کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەمەزانى زۆر گرت نۆرەى شەعبانە !!!!

Wednesday, 31/03/2010, 12:00


ئەم وتەیە بۆ كەسێك دەوترێ ئەگەر كارێكى تەواو هەڵنەسوڕنبێ و كارێكى ترى لەو جۆرە دەست پێ بكات . نوسەەرێكى كورستان نێت بەناوى (هاوڕێ ڕەش ) ئەنوسێ ‌ له‌ ده‌ست دانى كورسیى كورد به‌هۆى فره‌ لیستیه‌وه‌ بوە . كاكى نوسەر لەو یەك لیستیەى باسى دەكەیت ‌پێشتر ئێمه‌ ته‌جروبه‌یه‌كى تاڵمان هه‌یه و ‌پێیدا تێپه‌ڕ بوین كە نوێنەرەكانى ئەم یەك لیستى یە ته‌نها موچه‌ى زۆر و پۆستیان داگیر كرد بو. ئاخر خۆ ئێمە گەورەترین پۆستمان هەبو لە بەغدا !!!!ئه‌م پۆسته‌ ته‌نها ڤیتۆكه‌شى پێ ڕه‌وا نه‌بینین !!!!چیان كرد نوێنه‌رى زۆرو بۆر ؟ كاكى نوسه‌ر ئه‌ته‌وێ خه‌ڵك ده‌وڵه‌ند بكه‌یت .

نوسه‌رى به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ته‌جروبه‌ى یه‌ك لیستى بوبێته‌ هۆى بردنى كۆمه‌ڵگا به‌م ئاقاره‌ نادروسته‌دا كه‌ جێگاى ڕه‌خنه‌ى هه‌مومانه‌!چۆن تۆ جارێكى تر داواى ئه‌و ته‌جروبه ‌یه‌ك ڕه‌نگیه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ ؟ ناعه‌داله‌تى و پۆست وه‌رگرتن و نه‌شیاوى نوێنه‌ره‌كان و په‌نجا به‌ په‌نجا ده‌ست كه‌وته‌كانى یه‌ك لیستى بون !!!!!
به‌رَێزتان له‌ كوردستان ناژین تا بزانن ئاستى توڕه‌یى جه‌ماوه‌ر ئه‌گاته‌ چ ڕاده‌یه‌ك !!!
من یه‌كێكم له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ى كه‌ ده‌نگم بۆ یه‌ك لیستى نه‌ئه‌دا ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگه‌ كانى ئێمه‌ كورسیه‌كانمان دو هێند زیادى بكردایه‌ من ده‌نگ و ڕه‌نك و به‌رنامه‌م جیاوازه‌ له‌و حیزب و حیزبۆكانه‌ى كه‌ یه‌ك لیست بون و ئامانجیشمان هەر وێك چو نیە .
ئێوه‌ باس له‌ یه‌ك لیستى ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌ شتێكى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ ؟ پێمان ئه‌ڵێیت ئه‌مانه‌ له‌ بیر بكه‌ن سه‌ر بارى ئه‌و هه‌مو ناته‌ندروست و ناڕێكى و ناعه‌دا له‌تیه‌ كە بەرامبەر بە ئێوەیان كردوە گرنگ نیه‌ ئەوەندە لێى ورد مەبنەوە ، بڕۆن یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك ڕه‌نگ بن . ئاخر ئه‌مه‌ كۆمدیایه‌ چۆن پێمان ئه‌ڵێت بڕۆنه‌ ژێر چه‌ترى گه‌نده‌ڵترین و دكتاتۆر ترین دوو زل حیزب ؟ ئه‌و كه‌سه‌ى یه‌ك مسقاڵه‌ زه‌ڕه‌ بیرو هۆشى به‌كار بهێنایه‌ نه‌یده‌توانى ده‌نگ بداته‌ ئه‌م بۆره‌ حیزبانه‌ و لۆگۆ دزراوه‌كه‌ى . به‌یادت دێنمه‌وه‌ كورسى كاتێك كه‌مى كرد كه‌ 50 كورسى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێراق زیاد كرا نه‌ك كورسیمان بۆ زیاد نه‌كرا به‌ڵكو كورتى هێناو كرسیه‌كانى كورد چونه‌ ئاو ، كاتێكیش هاشمى‌ ڤیتۆكەى به‌كار هێنا سێ كورسیمان ده‌ست كه‌وته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌بێت سوپاس گوزارى ئه‌و عه‌ره‌به‌ شۆڤێنیه‌ بین ، سه‌رۆكه‌كه‌ى خۆمان كه‌ كوردە و پێشنیارت كردوەو یەك لیستى كورسیەكانى ئەپاراست ، كەچى تاڵەبانى نەك هەر گوێى نەدا بە كەم بونەوەى كورسى بگرە واژوەكەى هێندە ئامادە بو فریاى چاو پیادا خشاندنوەش نەكەوتین ، تا دڵى دڵى یابه‌ عه‌ره‌به‌كانى لێ نه‌ڕەنجێ و بەڵكو ئەمە خوایە جارێكى تریش سەرۆكایەتى مسۆگەر بكاتەوە واژۆى له‌ ده‌ست دانى كورسى كوردى كرد بەپەلە پڕوزێ ؟ تازه‌ به‌ تازه‌ پێمان ئه‌ڵێیت بڕۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رۆكه‌ نه‌فامه‌دا هاو ڕا و یه‌ك لیست بن ئاخر ئه‌مه‌ به‌چ پێوه‌رێك ئه‌گه‌ر پێوه‌رى مرۆڤایه‌تى بێت هه‌ر قبوڵ نیه‌ ئه‌گه‌ریش پێوه‌رى نه‌ته‌وه‌یش بێت هه‌ر قبوڵ نیه‌ ؟
ئه‌م نوێنه‌ره‌ زۆرانه‌ى له‌ به‌غدا كه‌ركوكیان كرده‌ ناوچه‌ى جێ ناكۆك ئه‌زانى له‌و حیزبانه‌وه‌ ئلیلهامیان وه‌رده‌گرت كه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن یه‌ك لیست بونایه‌ له‌گه‌ڵیان .ئه‌و حیزبو نوێنه‌رانه‌ هێنده‌یان پۆست و دۆلار په‌یدا كردوه‌ له‌سایه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئێمه‌وه‌ به‌شى كوڕاو كوڕیان ده‌كات !!!!!ئێستا پێمان ئه‌ڵێیت یه‌ك لیست بن له‌ژێر سایه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه‌ كورسى و دۆزى كوردى كرد به‌ قوربانى حیزب و پۆسته‌كانیان ؟ ئاخر ئه‌مه‌ چ ڕه‌واى حه‌قه‌ یه‌ جا ئێمه‌ ئه‌و هه‌مو نوێنه‌ره‌مان بۆچیه‌ موچه‌ى زۆر و پۆستى گه‌وره‌ وه‌رگرن ، چه‌ند نوێنه‌رێك و داكۆكى كار بێت له‌ مافى كورد
وته‌یه‌كى عه‌ره‌بى هه‌یه‌ ئه‌ڵێ (گیر فى الید خیر و من الف على الشجر)
ئێستا پێم ناڵێیت كێ كورسى له‌ ده‌ست دا فره‌ لیستى یان دو زل حیزبه‌ بێ به‌رنامه‌ دور له‌ یاساو ڕێسا مرۆڤایه‌تیه‌كان ؟ ئه‌وه‌ ئه‌داى ئه‌و دو زل حیزبه‌ بێ مۆراله‌ بوه‌ كه‌ خۆیان به‌ وارسى خه‌ڵكى كورد له‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌زانن و هه‌رگیز ئاماده‌ى چۆڵ كردنى كورسى نین تا وده‌م وچاوى نوێ و ئه‌داى نوێ و داهێنانى نوێ ببینین .
پاشان ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ سیازده‌ حیزب یه‌ك لیست بن كه‌ ته‌نها دو زل حیزبه‌كه‌ كورسیان بۆ كۆكرایه‌وه‌ پێم ناڵێیت ئه‌م حیزبۆكانه‌ كۆا ده‌نگه‌كانیان ئه‌مه‌ چ نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ ؟ یه‌ك لیستى واته‌ درێژه‌ دان و دور نه‌كه‌وتنه‌وه‌ ‌ له‌ژێر چه‌ترى ئه‌م دو زل حیزبه‌ كه‌ خه‌ڵكى كوردستانیان كردۆته‌ مێگه‌ل ، ته‌نها كارى ئێمه‌ ده‌بو ده‌نگ كۆكه‌ره‌وه‌ و پۆست وه‌رگر بین بۆ ئه‌م سه‌ركرده‌ دزو داوێن پیس و بێ شه‌رم و هیچ نه‌زانانه‌ى پارتى و یه‌كێتى . تا چوار ساڵى ترپاشان بمان وتایه‌ هه‌ڵه‌ى خۆمان بو ئه‌كات له‌ پاش باران فه‌رنجیمان بۆچیى بو ؟
هه‌ر وه‌ك چوارر ساڵى ڕابردو كه‌ به‌ به‌ 58 كورسیه‌وه‌ كه‌ركوك هه‌ر جێ ناكۆكه‌. هێشتا له‌ و بودجه‌ % 17 ى بۆ كوردستانه‌ هێشتا خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامو كۆڵانه‌كان ڕۆژ ده‌كاته‌وه‌ ،
هێشتا مناڵى كوردستانه‌كه‌م بێ خزمه‌ت له‌ قوتابخانه‌ ساردو سرَو بێ به‌رنامه‌كاندا خوێندن ته‌واو ده‌كات ،
هێشتا دایكى شه‌هیده‌كان چاوه‌ڕێى ئه‌و پاروه‌ نانه‌ن كه‌ حیزب بۆى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ،
هێشتا حكومه‌ته‌كه‌م بودجه‌ و گیرفانى تێكه‌ڵى حیزبه‌ و مه‌گه‌ر درۆزن بۆى لێك جیا بكرێته‌وه‌ ،
هێشتا مناڵانى شه‌هیدى بنكرده‌ ئه‌بێت له‌ بازاڕه‌كانى كاردا عه‌لاگه‌ بۆیاخ چێتى بكه‌ن و بڕوانێه‌‌ قه‌سرو باڵه‌خانه‌ى ‌سه‌ر كرده‌كانیان كه‌ سه‌ریان له‌ هه‌وردایه‌ و چاوه‌ڕێى ئه‌م نامه‌ردانه‌ن مانگانه‌ دووسه‌د هه‌زار دینارى شه‌هیدانه‌یان بده‌نێ .
یاخود هێشتا چاوه‌ڕێ بكه‌ین په‌نجا به‌ په‌نجا نوێنه‌ره‌كانما بۆ ڕیز بكه‌نه‌وه‌ ئاخر ئێمه‌ بیزار بوین و بڕسكمان لێ بڕا .
هێشتا كه‌چى پیمان ده‌ڵێیت له‌ ژێر سایه‌ى یه‌ك لیستى دا بچنه‌وه‌ به‌غدا ئاخر به‌غدایه‌ك نوێنه‌رى ئێمه‌ى ده‌وێت به‌ڕاستى نوێنه‌رمان بێت نه‌ك نوێنه‌رى حیزبى ئاخر ئێمه‌ چى له‌ كورسى زۆر و بۆر بكه‌ین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە