کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشتمانێک بێ ئازادی و یه‌کسانی دۆزه‌خی ئازادیخوازانه

Saturday, 08/10/2011, 12:00






مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی وگه‌لی کورد به‌تایبه‌ت پڕیه‌تی له‌ بێ مافی و نایه‌کسانی وچه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زایه‌تی که‌مایه‌تی یه‌کی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌رزۆرینه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا..!
له‌ زۆربه‌ری قۆناغه‌ جیاجیاکاندا چینی ده‌سه‌ڵاتداروچه‌وسێنه‌روسه‌رکوتکه‌ردروستبوون وله‌ سه‌ر حسابی کاروبه‌رهه‌می زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان ژیانێکی خۆش و به‌هه‌شتێکیان بۆخۆیان دروستکردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌‌ هه‌میشه‌ به‌ زه‌بری هێزوتۆقاندن هه‌وڵیانداوه‌ به‌رگری له‌وده‌سه‌ڵاته‌ چینایه‌تی یه‌ پڕچه‌وسانه‌وه‌یه‌یان بکه‌ن. له‌پێناوڕزگاربوون له‌ده‌ست ئه‌وسیستمانه‌و وده‌سه‌ڵاتدارانه‌دا ملوێنه‌ها مرۆڤی تینووی ئازادی ویه‌کسانی بوونه‌ته‌ قوربانی و زۆرجاریش پێ ی نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام پاش ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی ترهاتوون وهه‌وڵیانداوه‌ خۆیان ڕزگاربکه‌ن له‌ ده‌ست چه‌وسێنه‌ران، له‌پێناو ئه‌وئامانجه‌شیاندا ناچاربوون قوربانی بده‌ن..!!
ئێستا بۆزۆربه‌ی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان ده‌رکه‌وتووه‌که‌ ئه‌وه‌ به‌س داگیرکه‌ران نه‌بوون به‌ ته‌نها که‌بوونه‌ هۆکاری‌ به‌دبه‌ختی وبێ مافی و وابه‌سته‌یی کورد، به‌ڵکوسه‌رانی کوردی به‌گشتی و بارزانی و تاڵه‌بانی به‌تایبه‌ت به‌کردا ڕێگریان کردووه‌ له‌ دروستبوونی کیانێکی سه‌ربه‌خۆبۆ کورد له‌ کوردستان، تا ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی یان به‌رده‌وام باڵاده‌ست بێت به‌هاوکاری داگیرکه‌رانی چه‌وسێنه‌ر...!!
له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ کوردستان وه‌ک نیشتمانی کورد به‌گشتی و که‌مایه‌تی یه‌کانی تربه‌تایبه‌ت، تائێستا نه‌توانراوه‌ ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی تیا به‌رقه‌راربێت ومرۆڤی کورد هه‌ست به‌ هاوڵاتی بوون بکات و ئازاد بێت و به‌مافه‌ سه‌ره‌تایی وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی بگات.....!
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین داگیرکه‌ران ونه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌کانی وه‌ک عه‌ره‌ب و تورک و فارس هه‌میشه‌ دژی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان بوون، به‌مه‌ش نه‌ک کورد به‌ڵکوخۆشیان گیرۆده‌ی کێشه‌یه‌ک کردووه‌، که بۆته‌ مایه‌ی ماڵوێرانی وسه‌رگه‌ردانی ملێۆنه‌ها مرۆڤی کورد به‌تایبه‌ت و نه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌سته‌کان به‌گشتی!!
ئه‌م کێشه‌یه‌ بۆته‌ بازرگانی و کاسپی یه‌کی سیاسی باش بۆ سه‌رانی کورد به‌ گشتی و بارزانی و تاڵه‌بانی به‌تایبه‌ت...له‌هه‌مان کاتدا بۆداگیرکه‌رانیش مه‌سه‌له‌یه‌کی باش بووه‌ بۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ و ناڕازی نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان، ئه‌م کێشه‌یه‌یان کردۆته‌ به‌هانه‌یه‌کی باش بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وایی بده‌ن به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و چینایه‌تی پرچه‌وساندنه‌وه‌ی خۆیان، به‌مه‌ش کێشه‌ی کوردیان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ و دوژمن به‌کارهێناوه‌ ومامه‌ڵه‌ی دوژمنیان له‌گه‌ڵ کورددا کردووه‌، نه‌ک هاوڵاتی پله‌ یه‌ک!
کورد هه‌میشه‌ پله‌ دوویان سێ وبێ به‌ماف وبێ به‌هابووه‌ لایان، ئه‌وه‌ی که‌ بۆنه‌ته‌وه‌کانی خۆیان به ڕه‌وا و‌ مافێکی گرنگ زانیووه‌ وبه‌رگری یان لێکردووه‌، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی کوردستان تابووبووه‌ وقه‌ده‌غه‌کراوه‌ لێ ی، هه‌روه‌ها بۆمان نه‌بووه‌ به‌ئاشکرا و ئاشتی یانه‌ داوای مافه‌کانمان بکه‌ین، بۆیه‌ کورد هه‌میشه‌ ڕێگای خه‌باتی چه‌کداری گرتۆته‌به‌رتا به‌ومافانه‌ بگات! هه‌رچه‌ند ئه‌وشۆڕش وخه‌باتانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رانی کورده‌وه‌ بازرگانی پێوه‌کراوه‌ وده‌کرێت وبۆته‌ کاسپی یه‌کی باش بۆیان...!!!
ئه‌ونیشتمانه‌ی که‌ تا ئێستا بوونی نی یه‌و مرۆڤی ئازادیخوازی کورد خه‌وی پێوه‌ ده‌بینێ و تامه‌زرۆیه‌ به‌وه‌ی که‌ به‌ ‌ئازادی ویه‌کسانی وخۆشگوزه‌رانی تیایدا بژی نه‌ک هه‌ست به‌ نامۆ بوون و بێ مافی و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زایه‌تی بکات...!
هه‌زاره‌ها بوونه‌ قوربانی ئه‌وخه‌ون وئاواتانه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌هاته‌ دی، هه‌زاره‌ها ش ماڵوێران و ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌بوون که‌ بۆته‌ به‌هه‌شتی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی و داروده‌سته‌ کانیان، به‌ڵام دۆزه‌خه‌ بۆزۆربه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی و بێ مافکراوی کوردستان...!!
ئه‌ونیشتمانه‌ کاتێک ده‌بێته‌ نیشتمانی هه‌موومان که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ست بنه‌ماڵه‌ و چه‌وسێنه‌راندا نه‌بێت، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوورویاسایه‌کی مۆدێرندا به‌ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد وبێ ساخته‌ کاری ئاڵوگۆڕبکرێت و هه‌موومان ئه‌رك ومافه‌کانمان له‌ ده‌ستوردا جێگیرکرابێت وه‌ک هاوڵاتی ئه‌و نیشتمانه‌ وکه‌س له‌ سه‌رویاساوه‌ نه‌بێت به‌ سه‌رۆکه‌کانیشه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موومان ملکه‌چی یاسا و ده‌ستوور
وبڕیاره‌کانی دادگا بین تا یاسا به‌ڕاستی سه‌روه‌ربێت نه‌ک ته‌نها به‌قسه‌ی سه‌رکرده‌ دیکتاتۆره‌کان...!!!
نیشتمان له‌ ناخ وده‌روون وخه‌ونه‌کانمادایه‌ بۆ ئازادی و یه‌کسانی هه‌مووتاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێ جیاوازی!
ئه‌وخه‌ونانه‌ش کاتێک دێنه‌ دی گه‌رهه‌وڵی به‌دیهاتنی بده‌ین نه‌ک ده‌سته‌وستان دانیشین وچاوه‌ڕوان بین که‌ ده‌سه‌ڵاتداران ره‌حممان پێ بکه‌ن به‌خێری خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان...!!
"ماف ده‌سێندرێت نادرێت" سه‌ندنی مافیش قوربانی ده‌وێت...قوربانیش به‌ که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و خۆنه‌ویست و ئازا ده‌درێت، نه‌ک به‌که‌سانێک که‌ وویژدان وبیروهه‌ست ونه‌ست وپێنووسه‌که‌ی گۆڕیوه ته‌وه‌‌ به‌ مشێتک پاره‌ی دزراوی نه‌وتی خه‌ڵکی کوردستان و پله‌وپایه‌ ...!
ئه‌وانه‌ی که‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێستن بێ به‌رامبه‌ر....مێژوویه‌کی پڕشنگداروپڕشکۆبۆخۆیان و خه‌ڵکی ناڕازی وچه‌وساوه‌ی کوردستان تۆمارده‌که‌ن و سه‌ربه‌رزوسه‌رفرازن هه‌میشه‌...!
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێنووس و هونه‌رفرۆش وبێ هه‌ڵوێست وخۆپه‌رست وترسنۆکه‌کان ده‌بنه‌ به‌شێک وهاوکاری چه‌وسێنه‌ران، به‌مه‌ش مێژوویه‌کی ره‌شی پڕشه‌رمه‌زاری بۆخۆیان تۆمارده‌که‌ن...!

هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌ مێژوودا بێ قوربانی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌کان نه‌گۆڕدراوه‌ و ناگۆڕدرێت...!
ئه‌رکی ئه‌وگۆڕڕینه‌ش له‌سه‌رشانی که‌سانی پاک و ڕاستگۆیه‌، نه‌ک پاشه‌ڵ پیس ودرۆزن وتاوانباران!!!

لیستی نه‌وشیروان مسته‌فاش ناتوانێت حه‌تمیه‌تی گۆڕڕان وڕه‌وڕه‌وه‌ی ژیان ومێژوو بۆدواوه‌ بگێڕێته‌وه‌، چونکه‌ سروشت وژیان هه‌میشه‌ له‌ گۆڕڕانی به‌رده‌وامدایه‌ و خۆی نوێ ده‌کاته‌وه‌....!
ململانێ ی کۆن ونوێ دیارده‌یه‌کی دیالێکتیکی وهه‌مه‌لایه‌ن وبه‌رده‌وامه‌ بۆیه‌ هه‌رنوێش سه‌رده‌که‌وێت..!
هه‌رچی سه‌رکرده‌ و پارته‌ کۆنه‌کانن ده‌بێت بگۆڕدرێن به‌ سه‌رکرده‌ی نوێ وپارتی خاوه‌ن بیری نوێ، هه‌رله‌ به‌رئه‌و ڕاستی یه‌شه‌ که‌ بارزانی وتاڵه‌بانی ونه‌وشیروان مسته‌فا له‌ گۆڕڕان تۆقیوون و به‌ دوژمنی خۆیانی ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ هه‌رسێکیان باسی چاکسازی ده‌که‌ن، به‌ڵام چاکسازی گۆڕڕان نی یه...!
نه‌وشیروان مسته‌فاش ئه‌وه‌نده‌ باسی گۆڕان ده‌کات تا خۆی به‌رلێشاوی گۆڕڕان نه‌که‌وێت و هه‌میشه‌ سه‌رکرده‌ بێت وه‌ک ئاغای بارزانی و تاڵه‌بانی....!!!
له‌هه‌رشوێنێک ئازاد بووین نیشتمانمانه‌ وکاتێک له‌ کوردستانیش ئازادی و یه‌کسانی به‌رقه‌راربوو، ده‌بێته‌ نیشتمانی هه‌موومان بێ جیاوازی....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە