پێویستە دەسەڵاتداریەتی هەرێم بەشداری كۆردیناسیۆنی حەوت قۆڵی نەكات
Tuesday, 06/07/2010, 12:00
لەدوای بێ ئەنجامی بوونی كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی و چوار قۆڵی، نۆرە هاتە سەر كۆردیناسیۆنی حەوت قۆڵی. هەموومان ئاگادارین لەدانیشتنی 5 11- 2007 ی نێوان بۆش و ئەردۆغان رێكەوتنی دوو قۆڵی هەردوو لای لێ كەوتەوە، لەبەر ئەوەی عێراقیش كۆلۆنیەكی دەستی ئەمەریكایە بۆیە بێ ئەوەی پرسی پێبكەن كردیانە پارچەێك لەو رێكەوتنەو ناوی لێ نرا كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی دژی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد لەباكوری كوردستان. ئەو كۆردیناسیۆنە بەشكانی لەشەڕی زاپ لەشوباتی 2008 كۆتای هات. ئەو دوو گەنەڕاڵەش كەبۆ ئەو كارە ئەركدار كرابوون راپۆرتی وازهێنانیان پێشكەشكرد.
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورك هێڵی سووری لەسەر دەسەڵاتداریەتی هەرێمی كوردستان هەڵگرت بۆیە لە قۆناخی دووەمدا بەپێشنیاری سەرۆكایەتی هەرێم لەنیسانی 2009 ئەو كۆردیناسیۆنە كرا بەچوار قۆڵی و ناوەندەكەشی بووە هەولێر. لەماوەی دەستبەكاربوونی كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی و چوار قۆڵی تەنها لەیەك كار سەركەوتن ئەویش بڕیار وەرگرتن لەدژی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و داخستنی بارەگاكانی لەهەولێر و سڵیمانی و دواتریش ئاماژە پێدانی وەك پارتێەكی قەدەغە. دوای ئەوەش لەهەڵبژاردنەكانی 25 -7- 2009 رێگرتن لە لیستی هیوا بوو، وەكو تر هیچیان رووبەڕوو لەگەلأ پەكەكە پێنەكراوە.
رۆژی 1 7 دوای ئەوەی توركیا لەبەامبەر ئەو گورزانەی گەریلای كورد سەری لێ شێواوە خۆشی نازانێت چی دەكات، لەجیاتی ئەوەی زەمینە بۆ چارەسەری كێشەی كورد خۆش بكات، پێچەوانە رێكەوتنی دژە كورد دەكاتە حەوت قۆڵی. بۆ ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەی خۆیان لە سلۆپی ئەنجامدا. بەزیادكردنی وڵاتانی ئەوروپا و ئێران و سوریا بۆ ناو رێكەوتنەكەی، دەیەوێت هێرشێكی هەمەلایەنە بكاتە سەر بزوتنەوەی ئازادی كورد، بەخەیاڵی خۆی ئەگەر زیان بگێنێتە پەكەكە ئەوا كەسێك نابێت باسی پرس كورد بكات، بۆیە لەرۆژەڤی توركیا و هاوپەیمانەكەی گورزوەشاندن لە پەكەكە هەیە نەك گەڕان بەدوای چارەسەری پرسی كورد، هەموو لایەكیش ئەوە دەزانن كە پەكەكە ئەنجامی داگیركەری و نەناسینی كوردە لەو وڵاتەدا.
توركیا وادەزانێت بەفروانكردنی رێكەوتنی دژە كورد سوود دەگێنیتە وڵاتەكەی، نازانێت چاڵی مەرگ بۆ خۆی دەكۆلیت و خۆی بەرەو تاریكستان دەبات، دەبێ كەی توركیا واز لەو ئەقلە شۆڤینیستە نەتەوەپەرستەی خۆی بەهێنێ و خۆی لەمەرگ رزگار بكات.
دەسەڵاتداریەتی هەرێمی كوردستان لەژێر ناوی ئەوەی با ئاگاداری ئەو جموجۆلانەبین كە كۆردیناسیۆن ئەنجامی دەدات بۆ خاتری توركیا و ئەمەریكا بەشداری رێكەوتنەكە بوون، پێویستە دەسەڵاتدایەتی هەرێمی كوردستان ئەوە بزانێت شێوازی ئەو كارانەی لەرێگای ئەو كۆردیناسیۆنە دەكرێن و پێكهاتەكەی جۆرێكی ترە لەرێكەوتنی دژە كورد و دەیانەوێت بەو شێوازە كورد لەدژی كورد بەكاربێنن ، چونكە ئەوە دەزانرێت كەكورد لەهەڵەكانی رابردووی تا ئاستێك ئەزموونی لێ وەرگرتووە، بۆیە دەیانەوێت بەشێوەی نوێ كورد لەدژی كورد بەكاربێنن.
لەكاتی ئێستا هەموو كەس ئەوە دەزانێت كە ئەو كۆردیناسیۆنە بەهەموو قۆڵەكانیەوە ئەركی لەناوبردنی گەلی كوردی گرتۆتە ئەستۆ، ئەگەر سەرەتا پلانەكەیان لەباكوری كوردستان دەستپێدەكات ئەوا قۆناخی دووەم باشوورە، بۆیە دەبێ دەسەڵاتداریەتی هەرێم بەشداری كۆردیناسیۆنی حەوت قۆڵی نەكات و لە چوار قۆڵیەكەش بكشێتەوەو بارەگا شاراوەكەشی لەهەولێر دابخات و بەدەستی خۆی چالأ بۆ خۆی نەكۆلێت. كۆبوونەوی كۆردیناسیۆنی حەوت قۆڵی و هێرشی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر قەندیل ئەوەی بەتەواوی ئاشكرا كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست