سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوێد ی ده‌بێته ئه‌ندامی چاودێری کوردۆساید- چاک
Friday, 02/10/2009, 12:00
ناوه‌ندی چاک هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ست به‌کاربونیه‌وه، له‌ته‌ک مه‌یدانی بوون, بوێری له‌هه‌لوێست وداهێنان له چالاکیدا سێ سیمای هه‌ره‌سه‌ره‌کی بووه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رمه‌شقی سه‌رجه‌م ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه کوردیه‌کان. یه‌کێک له‌و کۆمیتانه‌ی که‌توانیویه‌تی به‌شێکی گرنگ له‌داهێنانه‌کانی چاک بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات کۆمیته‌ی سوێده، که‌له‌ته‌ک ئه‌نجامدانی ده‌یان خۆپیشاندان بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد ، ئه‌وا له‌مێژوی کورد و خه‌بات بۆدۆزه کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی توانیویه‌تی بۆیه‌که‌مجار :
1. له‌ساڵانی 2006 و2007 دا ، واژۆی 41ئه‌ندام په‌رله‌مان، 3 پارتی سوێدی و 3 سه‌رۆک پارت
بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به جینۆساید بناسێنێ
http://www.klawrojna.com/content/view/4755
2. سالی 2007 بۆیه‌که‌مجار کۆنگره‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانی سوێد به‌هاریکاری 5 پارتی سوێدی له یه‌کێک له‌هۆله‌کانی په‌رله‌مانی سوێددا ئه‌نجام بدات به‌کۆمه‌لێک بڕیاری گرنگه‌وه
http://www.dengekan.com/doc/2007/5/chak_sued9.pdf
3. به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی چاک و به‌هاریکاری 5 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی پارتی سوێدی، بۆیه‌که‌مجار له‌په‌رله‌مانی سوێدی له 11/06/2008 دا، داخوازینامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن 5 ئه‌ندام په‌رله‌مانی 5 پارتی سوێدی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی سوێد کراو و گفتۆگۆ له‌سه‌ر داخوازینامه‌که کرا بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد به جینۆساید
http://kurdistannet.info/indexkon.php?id=4384
4. سالی 2008، چاک توانی بۆماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر فرۆکه‌یه‌ک له‌ئاسمانی شاری ستۆکهۆلم هه‌لبستێنێت که به درێژی چه‌ندین مه‌تر سڵۆگانێکی هه‌ڵگرتبوو و به زمانی سوێدی له‌سه‌ری نوسرابوو
نه خێر بۆ هه‌له‌بجه‌یه‌کی تر ، نه‌خێر بۆ کۆمه‌لوکوژی خه‌لکی کوردستان
، هاوکات به‌هه‌زاران بالۆنی ره‌شی له‌یادی 20مین سالیادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه له‌ئاسمانی ستۆکهۆلمدا به‌به‌شداری 3 سه‌رۆک پارتی سوێدی و سه‌دان که‌سایه‌تی کورد و سوێدی، هه‌ڵبدات.
http://kurdistannet.info/2008/3-2008/chak-swid-16-3-2008.pdf
5. ساڵی 2009 چاک مه‌راسیمی رێزلێننانی بۆ 10 که‌سایه‌تی ناوداری سوێدی که‌له 20 ساڵی رابووردودا خه‌باتیان بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژه‌یه‌کانی دژ به کورد کردبوو پێکهێنا.
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=5214
ئه مڕۆش له له‌هه‌ولێکی نوێی تری‌دا بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد ، توانی
چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار، خه‌باتکه‌رانی دژ به تاوانی کۆمه‌لکوژی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێدی بکاته ئه‌ندامی فه‌خری چاک، که له‌مه‌ودوا له‌ناوه‌نده سیاسیه‌کانی کارکردنیان له ته‌ک نوێنه‌رایه‌تی حزبی و حکومی و په‌رله‌مانیان ده‌بنه نوێنه‌ری چاکیش. ئه‌م هه‌نگاوه شانازی و شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه که‌به‌ر چاک وه‌ک یه‌که‌م ڕێکخراوی کوردی بکه‌وێت، که‌چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری بیانی به خۆشحالیه‌وه ببنه ئه‌ندامی فه‌خری ڕیکخراوه‌که‌مان .
یه‌کێک له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی سوێد که به خۆشحالیه‌وه شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی فه‌خری ڕێکخراوه‌که‌مانی قبول کردوه سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوێده (لارش ئۆلی)ه. حزبی چه‌پ یه‌کێک له‌و 7 حزبه سه‌ره‌کیه‌ی سوێده، که‌زۆرینه‌ی کات له‌گه‌ل پارتی سۆسیال دیموکرات و ژینگه توانیویانه زۆرینه‌ی باڵی چه‌پ له په‌رله‌مانی سوێددا پێکبهێنن. شایانی باسه که حزبی چه‌پ ئێستا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه و خاوه‌نی 22 کورسی په‌رله‌مانه. لێره‌دا ده‌بێت به تایبه‌تی هه‌وله‌کانی لارش ئۆلی سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سوێد بۆ هه‌نگاوه‌کانی بۆناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان باس بکه‌ین:
دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2006دا چاک نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی پۆلێ حزبی سوێدی کرد که‌دان به تاوانی کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به گه‌لی کورددا بنێن ،
http://www.dengekan.com/doc/2006/3/chak_swed15.pdf
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=3280
لارش ئۆلی یه‌که‌مین که‌س بوو له 18مین سالیادی تاوانی هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکرد و
پشتگیری له‌به‌شی زۆری داخوازیه‌کانی ئێمه کرد به‌تایبه‌تی که ڕۆژی 16 .03 بکرێته ڕۆژی دژ به چه‌کی کۆمه‌لکوژ له جیهاندا
http://www.dengekan.com/doc/2006/3/chak_swed22.pdf هه‌روه‌ها واژۆی ئه‌وه‌ی کرد که‌ئه‌نفال تاوانێکی کۆمه‌ڵکوژیه، هاوکات دوای ئه‌و هه‌ر 22 ئه‌ندام په‌رله‌مان و حزبه‌که‌ی به‌فه‌رمی مه‌سه‌له‌ی تاوانی کۆمه‌لکوژیان به جینۆساید ناساند.
http://www.klawrojna.com/index.php?option=com_content&task=view&id=3280 له‌ساڵی 2008 له‌دانیشتێکی له‌گه‌ل چاک دا پشتگیری خۆی بۆ دانانی مۆنیمێنتێک له‌ناو په‌ره‌له‌مانی سوێد ئه‌نجام دا
http://www.kurdistanpost.info/news/692.html له‌سه‌رجه‌م یاده کۆمه‌لکوژیه‌کانی دژ به کورد که چاک یان ناوه‌نده کوردیه‌کانی تر رێکیان خستبێت به‌رده‌وام ئاماده‌کار بووه ، سالێ پار سه‌ردانی کوردستان و ناوچه کۆمه‌لکوژیه‌کانی به‌یاوه‌ری وه‌فدێکی ئه‌نجام دا
هاوکات لێره‌دا رای ده‌گه‌یه‌نین له ته‌ک به‌ئه‌ندام بونی فه‌خری سه‌رۆکی پارتی چه‌پ چه‌ندین که‌سایه‌تی ناودار و خه‌باتکه‌ری دژ به کۆمه‌لکوژی گه‌لان و ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزبه جیاکانی سوێدی بونه‌ته ئه‌ندامی فه‌خری کۆمیته‌ی سوێد چاک ،که‌له‌رۆژانی داهاتو ناو و وێنه‌کانیان بلاو ده‌که‌ینه‌وه.
کۆمیته‌ی سوێد
چاودێری کوردۆساید /چاک
01/10/2009
[email protected] [email protected] www.kurdocide.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست