کێشەی بارزانی و مالیکی کێشەی خەڵکی کوردستان نەبوو
Friday, 03/05/2013, 12:00
هەمومان لە چەند مانگی ڕابوردودا حەماسەتی پدک و مەسعود بارزانیمان بینی بەرانبەر مالیکی و حکومەتی عێراق ، تەنانەت کار بەوە گەیشت مەسعود بارزانی شیعاری جیا بوونەوەی کوردستانی خستە زیهنی خۆی و خەڵکی کوردستان ، بەڵام ئەمە یەک مەهزەلەی بوو یان شانۆگەریەک بوو بارزانی سیناریست و دەرهێنەری بوو ، بەڵام بە داخەوە نە سیناریۆکە سەرکەوتوبو نە دەرهێنانەکەشی ، با پرسیار بکەین
چۆن ؟
کوردستان مەیدانی ساخ کردنەوە ملمالنێی سیاسەتی دەوڵەتانی درواسێ و ناوچەکەیە هەر لە سەرەتای شەستەکانەوە وە ئێستەشی لەگەڵدا بێت ، ئەمە بووەتە ترادیسیۆنێکی تەقلیدی لای سیاسەت مەدارانی کورد ، دوو دەوڵەتی زل هێزی دراوسێ تورکیا و ئێران هەریەکە دەیهەوێت هەیمەنەی سیاسی خۆی لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ وەک ئالتەرناتیڤیک بۆ ئەمەریکا و ولاتانی ئەوروپی .
ئەم دلە ڕاوکێیەی خەڵکی کوردستان و ناردنی هێزی سەربازی کوردی بۆ سنورەکانی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بوو بوە ترس ولەرزێک کە خەڵکی مۆتەکەی شەڕیان هاتە بەرچاو و ترسی ماڵ وێرانی و داگیرکاری ،ترسی بەرپا بونی شەڕی ناوخۆ . بەڕاستی مایەی گاڵتەجاڕیە ئەو هەمو لەشکرکێشیە و بانگەوازی دژ بە مالیکی ، کەچی بەیەک کۆبونەوەی چەند سەعاتی نێچیر بارزانی لەگەڵ مالیکی دەست کرا بە تەقەی خۆشی پێشتر تەقە دەکرا کە بارزانی داوای حکومەتی کوردی دەکات وداوای مافی چارەی خۆنوسین بۆ خەڵکی کوردستان دەکات ، کەچی بە یەک دانیشتن جۆر و مانای تەقە کردنەکە گۆڕا بۆ تەقەی ئاشتی لەگەڵ مالیکی ، بەڕاستی ئەم سیناریۆیە بەس گاڵتە کردنێک بوو بە بە خەڵکی کوردستان بەوەی کە دەسەڵات سەروەت و سامانێکی زۆریان هەڵ لوشیوەو حکومەتی عێراقی داوای لێپێچێنەوە دەکات ، ئەمان گوتیان کوردستان ئێستا لە باشترین هەل و مەرج دایە بۆ دامەزراندنی حکومەتی سەربەخۆی خۆی ، ئەمە خۆڵ کردنە چاوی خەڵکی بو کە خەڵک ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بوبێت گەندەڵیان بیر بچێتەوە و فیکریان سەرگەرمی هەڵنەگیرساندنی جەنگی ماڵوێرانیە ، کە جەنگ خۆی هەر ئەو مانایەی هەیە بۆ دەرباز بون لە تەنگژەی سیاسی جەنگ سیاسەتی بە ئاکام گەیاندنیەتی . کێشەی تورک و فارس بارزانی و مالیکی وتووێژی لەسەردەکەن ، ماڵ وێرانیش تەنها بۆ خەڵکی کوردستانە
بە داخەوە خەڵکی کوردستان خاوەنی قوربانیەکی زۆری دەستی ساخ کردنەوە و بە پراکتیک کردنی سیاسەتی پان ئیسلامیزم و پان تورکیزم بوە ، نەبونی بالانسی هێزی سیاسی و جەماوەری کە بالانسەکە بەلای ئەوان دا لاسەنگە ،بۆیە پدک و ینک باڵا دەستن کە چیان بوێت دە یکەن ، سەیرە نێچیر بارزانی زۆر خۆشحاڵ بوو بە دەرەنجامی گفتوگۆی لەگەڵ مالیکی بەوەی تا ئێستا ئەم دەسەڵاتە چی بە تاڵان بردووە نەخرێتە سەر مێز و خەزێنەی دوو حیزبی دەسەڵاتدار لێی لاقرتێ نەبێت .
ئیستیفادەی دەسەڵاتی کوردی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ناوچەی سونە نشین دوو شەشی خستە دەستی بارزانی کە لەم کاتەدا بچێتەوە پاڵ مالیکی ، ئەمەیە گاڵتەجاڕی نە بەعەقڵی خۆ بگرە بە خەڵکی کوردستان و ناوچە سونە نشینەکانیش .
ئەگەر پرسیار لە بارزانی بکەیت بڵێیت تۆ پێش چەند هەفتەیەک گوتت زەمینەی لەبار ڕەخساوە بۆ حکومەتی سەربەخۆ ، ئەی کوا وادەو بەڵێنەکانت ، چەند شەرمە لە سیاسەت دا درۆ و فیشاڵ بە خەڵک بکەیت ، وە خاڵی لاوازی مالیکیش لەدەسەڵات دا بۆ ئێوە بوە جێگەی ئاهەنگ گێڕان ، ئەی بۆ خەڵکی کوردستان دەبێت چی بکرێت ، باجی ئەم سیناریۆ گاڵتەجاڕیە دەبێت چی بێت ، دەبێت خەڵکی هوشیار بکرێتەوە کە چیدی فریوی ئەم سیناریۆ کۆنەپەرستانەیە نەخۆن .
٣-٥-٢٠١٣
بەرلین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست