەش بوتە هۆى بێزاربوونى خەلكى گوندەكەى و راكردنى هندێكیان لە ژێر زولمى ئاغاكان كە تا ئێستا زیاتر لە پێنچ مالى كلدانى و زیاتر لە پانزە ماڵى كورد رایانكردووە بو دەرەوەى ولات یان بو شارەكانیتر یەكێك لە مانەش عەدنان عودیشوى موختارى كلدانیەكانە لە گەڵ خێزانەكەى رایانكرد بو سوریا لە دەست دیندارو باوكى .

پاسەوانێتى ماڵى ئاغا
خەلكى گوندى هزارجوت گلەیى لەوەدەكەن كە تا ئێستا دەبێ بە زورى پاسەوانەتى لە ماڵى ئاغاكەیان بگرن وئەگەریش ئەم ئەركە جێبە جێ نەكەن توشى سزادەبن .
سەردار كەسێكى دانیشتوى گوندەكەى زێبارى یە ووتى ((لە گوندەوە مانگانە دەبێ بڕوینە دهوك بو پاسەوانى مالى فەرزندە زبێرى ئاغاكەمان كە خانوویەكى گەورەى لەسەر جادەى گشتى دهوك هەیە ئەمەش هەموو بێ بەرامبەرە .
سەردار ووتى ئەگەر یەكێكمان بەرامبەر بە ئاغا ئەركەكانى بەجێ نەیەنێ دەبێ لە گوندەكە رابكات هەروەكو برادەرێكمان بە ناوى سامى كە ئامادە نەبوو پاسەوانى بو ئاغا بگرێت و هەلوێستى دەركرد بویە دەریانكرد لە گوندەكە بەڵام ئێستا زور بە ئازادى دەژیت و لەم بەنداتیە رزگارى بوو .
سەردار ووتى زورم لاسەیرە كە دیندار زێبارى لە سەر تیڤیەكان دەبینم باسى مافەكانى مروڤ دەكات
لە كاتێكدا مافى دەیان كەسى نزیكى خوى پێشێلدەكات هەروەها ووتى چونكە دیندار زێبارى سەر بە باڵى نێچیرڤان بارزانى یە و ژنەكەى خەلكى سلێمانى یە و كچ خالوى نێچیرڤان بارزانى یە بو یە بەرزكراوەتەوە ئەى نا ئەگەر رێكخراوەكانى مافى مروڤ و راى گشتى بزانن كە لە چ ئاستێكدایە و چ بەزمەیەكى بە خەلكى هەژار كردووە دەیان راپورت لە سەر پێشێلكاریەكانى بەرزدەبنەوە و حەیاى كوردستانیش دەچێت .
سەردار ووتى حەزدەكەم هەموو قسەكانم لە گوڤارەكەتان بنوسن و ئامادەشم لە بەردەم دادگا و گشت میدیا و رێكخراوەكان باس لە هەموو زولمێكى دیندار زێبارى و باوكى بكەم كە بە دەیان ساڵە خەلكى هەژار دەچەوسێنن و زوبارەى پێدەكەن هەرچەندە دەشزانم دەرمدەكەن ئەگەر خرابتر نەكەن .
باڵى سەروك وباڵى نێچیر
سەردار دەلێ ئاغاكانى بادینان زوربەیان زولمدەكەن بەڵام كەس بە قەد هى خومان نایكات ووتى ئاغاكانى بادینان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوینە , بەرەیەك سەر بە نێچیرڤان بارزانین كە دیارترینیان دیندارو فەرزندەى باوكین و بەرەكەیتریش سەر بە مەسعود بارزانین كە دیارترینیان وشیار زێبارى و بابەكر زێبارى و رەزا زبێر ئاغاى زێبارى هەر بویەش نێچیرڤان بارزانى لە رقى هوشیار زێبارى دیندارى بەرزكردووتەوە وكەمێكیش دەورى داوە بە چەند گەنجە ئاغایەكیتریش .
دیندار زێبارى بە پێى رێككەوتنێك لە گەڵ گوندى باكرمان كە گوندێكە بەرزە ڤێلایەكى گەورەى لە سەر گردێگ دروست كردووە كە بەرزترین گردە لە بادینان, بەرامبەر ئەوەى پروژەى ئاویان بو جێبەجێ بكات ، بەلام تا ئێستا پروژەكە تەواو نەبووە و ڤێلاكەشى تەوابووە .
بە پێى زانیار گوڤارى(سیاسەت) بەس بناغەكەى ڤێلاكەى شانزە هەزار بلوكى خواردووە بێجگە لەوەش هەموو ئیشێكیش بە خەلكى گوندەكەى دەكات هەر بە پێى بریارى دیندار زێبارى دەبێ لە هەر وجاخێك سێ كەس روژانە بوى ئیش بكەن كە لە حەوت وجاخ پێكهاتوون هەمووش بەبێ بەرامبەر .
هەر ووتەى خەلكى گوندى هزارجووت لەم روژانە پروژەى لێدانى بیرێكى ئاویان بودەرچوو بەڵام ئاغاكەیان رازینەبووە بەوەى بیرى ئاوەكە لە ناو گوندەكەیان لێبدرێت و داواى لە مقاولەكە كردووە كە دەبێ لە ناو كێلگەكەى لێبدرێ , ئەمەش بوت هۆى زیاتر بێزارى لاى خەلكەكە كە تا ئێستا لە بەشى خوارووى گوندەكەیان ئاویان نیە وبەتانكەر ئاویان بو دەچێت وكلدانیەكانیش گلەیى لەوە دەكەن كە پروژەى قیرتاوكردنى جادەیان بو دەرچووبو بەلام ئاغاكەیان رێگرى لێكردووە و حكومەتى ناچاركرد كە جادەى كێلگەكەى قیرتاو بكرێت لە جیاتى جادەكەیان .
بە حوِكمى ئەوەى گوندى هزارجووت دەكەوێتە سەر روبارى خازر چوار كارگەى حەسو رەمل ئیشى تیا دەكەن هەریەك لەم كارگانە مانگانە یەك ملیون دینار بۆ ئاغا گوندەكە دەنێرن تەنانەت لە حالەتى ئیش نەكردنیشیان.
بە بریارى بارزانى فەسل كرا
فەرزندە زبیر محمود ئاغا زێبارى كە باوكى دیندار زێبارى یە و ئاغاى گوندى هزارجووتن لە ساڵەكانى نێوان 1992 تا 1998 بە بریارى نێچیرڤان بارزانى كرا بە قایمقامى شارى دهوك و لە هەمان كاتدا جێگرى پارێزگارى دهوكیش بوو، بەڵام بەبریارێكى ناكاوى مسعود بارزانى فەسل دەكرێت و تا ئێستاش لە مالەوە دانشتووە سەرپەرشتى كارگەكانى دەكات كە كۆمەڵێك كارگەوە بەنزینخانەیەكى هەیە لەوانەش كارگەى خوێ و بەنزینخانەى شورش.
بۆ هەڵبژاردنەكانى ئەم جارەى خۆڵى پەرلەمانیش ناوى لە ژمارە 12ى لیستى كوردستانى بوو بەڵام بە بریارى مسعود بارزانى دەركرا وسەباح بەیتوللاى جێگرى بەرپرسى لقى نوى پارتى لە ئاكرێ خستە شوێنى ئەمەش بووە هۆى ئەوەى زۆر بێزارى لاى دروستببێت ، سەرچاوەیەك لە گوندەكەیان وتى ئێستا ئاغاكەمان كەمێك گۆراوە و باسى شكستەكانى لیستى كوردستانى دەكات زۆریش شایستەمانى لیستى كۆڕان دەكات لە بەرامبەریشدا براكەى رەزا زوبێر ئاغاى گوندى شەرمن كە سەر بەباڵى مسعودە, بە وتەى خەلكى گوندى شەرمن لەم هەڵمەتە هەڵبژاردنە نزیكەى پێنچسەد هەزار دولارى وەرگرتووە بە مەبەستى ریكلامكردن بۆ لیستى كوردستانى و ركابەرێكى گەورەشە بۆ براكەى فەرزندە زێبارى و ململانێش لە نێوانیاندا بەردەوامە بو بە هێزكردنى دەسەلاتیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە