کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارێزگاری سلێمانى و ئەگەری هەڵگیرسانى شەڕێكى ناوخۆیی

Monday, 11/11/2013, 12:00

1527 بینراوە






پێ ناچێ ئەمجارەیان بارودۆخی سلێمانى بە ئاقارێكى هێمن و ئارام گوزەر بكات بەتایبەت دوای خۆ یەكلایی كردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و پێداگری لەسەر وەرگرتنى پۆستى پارێزگاری سلێمانى دوای ئەو مشت و مڕ و قسە و باس و جەخت كردنەوەى گۆڕانخوازان لێرە و لەوێ، لەدیدگای هەڵبژاردن و چەند جار بردنەوەیان لەم شارەدا، ئیدی بێدەنگ بوون بەسە تا كەمینە حوكمى ئەو شارە بكات، بۆیە بێ دەنگی دەشكێنن و دەستەوسان ناوەستن ئەگەر لە21/11/2013هەڵبژاردنى پارێزگاكانی هەرێم ئەنجام نەدرێ، ئەوە هەڵوێستى خۆیان ڕادەگەیەنن، خۆ ئەگەر (عیماد ئەحمەد) جێگری سەرۆكى حكومەت لەم چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەوەی دركاند كە لەم ماوەیەدا كۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران دەكەن و وادەییەك بۆ هەڵبژاردنى پارێزگاكان دیاری دەكەن و لەلایەن كۆمیسیۆنیشەوە ئەو پرسە بەكۆتا هات و لاپەڕەكانى داخران كە لەبەر دیاریكردنى كاتى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئێراق لە30/4/2014 هەموو كارەكانى دیكە ڕادەگرن و تەنها كار لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانى ئەو هەڵبژاردنە دەكەن و جارێكی تر ناگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم لەكاتێكدا هەر كۆمیسیۆن سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان خودی خۆی پێشنیاری ئەوەی خستبووە بەردەم حكومەتی هەرێم كە لەو ماوەیەدا توانای بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنەكانیان نییە، جا بەو پێیەبێ هەڵبژاردنى پارێزگاكانى هەرێم كە تا ئێستا نۆ جار بڕیاری لەسەر دراوە و هەرجارە بە پاساوێكەوە دواخراوە و بۆ ئەمجارەشیان كە پاساوى نەناردنى ناوی لیستى كاندیدەكانى یەك لە حزبە دەسەڵاتدارەكان بووە ئەو ئاستەنگەى ئەو بڕیارە بدەن كە تائێستا كەس نازانێ مەبەستی كۆمیسیۆن لەو لایەنە كامە حزبە؟ بیروبۆچوونى كۆمیسیۆن ئەوەیە كە دوای هەڵبژاردنەكانى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئێراق پاش هەناسەدانێ ئەوجا دەتوانن بیر بۆ ئەنجامدانى ئەو هەڵبژاردنە لەهەرێمى كوردستان بكەنەوە، كەواتە هەموو ئەو لێدوانانەی بەرپرسە باڵاكان دەیدەن، هیچێكیان جێی خۆی ناگرێ كە باس لەوە دەكەن لەو ماوەیەدا وادەییەك بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان دیاری دەكەن.

ئەوەش وایكرد بزوتنەوەى گۆڕان بیر لە هەڵبژاردەییەكى دیكە بكاتەوە ئەویش ئەوەیە چونكە ئەوان لەسلێمانى براوەى یەكەم بەمافی خۆیان دەزانن ئیدارەى ئەو شارە لەئەستۆ بگرن ئەویش بە وازهێنان و دەست لەكاركێشانەوەى پارێزگاری سلێمانیە و ئەو هەڵوێستەیان بەڕوونى لەرێی میداكانەوە ڕاگەیاند، كەچی لە وەڵامدانەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتى هەرێم بۆ ئەو پێشنیارانەى گۆڕان ئەوەیە كە دانانى پارێزگار بەبێ هەڵبژاردن بەلادان لەیاسا هەژمار دەكرێ و گۆڕانیش بۆ ئەو وەڵامە وەڵامى دایەوە گوایە حكومەتى هەرێم لەم ئان و ساتەدا حكومەتى ڕاپەڕاندنى كارەكانە نەك حكومەتى بڕیاردەر و لەو ڕوانگەوە هەردوو ئەگەرەكە ئەوەیە ئەوان(بزوتنەوەى گۆڕان) لەو دەڤەرەدا براوەى یەكەمن ئیدى بەمافی خۆیان دەزانن داوای هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان بكەن كە لەساڵی(2005)ەوە تا ئێستا ئەو هەڵبژاردنە نەكراوە و هەر ئەوان لەكێبڕكێكان براوەبوونە، بۆیە لەگرتنەبەری رێكارە یاسایی و مەدەنییەكاندا، دەبێ:

یەكەم: هەڵبژاردن لە21/11/2013 ئەنجام بدرێ و گومانیش لەوەدا نییە بەو پەلە پەلەییە هیچ ناكرێ و كۆمیسیۆنیش هەموو تواناكانى چڕ بكاتەوە و لەو ماوە كەمەدا ئەگەر شەو بنێتە سەر ڕۆژ ئەوجا بەهۆی سەرقاڵبوونیان بەڕێوشوێنى تایبەت بەڕاپەڕاندنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئێراقەوە ناتوانن ئەو پرۆسەیە لەهەرێم پیادە بكەن.

دووەم: یەك لەمەرجەكانی گۆڕان بۆ ئەو قەیرانە ئەوەیە دەبێ پارێزگاری ئێستای سلێمانى دەست لەكار كێشانەوەى خۆی ڕابگەیەنێ و ئەوان ئەو پۆستە وەربگرن، پاساوەكانیش بۆ پشت ئەستووری و لایەنگری لەمانەوەی پارێزگاری ئێستای سلێمانى ئەو حاڵەتە ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە كە لەهەرێمى كوردستان كار بەدوو یاسای جیاواز دەكرێ، یاساییەكیان بۆ سەردەمى ڕژێم و ئەویتر بۆ سەردەمى حاكمى مەدەنى ئێراق(پۆل بریمەر) دەگەڕێتەوە و یاساییەكە بووەتە بابەتى دوو فاقەیی و لەلایەن دەسەڵاتەوە پەنا بردن بۆ ئەم یاسا و ئەو یاسایە بەپێی بەرژەوەندەییەكانى خۆیان لێكدانەوەى بۆ دەكەن لەكاتێكدا بەپێی دواین یاسا دەبێ پارێزگار كاندیدی ئەو ئەنجومەنە و یەك لەو ئەندامانەى نێو ئەو ئەنجومەنەبێ، لەحاڵەتى وەرگرتنى ئەو پۆستەیش بەوەكالەت ماوەكەى تەنها شەش مانگە و لە تێپەڕبوونى ئەو وادەیەدا دەبێ بۆ ئەنجومەنى پارێزگا بگەڕێنەوە بۆ ئەوەى ئەو كەسە یان یەكێكى دی بۆ ئەو پۆستە بپاڵێوێ لەكاتێكدا بزوتنەوەى گۆڕان پێی وایە ئەو پارێزگارە جگە لەوەى لەدەرەوەى ئەنجومەنی پارێزگا و بەبڕیارێكى ئەنجومەنى وەزیران لەو شوێنە داندراوە پێی وایە ئەوە بڕیارێكى نایاساییە و دەبێ بگۆڕدرێ.

سێ یەم: ئەگەر ئەو پارێزگارە دەست لەكار كێشانەوەى خۆی ڕانەگەیاند و پۆستەكەیشی بەجێ نەهێشت، ئەوە گۆڕان ناچاردەبێ پەنا بۆ هەر ئەگەرێكى دیكە ببات.

لێرەدا چەند پرسیارێك دێتە گۆڕێ: ئایا یەكێتی نیشتیمانى كوردستان ئەوەندە بەئاسانى دەستبەرداری ئەو پۆستە دەبێت؟ هەڵوێستى حكومەتی هەرێمى بۆ ئەو پرسە چی دەبێت هەر وەكو لەدواین ڕوون كردنەوەى خۆیدا ئەو كارەى گۆڕانى بەلادان لەیاسان ناوزەد كرد؟

بێگومان وەرگرتنى ئەم پۆستە لەلایەن گۆڕانەوە چەند شتێكى لێ هەڵدەهێنجرێ:

یەكەم: ئەگەر گۆڕان ئەو پۆستە وەربگرێت، ئەوە بودجەییەكى زەبەلاحی دەكەوێتە بەردەست و دەتوانێ بەبەرنامەییەكى جیاواز لەبەرنامەكانى پێشوو هەوڵەكانى خۆی لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان چڕ بكاتەوە.

دووەم: لێپێچینەوە لەبەرامبەر هەموو ئەوانە بكات كە لەكارەكانیاندا سستى و گەندەڵی دەنوێنن و دەتوانێ ئەو پۆستە لەڕێی هەموو ئەو تەندەرانەوە بۆ كەسانى سەر بەخۆی یان كەسانى بەئەزموون بقۆزێتەوە تا نموونەییەكى جوان و جیاواز لەویتر نیشان بدات.

سێ یەم: بەو ڕادەستكردنەدا لاپەڕە شاراوەكان زیاتر دەردەكەون بەوەى پێشتر چ گەندەڵییەك كراوە و كێ و كێی بەرپرس و دەستڕۆیشتوو لەپشت ئەو كۆمپانیا و ئەو پڕۆژە زەبەلاحانەوە بوونە كە پڕۆژەكان تێیاندا هەبووە دوو جار بودجەى بۆ تەرخان كراوە و پڕۆژەى وایش هەبووە بەنیوەچڵی ماوەتەوە و كەسیش نقەى لێوە نایەت.

چوارەم: پارێزگاری تازە دەتوانێ بەتێكە و لێكەى دانان و گواستنەوە و لەكارلادانى بەرپرسە ئیدارییەكانى قەزا و ناحیەكان تەواوى جومگە سەرەكیەكان دام و دەزگا ئیدارییەكان بۆ بەرژەوەندی حزبەكەى و بەرژەوەندى گشتى كۆنتڕۆڵ بكات.

لێرەدا پێ دەچێ ئەو گۆشارەى لەم ئان و ساتەدا دوو هەژموونى گرینگ خۆیان بەو سەرهەڵدانە دابێ، ئەویش:

یەكەم: بزوتنەوەى گۆڕان زەقكردنەوەى بابەتى پارێزگا وەك كارتێك بەكاربێنێ تا یەكێتى وابەئاسانى نەچێتە ژێر باری داخوازییەكانى پارتییەوە بەتایبەت لەمەسەلەى پێكهێنانى حكومەتدا بۆ ئەوەى ببنە فشار تا بەناچاری پارتى بیر لە حكومەتى بنكەفراوان بەپێی ئەجیندای لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن بكاتەوە.

دووەم: بەدەر لەو سیناریۆیەی پێشەوە ڕەنگە گۆڕان لەژێر پاڵەپەستۆی لایەنگرانى بەناچاری دەست بۆ ئەو ئیشە ببات كە ئەگەر ئەو بابەتە هەروا بەهەڵپەسێردراوى بمێنێتەوە و گۆڕانكاری لەو سنوورە نەكەن، لە هاوكێشەكاندا دەردەكەوێ گۆڕان هیچی پێ ناكرێ و هیچی نەكردووە كە ئەگەر كار بەو شێوەیە بڕوات ئەوا بۆ هەڵبژاردووەكانى داهاتوودا هەر ئەو خەڵكەی دەنگى بە گۆڕان دەدا، لەمەودوا ئەو دەنگەى پێ نەدەن.

دیسان لەبەردەم ئەو ئەگەرەى یەكێتى ئامادەیی خۆی بۆ ئەو ئاڵوگۆڕییەى دەستاودەستكردنى پۆستى پارێزگار نەكرد و ئەو هەوڵانەیشی بە هاش و هووش زانى و بێ منەت و دەربەست نەبوو لەوەى گۆڕان چی لەدەست دێ با بیكا و وا بەئاسانى خۆیان ڕادەستى ئیرادەى گۆڕان نەكرد، لێرەدا هەموو ئەگەرەكان لەخاڵێكدا كۆ دەبنەوە بەوەى گۆڕان بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجەى ناچار دەبێ لەڕێی خۆپیشاندان و گردبوونەوەى جەماوەریدا ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە لەكاتێكیشدا ئەگەر خۆپیشاندانەكان بێ ئاكام بون ئیدی چی دەمێنێتەوە بۆ گۆڕان یان پەنابردنە بەر توندوتیژی و پەلاماردانى دام و دەزگاكانە لەو سنورە كە لەهەر هەوڵێك بزانن ئەگەر كاریگەری لەسەر ڕەوت و رێچكە هەوڵەكانیان وەكو فشار بۆ دروست نابێ ئەوە ناچار دەبن پەنا ببەنە بەر جیابوونەوە لەهەرێمى كوردستان و دەنگ بۆ بە بەهەرێم بوونى سلێمانى بدەن كە ڕەنگە لەهەر دەستوەردانێكى پارتى دیموكراتى كوردستانیش بۆ ئەو سنوورە گۆڕانە عەسكەرییەكانى ناو یەكێتى ڕێیان لێ بگرن و شەڕی ناخۆیی لێ بكەوێتەوە، بەمەیش هێندەى دیكە هەرێم پێ دەنێتە قەیرانێكى دیكە و لە جیابوونەوەیشدا وەك دەقێكى یاسایی ئەو دەستوورەى لەئێراق جێ بەجێ دەكرێ، بەغدا بۆ لاوازبوونى هەرێم بەهەموو شێوەیێ پشتگیری ئەو هەنگاوە دەكات و دەرهاویشتەكان بەهەردوو دیوى خراپ و چاك مەسەلەیەكە ڕۆژگار بڕیاری لەسەر دەدات ئەگەر گیانى لێبوورەیی لەلایەن پارتە سیاسیەكان نەبێ و ئەو ئەویتر ڕەت بكاتەوە و گوێ لەویتر نەگرێ و بەهەموو لایەك لەپێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتەكەمان بەر لەهەر هەوڵێك نەگرن كە ئەگەری گرژی و شەڕی ناوخۆیی لێ بكەوێتەوە، هیوادارین ئەوە ڕوونەدات و دوژمنان پێمان خۆش نەبن

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)