کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەودەسەڵاتانەى سەرۆكى هەرێم كەسەرۆك كۆمار ناتوانێ پیادەى بكات

Thursday, 06/06/2013, 12:00

1792 بینراوە





لەئێستادالەهەموكات زیاتر قسەلەسەرپرۆژدەستورى هەرێمى كوردستان دەكرێت هەم لەنێو شەقامى كوردى هەم لەنیوان هێزەسیاسیەكانى هەرَیمى كوردستاندا،كە ئەمەش بوە بەهۆى دروستبونى دوو بەرەى جیاواز كە بەرەیەكیان لەگەل گەڕانەوەى ئەم پڕۆژەدەستورەیە بۆپەرلەمان بەمەبەستى هەمواركردنەوەى بەسازانى نیشتیمانى هەرچى بەرەكەى تریشە لەگەل ئەوەدایە كەئەم بڕۆژەدەستورە راستەوخۆبخریتەڕاپرسیەوە.
وە یەكێك لە دیارترین ئەو بەشانەى پڕۆژەكە كە زۆرترین مشتومڕى لەسەرە شێوازى هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم وئەودەسەڵاتانەیە كەسەرۆكى هەرَیم مافى بیادەكردنى هەیە.
بۆیەبەپێویستم زانى ئەو دەسەڵاتانەى سەرۆكى هەریم بخەمە رو كە سەرۆك كۆمارى عیراق مافى پیادەكردنى نیە،بەبەراوردێك لەنێوان مادەى 73ىدەستورى عیراق كەدەسەلاتەكانى سەرۆك كۆمارى دیارى كردوە،وە مادەى 65 ىپڕۆژەدەستورى هەرَیمى كوردستان كە دەسەڵاتەكانى سەرۆكى هەرێم لەخۆ دەگرێت.

لیرەدا بەدەق ئەو بڕگانەى مادەى 65 دەنوسم كە كە سەرۆك كۆمار مافى پیادەكردنى نیە. .
پێنجەم:دەركردنى مەرسومێك بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان،لەوحاڵەتانەى كەلەم دەستورەداهاتوون.

شەشەم:دەركردنى مەرسومێك بۆلەسەركارلابردنى وەزیر،لەسەر پێشنیازى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران.

حەوتەم:دەركردنى ئەومەرسومانەى كەهێزى یاساییان هەیە،پاش ڕاوێژكردن لەكەل سەرۆكى پەرلەمان وئەنجومەنى وەزیران،ئەگەرهەرێمى كوردستان وسیستەمەسیاسیەكەى،یان ئاسایشى یان دامەزراوەدەستوریەكانى كەوتنەبەرمەترسیەكى لەناكاووپەرلەمانیش نەیتوانى كۆببێتەوە،بەمەرجێك ئەومەرسومانەبخرێنەپێش چاوى یەكەمین كۆبونەوەى پەرلەمان،ئەگەرنەش خرانەبەرچاوى پەرلەمان،یان خرانە بەرچاوى پەرلەمان ئەویش پەسەندى نەكردن،ئاكارى یاسایى نامێنێ.

هەشتەم:جاڕدانى بارىنائاسایى،پاش ڕاوێژكردن وڕێككەوتن لەگەل سەرۆكى پەرلەمان وسەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران لەحالەتى شەڕ،دگیركردن،یاخیبون،ئاژاوە،كارەساتى سروشتى،یان بڵاوبونەوەى پەتا،یان هەرحاڵەتیكى لەناكاوى دیكەدا،بەمەرجیك ماوەكەلەمانگێك پترنەبێ ودرێژكردنەوەى دواتریش بەرەزامەندى زۆرینەى ڕەهاىئەندامانى پەرلەمان وبۆماوەیەك دەبێكەبۆهەردرێژكردنەوەیەك،لەسێ مانگ تێ نەپەڕێ.حوكمەكانى حاڵەتى نائاساییش بەیاسایەك ریكدەخرێن.

یازدەهەم:بانگهێشت كردنى ئەنجومەنى وەزیران بۆكۆبونەوەى نائاسایى لەكاتى پێویستدابۆباسكردنى هەندێ پرسى دیاریكراوكەكۆبونەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێ،هەربۆخۆشى سەرۆكایەتى كۆبونەوەكە دەكا.

دوازدەهەم:ڕێگەدان بەهاتنى بەشێك لەهێزەچەكدارەفیدرالیەكان بۆكوردستان_عیراق لەكاتى پێویستدا،پاش وەرگرتنى رەزامەندى پەرلەمانى كوردستان_عیراق لەسەرهاتنەژوورەوەىئەم هێزانەلەگەل دیاریكردنى ئەركومافەكانیان وجێگاوماوەى مانەوەیان لەهەرێمدا.

سێزدەهەم:ناردنى هێزەكانى پێشمەرگەى(پاسەوانى هەرێم)یان هێزى ئاسایشى ناوخۆبۆ دەرەوەى هەرێم بەرەزامەندى پەرلەمان.

حەڤدەهەم:دەركردنى مەرسومێك بۆڕەزامەندیدان لەسەر دەست لەكاركێشانەوەى وەزارەت یان وەزیروڕاسپارد=نى بۆئەنجامدانى كارەكەى هەتاپێكهێنانى وەزارەتێكى نوێ.
هەژدەهەم:دەركردنى مەرسومێك بۆ پێكهێنانى ئەندامانى دادگاى دەستورى،پاش ڕەزامەندى پەرلەمانى كوردستان لەسەر پاڵێوراوەكان.

نۆزدەهەم:دەركردنى مەرسومێك بۆدامەزراندنى دادوەرەكان وسەرۆكى دەستەى سەرپەرشتیارى دادوەرى وسەرۆك وئەندامانىداواكارى گشتى،دواى پاڵاوتنیان لەلایەن ئەنجومەنى دادوەرى لەهەرێمى كوردستان.

بیستەم:دەركردنى مەرسومێك بۆدامەزراندنى سەرۆكەكانى ئەودەستەوكۆمسیۆنانەى كەلەمادەى(107)ى ئەم دەستورەدادەق نوس كراون،پاش رەزامەندى پەرلەمان لەسەر پاڵاوتنیان.

بیست ویەكەم:دەركردنى بڕیارێك بۆ دامەزراندنى نوسینگەى تایبەت بەهەرێمى كوردستان لەوڵاتانى بیانیدالەسەر پێشنیازى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران،بەهەماهەنگى لەگەل لایەنى تایبەتمەندلەحكومەتى فیدراڵیدا.

بیست و دووه‌م :دەركردنى مەرسومێك بۆدامەزراندنى خاوەن پلەتایبەتەكان،لەسەرپاڵاوتنى وەزیرى پەیوەندیداروڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران.
بیست وسَییەم:بەخشینى پلەسەربازیەكان بەئەفسەرانى پێشمەرگە(پاسەوانى هەرێم)وهێزەكانى ئاسایشى ناوخۆ،ودەركردن وخانەنشین كردنیان بەمەرسومێك،بەپێى یاسا كارپێكراوەكان.

لەكۆتاییدا بەپێى ئەم پرۆژە دەستورە بۆمان دەردەكەوێت كە دەسەڵاتەكانى سەرۆكى هەرێم زیاترە لە دەسەلاًتەكانى سەرۆك كۆمارى عیراق.لەمەشەوە ڕوون دەبێتەوە كەدەسەڵاتى سەرۆكى هەرێم تەشریفاتى نیەو دەسەڵاتى كردارەكى راستەوخۆى هەیەكەلەسیستەمى پەرلەمانیدا ئەو دەسەڵاتانە نادرێت بە سەرۆكى وڵات.

مافپەروەر
ژیلوان عادل شكور

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)