تا دەستگیرکردنی تاوانباران با لە به‌رامبه‌ر تیرۆری سەردەشت عوسمان دەنگی ناڕه‌زایه‌تیی هەڵبڕین
Sunday, 16/05/2010, 12:00
دەستەی سه‌رپه‌رشتییکردن
هەروەک زۆربەمان دەزانین لە چەند ڕۆژی ڕابردووا، ناڕەزایەتی خەڵک لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان، بە شیوازی جۆراو جۆر شه‌پۆل دەدات، لە به‌رامبه‌ر دەسەڵاتی سیاسیی کوردستان بە گشتیی و پارتیی دیموکراتی کوردستان بە تایبه‌تیی، بەهۆی تێرۆرکردنی سەردەشت عوسمانی خوێندکاری زانکۆی سەلاحەدین و ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژی 6 ی ئەم مانگەدا.
بۆیە ئێمەش وەک کۆمیونیتی کوردیی لە ئوسترالیا بۆ به‌رگریی لە ئازادیی سیاسیی و ڕادەربڕین و سەرکۆنەکردنی ئەو تاوانە سیاسییه پێویستە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان بگەیەنین بە ڕای گشتیی کوردستان وئوسترالیا و جیهان .وە فشار بێنین بۆ سەر دەسەڵاتداران لە کوردستان بۆ ئەوەی بکوژانی سەردەشت عوسمان بدۆزنەوەو دەسگیر و ئاشکرا بکرێن و بە سزا بگه‌یه‌ندرێن تا تیرۆری رۆژنامه‌نووسان و هەڵسوراوانی سیاسیی و هیچ مرۆڤێک دووباره نەبێتەوە.
بۆئەم مەبەستە داوا لە هەموو کۆمیونیتی کورد لە شاری سیدنی دەکەین کە به‌شداربن لە کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بە پێی کات و شوێنی خوارەوە:
ڕۆژی هەینی 21-5-2010- کاتژمێر 6 ئێوارە لە بەردەم
CITY TOWN HALL-CORNER OF GEORGE AND BATHURST ST
بۆ زانیاریی زیاتر تکایە په‌یوه‌ندیی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
0423328191-0431242401
دەستەی سه‌رپه‌رشتییکردنی ناڕه‌زایه‌تیی لە دژی تیرۆری سەردەشت عوسمان لە سیدنی ئوسترالیا
16-5-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست