کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پێشنیارێك بۆ سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان

Sunday, 03/08/2014, 12:00

1590 بینراوە




وەك دەزانین پەرلەمان زۆر بەخێرایی و بەپەلە یاسای بودجەی حزبەكانی تێپەڕاند، وەك لە گفتوگۆكانیش دەركەوتن، جگە لە رێككەوتنی فراكسیۆنەكان ، لێكتێگەیشتنی هەندێك لە حزبەكانیش لە پشتی پەردەوە زۆر بە روونی هەست پێدەكرا و هەندێك لە فراكسیۆنەكان هیچ منەتیان بە كەس نەبوو لەو باوەرەدابون كە تێپەراندنی بودجەكە بە ئاسانی دەروات، لەبەر ئەوەی دەنگی تێپەراندنی یاساكەیان زامن كردبوو .
لێرەدا دەكرێت دەسخۆشی لەم كارە بكەین،كە پێویست بوو لە خولەكانی پێشوتردا جێبەجێ بكرایە، بەڵام لەم كاتەدا و لەنێو ئەو هەموو پرۆژە گرنگانەدا كەتا ئێستا لە نێوان سەرۆكی هەرێم و پەرلەمان قەتیس كراون، نەدەبو پرسی دەستوری هەرێمی كوردستان كە سەرجەم یاساكان پێوەی بەندن پێش بودجە بخرایە بۆ یەكلایی كردنەوەی كە پەیوەندی راستەوخۆی بە تاكی كوردستانەوە هەیە ، بە تایبەتی ئێستا كوردستان لە قۆناغێكدایە باری ئابوری رێگە نادات ئەو یاسایە جێبەجێ بكرێت و بوار و كاتی تێپەراندیشی زۆرە، بەڵام دەستور یەكێكە لە پێویستیە زۆر گرنگەكانی یەكلایی كردنەوەی پرسی سەرەكی كوردستان كە دەكرێت مافی چارەنوس یان راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان و ئەو حاڵەتانەی كە وا فەرز دەكات رابەگەیەنرێت تێیدا جێگیر بكرایە، لە پێش هەڵپەكردن بۆ بودجە كە خرایەپێش هەموو ئەولەویەتێكەوە . لەوێشدا دوور لە هەندێك ورتەورت و نارازیبونی ئەم و ئەو، ململانێ حزبیەكە و رێككەوتن و هەڵوێستە تازەكان رۆڵی خۆیان بینی لە تێپەراندنی یاساكەدا . دوای ئەوەش بەخشین و خەلات و بەرژەوەندیە تەسكەكەی ئەندامان زاڵ بون و قازانجێكی تایبەتیان كرد و جەژنانەشیان لەم قاتوقریەدا پیرۆز كرد .
ئەم یاسایە واتێپەرێندرا كە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە وەقائعی كوردستان جێبەجێ بكرێت، بەڵام تا كوردستان لەم حاڵە تەقەشوفەدا بێت، وەزعی حزبەكان لەمەر بودجە وەك خۆی بمێنێتەوە .
ئەو بودجەیەی كە دور لەم یاسایە لە روژی 1 ی 1 ئەمساڵەوە وەرنەگیراوە، بەپێی مامەڵە و چۆنێتی و بری پێشوو وەردەگێرێت . لێرەدا گەر پەرلەمانی كوردستان هەستی بە ئاڵوگۆرە سیاسیەكانی ئەم دواییەی پاش هاتنی داعش و گەراندنەوەی ناوچە دابرێنراوەكان بكردایە دەبوایە بریارێكی لەمەر ئەوان پێش هەر یاسایەكی تر دەربكردایە .
بۆ ئەوەی دەریخەن ئێوەی ئەندامان و سەرۆكایەتی پەرلەمان نوێنەری خەڵكن پێش حزبەكانتان، من لێرەدا بۆ سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان پێشنیار دەكەم ، كە بریارێكی پاشكۆی یاسای بودجە نەك راسپاردە، تەنها بۆ ئەمساڵ دەربكات ، كە ئەو برە پارەیەی نەدراوە بە حزبەكان لەماوەی پێشودا، بۆ خزەمتگوزاریەكانی بینای قوتابخانە و خەستەخانە و رێگاوبان وپێشینەی خانوبەرەو و ژنهێنانی ئەو ناوچانە خەرج بكرێت كە تازە گەراونەتەوە سەر هەرێمی كوردستان و لەم ماوە دوورو درێژەدا بێبەش بوون لەو پێشكەوتنەی كە هەرێمی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)