کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە سیاسەتمەداری خەرفاو، چاکەو خراپە لێک جوێ نابێتەوە

Friday, 24/10/2014, 12:00


ئەو کارەساتەی کە لەچەنگ ئەو دوو بنە ماڵەیە لەو ماوەیەدا لە باشوری وڵات روویان داوە لە دواکەوتووترین وڵاتی ئافریقایی نەدیتراوە. ژێرخانی فرچکی ئەو دەسەڵاتە لەسەر چەند بابەت داڕژاوە،درۆ،دزی،خەیانەت، گزیری،سپڵەیی بەرانبەر بە خەڵکی کورد لە باشور.....ودەیان بابەتی دیکە. کۆمەڵگایەک کە خاوەنی ئەو سیستمە بێ، نەبواری پەروەردەی،نەبواری زانکۆی، نە بواری فێرگەی، نە بواری ژیانی ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن ئاشکرایە نەتەوەیەک کە رۆژانە لە چاوەڕوانیدا رۆژگار تێپەڕکا کوا بەو زووانە لەچەنگ سەرکردەی نەخۆش ورەفتارگەرا رزگاری دەبێ.
نێچیروان بارزانی لە وڕێنەکانی ئەو ڕۆیدافەرمووی: لێژنەیەک پێک دێنین بۆ وەدواکەوتنی جورمی ئەو بەرپرسانەی کە نەفتیان لە داعش کڕیوەو بە گران فرۆشتوویانەتەوە! ئاخر لە کوێی ئەو دونیایەدا شەرمی هیندە مەزن بینراوە؟ مەگەر لە دەسەڵاتی بەچکە دیکتاتۆڕەکانی ئەو دوو بنەماڵەیەدانەبێ. بەرپرس: نەفت لەداعش بکڕێ وبەگران بیفرۆشێتەوە وپارەکەی بگاتە دەست ئەو دڕندانە تا خاکی کوردستانی پێ بسوتێنن! تا ژنو منداڵی کوردی پێ بکوژن! من بە کا بارزانی دەڵێم: هەرکات بکوژانی سەردەشت عوسمان وسۆران وکاوەگەرمیانیتان دیتەوەو بە گوناحبارتان ناسین،دەتوانن ئەو شەریکە دزە بەرپرسانەی خۆتانیش ببینەوە!
تانەریەل دز، وەزیری فرۆشی نەفتی بنە ماڵەی بارزانی جار جارە راپۆڕتی فرۆشی پاپۆڕەنەوتیەکان بە گوێچکەی دەسەڵاتی بەغدا دەگەیەنێ وناراستەو خۆ پێیان دەڵێ ئەو مووچەیەی کە قەرارە بدرێ بە باشور قەت مەیان دەنێ ئەوە نییە بە بێ ئیزنی ئێوە نەفت دەفرۆشن! لەوەش بترازێ لە کوێی دونیادا دیتراوە کە پارەی فرۆشی ئەو نەفتە لە بانکەکانی تورکیا راگیرێ ولە قازانجی ئەو پارەیە خەڵکی تورک شەوانە لە باڕو کازینۆکاندا مەستو سەرخۆش بە ریشی خەڵکی هەژاری کورد پێبکەنن! من هیچ جیاوازیەکی لە نێوان سیاسەتی ئەبوبکربەغدادی ونێچیروان دا نابینم چون هەردووک لا دۆستی نزیکی یەکترن (داعش وئەردۆغان)
لەچەند رۆژی رابوردودا چەک گەیشتۆتە دەست شەڕوانانی کۆڵنەدەری رۆژئاوا. ئامریکا قەت بە خۆڕایی یارمەتیمان نادا بەڵام لە سیاسەتی رۆژانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچ ئەخلاقێک لەسەر جێگای خۆی نامێنێ. لەلایەک چکمان دەدەنێ، لەلایەک لەترسی لەدەست دانی قازانجی سیاسی لە تورکییە دەڵێن: ئەو یارمەتییە بە مانای وەرچەرخانی سیاسەتی ئێمە نییە لە ئاست پ،ک،ک،و پ.ی.د،! بۆئەو بابەتە دوو رۆژە لە نێوان دەسەڵاتی گەندەڵی ئەو جووتەدا شەڕەقسەیە! هەرکان دەڵێن ئەوە ئێمیەن کە یارمەتی رۆئاوا دەدەین.ئەگەر لەترسی ئەربابەکانیان نەبوایە شەڕی خۆدڕێنیان دەست پێدەکرد.
هەتا چەند رۆژ لەوەی پێش کا مەسعود وایدەزانی،،ئەردۆغان،،بۆ کورد جێگای بابی دەگرێتەوە! دیتمان پاش ئەو هەمووە وتووێژو هاتووچوو پ،ک،ک و داعشی لە لای یەک چواند! ئەو گرووپانەی کە لە هەولێر دانیشتوون وسەر بە بارزانین ئەگەر قەرار بێ رێیان بکەوێتە رۆژئاوا یا بە بیانووی ناردنی پێشمەرگە بۆوێ ،وەک چەند ساڵ دەسەڵاتی باشوری لێ بێ دوارۆژی ئەو کانتۆنانەش بە دەردی هەولێرو سڵیمانی دەچن و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا وەک فرێزوو ریشە دادەکوتن هەرچی جوانییە لە ناوی دەبەن.
بەرپرسانی کانتۆنەکانی رۆژئاوا دەبێ زۆر هوشیار بن کە ئەو گەندڵستانە نەخزێتە لای وان. شەڕی مەزن ،ی،پ،گ، کردی ولەمەوبەدواش دەیکا. لەسەر ناوی پێشمەرگە ئاڵۆزی نابێ دروست بێ. دوو هێزی چەکدار بە دوو ناو بۆ دوارۆژ مایەی ناهۆمێدییە لێدانی بزووتی شەڕی ناو خۆیی لێ شین دەبێ.ئەو کانتۆنانە تەنیا هی رۆژئاوا نین، ئەزمونێکن بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان.چون باش دەزانم ئەو حیزبانەی کە بەدەستی ئەو دەسەڵاتە لە ناو کەمپەکاندا زەمینگیر بووە لەداهاتوودا نە توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای هەیە نە توانای پەروەردەکردنی خەڵکی رۆژهەڵاتی هەیە. ئەوان ئەگەر بگەڕێنەوە وڵات یەکەم پڕۆژەیان دەستپێکردنی شەڕی خۆدڕین دەبێ چون لە رابوردووشدا پێشینەی ئەو شەڕەیان هەیەو سەدان گەنجی کوردیان لەسەردەسەڵاتی خۆیان بە کوشت داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە