نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ پارێزه‌رانی سلێمانی
Sunday, 16/08/2009, 12:00
پارێزه‌ری خۆشه‌ویست کاک بورهان ره‌شید گوڵ سه‌رۆکی پارێزه‌رانی سلێمانی پارێزه‌رانی خۆشه‌ویست رازاو عه‌بدول مه‌حمود. عباس عه‌لی ئاخه‌وه‌یسی، یاسین حه‌مه حه‌سه‌ن که‌ریم، کمال ره‌زا ئه‌حمه‌د و هه‌ر یه‌ک له 130 هاوه‌ڵه‌کانی ترتانبه گه‌رمیی یه‌ک به یه‌ک ده‌ستتان ده‌گوشم، چاوتان ماچ ده‌که‌م و پیرۆزبایی ئه‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌تان لێده‌که‌م.
یاداشته‌که‌تان بۆ سه‌رۆکانی ده‌وله‌ته گه‌وره‌کانی دنیا و سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و په‌رله‌مان و سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و رێکخراوه حکومی و مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان و سه‌رنجراکێشانیان بۆ ئه‌و ساخته‌کارییه تاوانبارییه‌ی له هه‌ولێرو دهۆک کرا و داواکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه ساخته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌و دوو پارێزگه‌داو دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن تێیانداو لیپێچینه‌وه له سه‌رۆک وئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی گرنگ و رێچکه‌شکێنه. ئێوه وه‌ک پارێزه‌رو یاساناس هه‌ستتان به ئه‌رکی ویژدانی خۆتان کرد بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له وڵاته‌که‌ماندا و راگرتنی رێزی یاسا‌و مافی هه‌لبژاردنی ئازاد و ده‌ستنه‌خستنه ناو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه بۆ گه‌له‌که‌تان و هه‌ڵوێستی ئاشکرای خۆتان ده‌ربڕی. له دڵه‌وه سوپاستان ده‌که‌م و پشتگیری داواکارییه‌کانتانم، هیوادارم و تکاکارم دادوه‌رو پارێزه‌رانی تریش له شاری سڵێمانی ئازیز‌و پارێزه‌رانی هه‌ولێرو دهۆکیش ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێوه. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو توێژ‌و به‌شه‌کانی تری گه‌له‌که‌مان له مامۆستیایانی زانکۆ، مامۆستایانی خوێندگاکان، مامۆستایانی ئایینی، ئه‌ندازیاران، کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت، خوێندکاران و لاوان، جووتیاران و عه‌شایر، رێکخراوه‌کان و چالاککارانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هتد به کورتی سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م که ئه‌وانیش کامپینێکی به‌رده‌وام بۆ ئیمزا کۆکردنه‌وه رێکبخه‌ن بۆ به‌رهه‌ڵستنی سه‌پاندنی سه‌رۆکایه‌تی ناشه‌رعی و ته‌زویر له هه‌ولێردا و پاراستنی ئه‌زموون و پاشه‌ڕرۆژی دیمۆکراسی له کوردستاندا.
پاڕیزه‌ران ده‌بێ پاسه‌وانی ماف و راستی و هه‌ق بن و له‌م پێناوه‌دا ئه‌رکی خۆیان بینن و ده‌وری پێشه‌نگ ببینن و له به‌کارهێننانی هه‌رهه‌نگاوێکی ره‌وا سڵ نه‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر قوربانیدانیشی تێدا بێ. ئێوه ئاگادارن له پاکستان پارێزه‌ران چ خه‌باتێکی درێژخایه‌ن و نه‌ترسانه‌یان دژی دیکتاتۆریه‌تی موشه‌رره‌ف بینی و چۆن به‌رامبه‌ر ساخته‌کاریی رژێمی تازه‌ش بۆ فرامۆشکردنی داواکانیان و له باربردنی دیمۆکراسی ئازایانه و مه‌بده‌ئییانه وه‌ستان و له ئاخری‌دا پشتگیری و رێزی هه‌موو دنیا‌و سه‌رکه‌وتنیان بۆ گه‌له‌که‌یان به ده‌ست هێنا.
ئێستا ئێوه ئاگادارن که له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له تێشکانه‌که‌یه‌وه فێر بێ یان ئاره‌قی شه‌رم له به‌ر گزیی و ساخته‌کارییه ئاشکرا‌کانی برێژێ که بۆته مایه‌ی به سوکسه‌یرکردنی له‌لایه‌ن هه‌موو دنیاوه، که‌وتۆته په‌لا‌ماری خه‌ڵکی بێ‌تاوان و دژ به هه‌موو یاسا‌و عورفێکی ئینسانی و ئیسلامی و مافی مرۆڤ، نانی منالان ده‌برێ چونکه که‌س و کاریان به ویژدانی خۆیان ده‌نگیان داوه. ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌و بۆچوونی بێ گه‌ر رێگری نه‌بێ ده‌ست له که‌س ناپارێزێ و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ه ناشه‌رعی وداگیرکارییه‌کانی هه‌موو میتۆدێکی تاوانبارانه‌و درندانه به‌کار دێنێ. بۆیه ئه‌م عه‌قلییه‌ته تۆتالیتارییه ته‌نیا به پاراستنی مانا‌و مه‌به‌ست و کاریگه‌ریی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له کوردستاندا به‌ره‌نگاری ده‌کرێ و له‌مه‌وه گرنگه نه‌هێڵێن له‌باربردنی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له هه‌ولێرو تۆله‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵک له سلێمانی سه‌ربگرێت نه‌هێڵێن ئێراده‌و حه‌ماسی خه‌ڵک بۆ سه‌لماندنی ماف و خواستی دیمۆکراتی خۆیان سارد ببێته‌وه.
هیوادارم ئه‌و یاداشته گرنگه‌ی ئێوه نموونه‌و سه‌ره‌تایه‌کی تری به‌هێز بێ بۆ هه‌موو کارمه‌ندو توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ئێوه‌ش شێلگیرانه له سه‌ر کامپینی خۆتان بۆ پاراستنی دیمۆکراسی کوردستان به‌رده‌وام بن.
براتان
د.که‌مال میراوده‌لی
سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی گه‌لی کوردستان
سلێمانی 16 ی ئاب 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست