لانەواز
Thursday, 23/02/2012, 12:00
بەیانی دەڕۆم و وادنیا پڕ تەم و غوبارە
هەرتەنیا چەند مەترێ دەبینم،
بەئەستەم لەدوورڕا بەژنێكم لێدیارە
لەلای من شۆخەكەی ڕۆژانی پێشووە!
بەڵام نا، وادیارە ئەو نیە ئەم جارە؟!
ئێوارە دێمەوە، وادنیا تار و لێڵ دووبارە
لە دوورڕا تارمایی هەمان كەس دەبینم! بێچارە
كیژەكەی كەلاوەی تەنیشت بوو دەركرا
شوێنەكەی دەكرێتە كۆشكێكی بڵندی ئەم شارە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست